ئه‌مڕۆ به به‌ڕێوه‌چوونی 4 یاری قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ی روسیا كۆتایی دێت و مۆندیال پێده‌نێته هه‌نگاوێكی هه‌ستیاره‌وه ئه‌ویش قۆناغی 16یه كه به‌یه‌ك شكست هه‌ڵبژارده‌كان ماڵئاوایی ده‌كه‌ن، له یارییه‌كانی ئه‌مڕۆش ناسنامه‌ی 2 هه‌ڵبژارده‌ی تری قۆناغی 16 ئاشكرا ده‌بێت.
یارییه‌كان
ئینگلته‌را×به‌لژیكا
تونس×په‌نه‌ما
سه‌نیگال×كۆڵۆمبیا
پۆڵه‌ندا×ژاپۆن
شه‌ڕی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی
كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م به ئاسانترین كۆمه‌ڵه داده‌نرێت له مۆندیال كه تاكه كۆمه‌ڵه‌یه 2 هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه خاوه‌نی 2 بردنه‌وه‌ن و 2 هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تریش هیچ خاڵێكیان نییه‌و له‌م جه‌وله‌یه‌شدا ئینگلته‌را و به‌لژیكا كه سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر كردوه رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌و ئامانجیشیان گرتنی پێشه‌نگی ریزبه‌ندیه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را كه به گه‌نجترین پێكهاته‌ی له مێژووی دا به‌شداری مۆندیال ده‌كات له‌م مۆندیاله به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتووه به جۆرێك كه یاری یه‌كه‌می له تونس برده‌وه‌و دووه‌م یاریشی 6 به 1 له په‌نه‌ما برده‌وه كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی مۆندیاله تا ئێستا و هه‌ڵبژارده‌كه‌ش به‌سه‌ركردایه‌تی هاری كه‌ینی خاوه‌ن 5 گۆڵ هیواو ئامانجی گه‌وره‌ی هه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌لژیكا به پێكهاته‌یه‌كی پڕ له ئه‌ستێره به ئاستێكی زۆر به‌رز ده‌ركه‌وتووه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌سپی ره‌شی پاڵه‌وانێتییه‌كه بێت، له به‌رامبه‌ر ئینگلته‌راش ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه به‌ده‌ست پێكانی یاریزانه‌كانیه‌وه ده‌ناڵێت كه ئه‌گه‌ر زۆره هه‌ریه‌كه له رۆمێلۆ لۆكاكۆی خاوه‌ن 4 گۆڵ و ئیدین هازاردی كاپتن و درایس مێرتینس به‌شداری نه‌كه‌ن، به‌ڵام ره‌نگه كۆمپانی و ڤێرمالین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه كه به‌هۆی پێكانه‌وه تا ئێستا به‌شداریان نه‌كردوه.
پێش ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده خاوه‌نی 6 خاڵن و ئه‌گه‌ر یه‌كسانبن ئه‌وا ئینگلته‌را به‌پێشه‌نگی ده‌گاته قۆناغی 16و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت هه‌ردوو هه‌ڵبژارده چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك له پێكهاته‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.
شه‌ڕی 3 هه‌ڵبژارده له‌سه‌ر 2 بلیت
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه به یه‌كێك له كۆمه‌ڵه ئاڵۆزه‌كان داده‌نرێت كه هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی 16 مسۆگه‌ر بكات و 3 هه‌ڵبژارده‌ش شه‌ڕ له‌سه‌ر 2 بلیتی قۆناغی 16 ده‌كه‌ن و هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌نداش كه پاڵێوراوی سه‌ره‌كی بوو بۆ گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو تاكه هه‌ڵبژارده‌یه ماڵئاوایی كردوه.
هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن كه له یه‌كه‌م یاری مۆندیال به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو توانی كۆڵۆمبیا دووچاری شكست بكات له دووه‌م یاریش به ئاستی به‌رز ده‌ركه‌وت و له‌گه‌ڵ سه‌نیگال به 2 گۆڵ یه‌كسانبوو، له سێیه‌م یاریشی رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا ده‌بێت و پێویستی به یه‌كسانبوونه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناغی داهاتوو.
هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگالیش كه له یه‌كه‌م یاری به ئاست و به ئه‌نجام پۆڵه‌ندای دووچاری شكست كرد و له دووه‌م یاریش له‌گه‌ڵ ژاپۆن یه‌كسان بوو له‌م جه‌وله‌یه‌دا ئه‌ركی قورسه‌و رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا ده‌بێته‌وه كه به بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به‌رامبه‌ر پۆڵه‌ندا به به‌هێزی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
دۆخی ئه‌م كۆمهڵهیهكهمێك ئاڵۆزه بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بێت و سه‌نیگال و ژاپۆن كه یه‌كه‌م دووه‌می ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ن به 4 خاڵ دووچاری شكست بن ئه‌وا كۆڵۆمبیا به پێشه‌نگی سه‌رده‌كه‌وێت و جیاوازی گۆڵ ده‌بێته سه‌نگی مه‌حه‌ك له‌نێوان ئه‌و 2 هه‌ڵبژارده‌یه، واته ئه‌گه‌ر سه‌نیگال به‌جیاوازی 2 گۆڵ و ژاپۆن به‌جیاوازی گۆڵێك بدۆڕێت ئه‌وا ژاپۆن ده‌گاته قۆناغی داهاتوو وه به پێچه‌وانه‌وه.
100 جار بینراوە