سەرەکی » زانست » پیشه‌یی بوون، هۆكارێك بۆ سه‌ركه‌وتن

پیشه‌یی بوون، هۆكارێك بۆ سه‌ركه‌وتن

 سه‌ڵاح شاكه‌لی

یشه‌یی بوون یان پابه‌ندبون به‌ زانستی پیشه‌‌و پره‌نسیپه‌كانی كاركردن ده‌سته‌واژه‌یه‌كن زۆر جار له‌میانی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری رۆژنامه‌وانیدا به‌رچاو ده‌كه‌ون به‌ڵام پیشه‌یی بوون هه‌موو كه‌سێكی پیشه‌كار ده‌گرێته‌وه‌ پیشه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بێت چونكه‌ پیشه‌یی بوون‌و زانستی پیشه‌ به‌ته‌نیا ئه‌نجامی كار نین به‌ڵكو پیشه‌یی بوون فراوانتره‌‌و دڵسۆزی بۆ كار‌و ئاره‌زووی پێشكه‌وتنی پیشه‌‌و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیشدا ده‌گرێته‌وه‌‌و به‌ ته‌نیا زانستی پیشه‌‌و به‌بێ هونه‌ری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا به‌س نییه‌‌و هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كدین لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ پیشه‌ی شۆفێری ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ نه‌فه‌ر ده‌گوێزنه‌وه‌ وه‌كو تاكسی‌و پاس كه‌ له‌ وڵاتی خۆماندا هێشتا بێجگه‌ له‌و دووه‌ ئامڕازی دیكه‌مان نییه‌، شۆفێری تاكسی‌و پاس رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری مرۆڤدا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن رووبه‌رووی ره‌خنه‌‌و پێزانینیش ده‌بنه‌وه‌ له‌لایه‌ن نه‌فه‌ره‌وه‌ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت نوسه‌ری میسری (د. جلال امین) ده‌ڵێ: (هه‌ڵه‌یه‌ گه‌ر بڵێین هه‌موو شۆفێره‌كان كه‌سانی خراپن چونكه‌ ئه‌وانه‌ی خراپه‌یان له‌ده‌ست دێ كه‌ من‌و هه‌ر خودی ئه‌وانن كه‌ به‌ به‌رتیل شكۆی یاسا ده‌شكێنن بۆ رزگاربوون له‌سه‌ر بنچینه‌كانیان كه‌ شكۆی یاساشیان شكاند چتر پێمان ناكرێت داوای پیشه‌یی بوون‌و ره‌فتار به‌رزیان لێبكه‌ین) له‌وڵاتاندا كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت كاری گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك رایی ده‌كه‌ن‌و كه‌سانی شیاو و ده‌ست‌و ده‌م پاك ده‌كه‌نه‌ شۆفێری تاكسی‌و پاسه‌كانیان چونكه‌ شۆفێر خه‌سڵه‌ته‌ جوانه‌كانی كۆمه‌ڵگای تێدا ده‌خوێندرێته‌وه‌‌و له‌ جم‌وجوڵ‌و قسه‌‌و زماندا وریان‌و به‌ قسه‌ی وشك‌و گۆرانی بێزاركه‌ر‌و جگه‌ره‌كێشان‌و به‌كارهێنانی مۆبایل نه‌فه‌ره‌كانیان ناتۆرێنن كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌كوردستاندا هه‌ندێك شۆفێری تاكسی‌و هه‌ندێكیش له‌ شۆفێری پاسه‌كانی نێوان شاره‌كانیش كه‌ ڕێگایان ئه‌وپه‌ڕی قه‌ره‌باڵغه‌‌و قیره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌‌و رێگاكه‌ چاڵ چاڵ بووه‌ هه‌ندێك شۆفێر بێگوێدانه‌ چاره‌نووسی بیست‌و یه‌ك نه‌فه‌ر دوو هاندیان پێیه‌‌و له‌گه‌راجی یه‌كه‌مه‌وه‌ تاكو گه‌راجی شاری دووه‌م به‌ نۆره‌‌و به‌رده‌وام قسه‌یان پێده‌كات كاتێكیش نه‌فه‌رێك بۆ ساتێك جامه‌كه‌ی بكاته‌وه‌ له‌ئاوێنه‌كه‌یه‌وه‌ ته‌ماشای ده‌كه‌ن‌و لێی توڕه‌ ده‌بن یان هه‌ندێك شۆفێری تاكسی كه‌ ده‌ستی لێ ڕاده‌گرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی دابه‌زێت هاوكاریت بكات بۆ جێكردنه‌وه‌ی جانتا‌و كه‌ره‌سته‌كانت له‌ سندوقه‌كه‌یدا، به‌ ئۆتۆماتیكی سندوقه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌‌و به‌ مۆنێكه‌وه‌ ده‌ڵێ( له‌سه‌ر خۆ پێوه‌یده‌) پێویسته‌ شۆفێری تاكسی سه‌ره‌ڕای زمانی خۆی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ زمانێكی دیكه‌ بزانێت‌و گه‌ر كه‌ته‌لۆكی یان ده‌لیلی شوێنه‌ گشتیه‌كان له‌ ئارادا نه‌بوو ده‌بێ خۆ شاره‌زای سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی شاره‌كه‌ی بێت‌و به‌ته‌واوی تێبگات كه‌ نه‌فه‌ره‌كه‌ بۆ كوێ ده‌چێت، ئه‌گه‌ر بیانی یان نه‌شاره‌زا بوو له‌ كرێ وه‌رگرتندا زیادی لێنه‌ستێنێ هه‌رچه‌نده‌ به‌شێكی زۆری پاسه‌كانی كوردستان كۆنن به‌ڵام تێكڕا په‌رده‌یان بۆ نه‌كراوه‌ بۆ پاراستنی نه‌فه‌ره‌كان له‌تیشكی خۆر هه‌ندێك له‌وانه‌شیان كه‌ په‌رده‌یان هه‌یه‌ گه‌ر نه‌فه‌رێك په‌رده‌كه‌ بكاته‌و بۆ خۆپاراستن له‌تیشكی خۆر شۆفێره‌كه‌ چاوی لێیه‌تی‌و پێش سه‌یته‌ره‌كان به‌ كیلۆمه‌ترێك بانگ ئه‌كات په‌رده‌كان لاده‌ن یان ده‌ڵێت دوایی وه‌ك خۆیان لولی بكه‌نه‌وه‌، بێجگه‌ له‌وانه‌ به‌ستنی پشتوێنی سه‌لامه‌تی مایه‌ی گرنگی نییه‌‌و هه‌ندێ شۆفێر له‌ ترافیكدا یان له‌كاتی وه‌ستانی مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسی هاتوچۆدا سه‌ری پشتێنه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ بنباڵیان‌و به‌نه‌فه‌ره‌كه‌ی پێشه‌وه‌ش ده‌ڵێن بیبه‌سته‌، له‌رووی پاك‌و خاوێنیشه‌وه‌ نابینی دامی پاسه‌كان پاك‌و رووناك بن هه‌میشه‌ ده‌ڵێی خۆڵیان به‌سه‌ردا كراوه‌‌و گوێ به‌هه‌ست‌و نه‌ستی نه‌فه‌ره‌كان ناده‌ن شۆفێری تاكسیtaxi driver

ناونیشانی فیلمێكی ئه‌مریكیه‌‌و ساڵی 1976 له‌لایه‌ن (مارتن سكورسیزی ده‌رهێنراوه‌) (رۆبێرت دی نیرۆ) رۆڵی پاڵه‌وانی تێدا ده‌گێڕێت ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه‌ ده‌رباره‌ی كه‌سێكه‌ به‌ناوی (ترافیس بیكڵ) كه‌ شۆفێری تاكسیه‌‌و پێشتر له‌ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكادا سه‌ره‌باز بووه‌‌و به‌شداری شه‌ڕی ڤێتنامی كردووه‌‌و ترافیس كه‌ خانه‌نشین كراوه‌ كاری تاكسی لێخورێنی هه‌ڵبژاردووه‌‌و سه‌ره‌ڕای په‌یداكردنی بژێوی ژیان ئه‌وه‌نده‌ی پێی كرابێت زانیاری وردی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ كۆكرد‌وته‌وه‌ كه‌ ده‌ستیان له‌خراپه‌كاری‌و فریودانی خه‌ڵكی بیانی‌و دزی‌و قۆڵبڕین‌و ئه‌وانه‌ش كه‌ شیرازه‌‌و ڕه‌ونه‌قی كۆمه‌ڵایه‌تیان ده‌شێواند یان سوكایه‌تیان به‌موڵكی گشتی‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌كرد ناوبراو به‌و كاره‌ی هاوكاریه‌كی گه‌وره‌ی ده‌زگاكانی حكومه‌تی كردووه‌ ئه‌م فیلمه‌ له‌لایه‌ن بینه‌ران‌و ره‌خنه‌گر‌و ده‌رهێنه‌ره‌كانه‌وه‌ باشترین فیلمی ئه‌و رۆژگاره‌ بووه‌‌و چوار جاریش بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار هه‌ڵبژێردراوه‌ له‌ ساڵی 1994دا له‌ زنجیره‌ی فیلمه‌ نیشتمانیه‌كانی ئه‌مریكادا له‌لایه‌ن كتێبخانه‌ی كۆنگرێسه‌وه‌ پۆلێنكراو وه‌ك به‌رهه‌مێكی ناوازه‌ی شارستانیانه‌ی مێژوویی ناودێر كرا. بێگومان هه‌ر گله‌یی‌و گازنده‌یه‌ك ئاراسته‌ی شۆفێری تاكسی‌و پاس ده‌كرێت له‌پێشدا لایه‌نی فه‌رمی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌‌و گه‌یاندن، سه‌ندیكای شۆفێران‌و پۆلیسی هاتوچۆ لێی به‌رپرسیارن چونكه‌ مه‌رجداركردنی ئه‌و پیشه‌یه‌‌و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان پێویستی به‌ چاودێری وردی ئه‌و لایه‌نانه‌یه‌، پێویسته‌ هاوڵاتی یان نه‌فه‌ری تاكسی‌و پاس هه‌ڵوێستی جوانۆ ده‌ستپیاكی ئه‌و شۆفێرانه‌یان له‌به‌رچاو بێت كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌ ئاسووده‌یی له‌گه‌ڵیاندا چوونه‌ته‌ شوێنێك، ساڵی 2015 له‌ شاری له‌نده‌ن خانمێكی كوێتی سواری تاكسیه‌ك ده‌بێت ره‌فتار‌و هه‌ڵسوكه‌وتی شۆفێره‌كه‌ی زۆر به‌دڵ ده‌بێت بریار ده‌دات بیدۆزێته‌وه‌‌و گه‌ر رێكیش بكه‌وێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات، بۆ هه‌موو پیشه‌كارێك گرنگه‌ ره‌زامه‌ندی خه‌ڵك به‌ده‌ست بێنێت نه‌ك یاده‌وه‌ریه‌كی ترش‌و تاڵ به‌پاره‌ بگۆڕێته‌وه‌.
سوود له‌م سه‌رچاوانه‌ وه‌رگیراوه‌:
-سائق أو زوربا المصری-د. جلال امین
-مضایقات سائق تاكسی هم اخر للمراة العراقیة‌-جریدة‌ المدی 26-3-2015
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...