رۆژی 13یه‌می مۆندیال كه رۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی میسی و ئه‌رژه‌نتین بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و گه‌یشتنیان بوو بۆ قۆناغی 16ی مۆندیال چه‌ندین ژماره و ئاماری سه‌رنجڕاكێشی به‌خۆیه‌وه بینینی كه دیارترینیان ئه‌مانه بوون.
-گۆڵه‌كه‌ی میسی گۆڵی ژماره 100 بوو له مۆندیال.
-دوای 622 ده‌قیقه لیۆنێل میسی گۆڵی له مۆندیال كرد.
-میسی له شوتی سیانزه‌یه‌م بۆ گۆڵ له‌و مۆندیاله گۆڵی كرد.
-یاریگای كریستۆڤسكی یاریگای ژماره 100ه میسی گۆڵی تیادا ده‌كات.
-میسی یه‌كه‌م یاریزانه له مێژووی مۆندیال 107 تۆپ لێده‌ركردن بكات و پێش مارادۆنا كه‌وت كه خاوه‌نی 105 تۆپ لێدهركردنه له مۆندیال.
-میسی تاكه یاریزانه له هه‌ر 3 یارییه‌كه‌ی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان سه‌رو 5 لێده‌ركردن ئه‌نجام بدات.
-میسی به باشترین یاریزانی یاری ئه‌رژه‌نتین و نه‌یجیریا دیاری كرا.
میسی سێیه‌م یاریزانی ئه‌رژه‌نتینه 3 مۆندیال گۆڵ ده‌كات.
-ئه‌رژه‌نتین له‌كۆی 31 یاری كه نیوه‌ی یه‌كه‌می 1-0 بردۆته‌وه 30 یاری براوه‌بووه.
-فرانكۆ ئه‌رمانی 17یه‌مین یاریزانه له‌م مۆندیاله به‌درێسی ئه‌رژه‌نتین یاری ده‌كات.
-پێكهاته‌ی ئه‌رژه‌نتین به ته‌مه‌نترین پێكهاته‌ی ئه‌و ههڵبژاردهیهبوو له مێژووی مۆندیال.
-رێژه‌ی ته‌مه‌نی یاریزانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌رژه‌نتین 30 ساڵ و 189 رۆژ بوو.
-ماركۆس رۆخۆ 3 گۆڵی بۆ ئه‌رژه‌نتین كردوه 2 گۆڵیان به‌رامبه‌ر نه‌یجیریا بووه.
-ئه‌رژه‌نتین له گێمی دووه‌م ته‌نها یه‌ك شوتی بۆ ناو گۆڵ لێداوه ئه‌ویش گۆڵ بووه.
-نه‌یجیریا پێنجه‌م یارییه له‌سه‌ریه‌ك له مۆندیال به ئه‌رژه‌نتین ده‌دۆڕێت.
كرواتیا×ئایسله‌ندا
-كرواتیا بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی هه‌ر 3 یارییه‌كه‌ی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی برده‌وه.
-ماتیۆ كۆڤاچیچ له یارییه‌كه سه‌رجه‌م پاسه‌كانی راستبوون.
-له‌م مۆندیاله 22 په‌نالتی گیراوه‌و بۆ یه‌كه‌م جاریش له مێژووی مۆندیال 17 په‌نالتی گۆڵ كراوه.
-پێشتر ته‌نها له‌و مۆندیالی 1998 دا 17 گۆڵ به په‌نالتی كراوه.
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م
-یاری دانیمارك و فه‌ره‌نسا بوو به یه‌كه‌م یاری كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی بێت.
-دیدیه دیشامپ ژماره‌ی یارییه‌كانی ریمۆند دۆمینیك یه‌كسان كرده‌وه كه 79 یارییه راهێنه‌ری فه‌ره‌نسایه.
-ئه‌مه نۆیه‌م یارییه فه‌ره‌نسا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دیشامپ به‌بێ گۆڵ یه‌كسان ده‌بێت.
-بۆ یه‌كه‌م جاره فه‌ره‌نسا و دانیمارك له ساڵ ی 1976ه‌وه یه‌كسان ده‌بن.
-بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی مۆندیال 36 یاری له‌سه‌ریه‌ك گۆڵتۆماركرا.
-پێرۆ دوای 40 ساڵ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له مۆندیال تۆماركرد.
-پاولۆ گێرێرۆ به سێیه‌م به ته‌مه‌نترین یاریزانی ئه‌مریكای باشووره گۆڵ له مۆندیال ده‌كات.
-گێرێرۆ یه‌كه‌م یاریزانی ژماره 9یه له مۆندیال گۆڵ بۆ پیرۆ ده‌كات.
-تیم كاهیل یه‌كه‌م یاریزانه له‌مێژووی ئوسترالیا به‌شداری 4 مۆندیال ده‌كات.
128 جار بینراوە