سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » د.چیا زه‌نگه‌نه: شان به‌شانی هه‌ڤاڵانم ته‌واکه‌ری کاره‌کانی هه‌ڤاڵه‌کانی ترمان ده‌بین

د.چیا زه‌نگه‌نه: شان به‌شانی هه‌ڤاڵانم ته‌واکه‌ری کاره‌کانی هه‌ڤاڵه‌کانی ترمان ده‌بین

د.چیا زه‌نگه‌نه‌، راوێژکاری سیاسی و خاوه‌نی بڕوا نامه‌ی دکتۆرایه‌ له‌ یاسای گشتی و مامۆستایه‌ زانکۆی ئالبێرگه‌ له‌ کۆبنهانگن، سه‌رۆکی لقی زانکۆی ئالبێرگیشه‌ له‌ کوردستان و کاندیدی ژماره‌ 19ی لیستی 162 یه‌کێتی نیشتیمانی کورستانه‌.
له‌دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ کوردستانی نوێ به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی کوردستانی نوێی دایه‌وه‌

دیداری:که‌نارقاسم

*ئامانجی تیمی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و لیستی 162 چیه‌ له‌به‌غدا؟
ئێمه‌ وه‌کولیستی 162 ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هه‌ڵبه‌ته‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و کارنامه‌یه‌ی یه‌کێتی نیستیمانی کودستان دیاریکردوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌‌ ڕه‌واو ئامانجه‌کان کار ده‌که‌ین، بێگومان هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ ڕێگای ئه‌و تیمه‌ به‌هێزه‌وه‌ که‌ ده‌چینه‌ به‌غدا،‌ بتوانین ئه‌و ئامانجانه‌ به‌ده‌ست بهێنین که‌له‌ کارنامه‌که‌دا ‌ بۆمان دیاریکراوه‌ ئه‌ویش مافه‌ ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان ‌و خۆشگوزه‌رانی و دابینکردنی ژیانێکی شایسته‌ بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه‌ تا بتوانین له‌ رێگای چه‌کی ده‌ستوره‌وه‌ ئه‌و مافه‌ ده‌ستوریانه‌ی چه‌سپاندومانه‌ له‌ ده‌ستوری هه‌ڵبژێراوی ساڵی 2005دا به‌دی بهێنین.
*یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان چۆن هاوسه‌نگی به‌غداو هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌گرێت؟ چی ده‌کات بۆنه‌هێشتنی گرژیو ئاڵۆزییه‌کانی نیوان به‌غداو هه‌رێم؟
بێگومان ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا گرژی و ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه‌بینیوه‌ ، ئێمه‌ش له‌ ڕێگای کاری دیبلۆماسی و له‌ رێگای گفتۆگۆو وتوێژ هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ژێر چه‌تری ده‌ستوردا بتوانین له‌سه‌ر بنه‌مای پێکه‌وه‌ ژیان و هاوڵاتیبوون له‌ عیراقێکی فیدرالی یه‌کگرتوو دا بتوانین ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ ئاسایی بکه‌ینه‌وه‌و بارودۆخه‌که‌ ئاسایی بکه‌ینه‌وه‌ تا بتوانین له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا که‌ ئاماره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان پێمان ده‌ڵێن قۆناغێکی تریش ئێوه‌ له‌م عیراقه‌دا بمێننه‌وه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ ئاسایی بکه‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ش به‌سود وه‌رگرتن له‌ رۆڵی جه‌نابی مام جه‌لال و ئه‌و بنه‌ما و ئه‌رزییه‌ته‌ دیبلۆماسییه‌ که‌ بۆی دروستکردین له‌گه‌ڵ هێزه‌ عیراقیه‌کاندا بتوانین له‌سه‌ر بنه‌مای پێکه‌وه‌ ژیان و شه‌راکه‌تێکی حه‌قیقی له‌م عیراقه‌دا مافه‌ ده‌ستورییه‌کانمان به‌دی بهێنین و بتوانین ژیانێکی باشتر و شایسته‌تر بۆ خه‌ڵک دابین بکه‌ین و ئه‌من و ئاسایشی لێبکه‌وێته‌وه‌و بتوانین پێکه‌وه‌ له‌م عیراقه‌دا بژین.

*کارنامه‌ی چیا زه‌نگه‌نه‌ چیه‌؟
کارنامه‌ی من کارنامه‌ی یه‌کێتی نیشتیانی کوردستانه‌ که‌ خۆی له‌ 12 خاڵدا ده‌بینێته‌وه‌، هه‌ر له‌ مه‌له‌فی ئه‌من و ئاسایش تا مه‌له‌فه‌کانی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌له‌بجه و‌ مه‌له‌فی ئاین و وه‌رزش و لاوان و ژن و مه‌له‌فی ئابوری و سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کانی تر.
خودی خۆم وه‌کو هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دکتۆرا له‌ یاسای گشتی شان به‌شانی هه‌ڤاڵانم ته‌واکه‌ری کاره‌کانی هه‌ڤاڵه‌کانی ترمان ده‌بین و چی باشه‌ باشتری ده‌که‌ین و چی له‌ده‌ستوردا ته‌فعیل نه‌کراوه‌ له‌مادده‌کانی 117 و 132 و مادده‌ی 105 و 140 له‌ ده‌ستوری عراقدا و رێگری لێکراوه‌ ئێمه‌ وه‌کو په‌رله‌مانتاری ئاینده‌ی عیراق خوا یاوه‌ر بێت بیان چه‌سپێنین.
بێگهومان به‌یه‌ک گوتاریی ئه‌بێت سه‌نگه‌رێکی ده‌ستوری کوردستانی دروستبکه‌ین بۆ ڕاگرتنی باڵانسی ته‌واو بۆ به‌دی هێننانی ئه‌و مافانه‌ی به‌درێژایی ساڵانی رابردوو کارمان بۆ کردووه‌.

print

 89 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*