له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی زانستی گه‌ردونناسیی و ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی گه‌ردونی پان و به‌رین، هه‌ندێكیش ڕه‌خنه ده‌گرن به‌وه‌ی زۆر شوێنی زه‌وی هه‌یه كه هێشتا پڕه له نهێنی و كه‌س په‌ی پێ نه‌بردووه به تایبه‌ت ناو ده‌ریا و ئۆقیانووسه‌كان .
ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌و بواره پێیان وایه كه هه‌رچه‌نده ئاسمان و بۆشایی ئاسمان خه‌یاڵمانی ته‌نیوه و داگیری كردووین، به‌ڵام هێشتا زۆر شوێنی سه‌ر زه‌وی هه‌یه كه پشتگوێخراوه و دۆزینه‌وه‌ی تێدا نه‌كراوه له‌وانه‌ش ئۆقیانوسه‌كان.
ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه ده‌ڵێن» قوڵایی ئۆقیانووسه‌كانی له‌سه‌ر زه‌وین یه‌كێكن له‌و سه‌دان و هه‌زاران شوێنانه‌ی تا ئێستا كاری دۆزینه‌وه‌یان تێدا نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها (5%)ی قوڵایی ئۆقیانوسه‌كان ئاشكرا كراوه و هێشتا (65%)ی سه‌ر زه‌وی به ته‌واوی نه‌زانراوه».
ئه‌وان ده‌شڵێن» ئاژانسێكی وه‌ك ئاژانسی ناسا توانیویه‌تی به ته‌واوی ڕووپێوی سه‌ر ڕووی عه‌تارد و هه‌ساره‌ی گرگنی (سیریس) و به‌شێكی زۆری هه‌ساره‌ی ( زوهره) بكات، ته‌نانه‌ت زانیاریی وردیشی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ كه نزیكه‌ی 140 ملیۆن میل له زه‌وییه‌وه دووره، ئه‌وه جگه له وێنه‌یه‌كی زۆری مانگه ده‌ستكرده‌كان كه له باره‌ی هه‌ر سوچ و په‌نایه‌كی مانگ ڕه‌وانه‌ی ئاژانسی ناسا ده‌كرێت».
ئه‌و ڕهخنهگرانهئاشكرایدهكهن و ده‌ڵێن « له ساڵی 1991ه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی له باره‌ی بهرزونزمییهكانی مه‌ریخه‌وه ده‌یزانین هێنده له‌باره‌ی قوڵایی ئۆقیانوسهكانهوه نازانین كه ڕه‌نگه ئه‌میان كاریگه‌ریی زیاتر و ڕاسته‌خۆی هه‌بێت له‌سه‌ر ژیانی ئێمه‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی».
ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه كه زۆربه‌یان زانا و پڕۆفیسۆری بواره جیاجیاكانی ژیانی زینده‌وه‌رانی ناو ئۆقیانوسهكانن و هه‌ندێكیشیان زانای جیۆلۆجینو له‌زانكۆ و په‌یمانگاكانی ئه‌مریكادان پێیان وایه ئه‌وه‌ی وایكردوه ئاژانسی ناسا بۆ ساڵانێكی زۆر له‌بواری دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی نهێنییه‌كان سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر (به‌رێوه‌به‌رێتی نیشتمانیی ئۆقیانووسه‌كان و به‌رگه هه‌وا)دا كه به (NOAA) ناسراوه ، پاره پێدان و ڕوماڵكردنی ڕۆژنامه‌وانی و سه‌ركێشییه كه مرۆڤ له دێر زه‌مانه‌وه هه‌یه‌تی بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه داخۆ چی له بۆشایی ئاسماندا هه‌بێت؟.
له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه به ڕاستی قوڵایی ئۆقیانوسه‌كان پێوانه كراوه كه نزیكه‌ی پێنج كیلۆمه‌تره، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی نزیككراوهییه بۆئه‌و كهندڕو چیایانه‌ی كه له ژێر ڕوبارهكاندا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پێوانانه‌ی كه له فه‌زادا كراون هیچ نییه، بۆ نمونه ئاژانسی ناسا به قوڵایی 20 مه‌تر ڕۆچووه‌ته ناو ناخی مریخهوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك نه‌خشه‌ی مه‌ریخ بكێشێت كه پێشتر شتی وا نه‌بووه.
به پێی سه‌رچاوه زانستییه‌كان، به پێچه‌وانه‌ی مانگ و ههسارهكانهوه، ناتوانرێت ڕووپێویی بۆ بنكی ده‌ریاكان بكرێت به ڕادار، ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی ئاوی سوێر ئاسته‌نگ بۆ ئه‌و شه‌پۆله ڕادیۆییانه دروست ده‌كات كه له مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه دێن، له‌به‌ر ئه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی كوالیتی به‌رزی بنكی ئۆقیانوسه‌كان بگیردرێت، پسپۆڕان پێویستیان به زنجیره‌یه‌ك ته‌كنیكی سۆنه‌ری پێشكه‌وتوو ده‌بێت، كه ده‌توانێت ڕووپێویی ناوچه‌یه‌كی بچووكی بنكی ئۆقیانوسهكه بكات كه ڕوونییه‌كه‌ی ده‌گاته (100) مه‌تر .
پێویسته بوترێت، له ساڵی 2014دا چه‌ند سیستمێكی زۆر پێشكه‌وتووی سۆنه‌ر به‌كار هات بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی مالیزیی، ئه‌و كاره‌ش دۆزینه‌وه‌ی گڕكانی دامركاوهی ژێر ئاو و چه‌ندین گرد و كهندڕی لێكهوتهوه كه پێشتر زانا‌و دۆزه‌ره‌وه‌كان هیچیان له‌باره‌یه‌وه نه‌ده‌زانی.
ئێستاش چه‌ندین پرۆژه هه‌یه و یه‌كێك له‌وانه پرۆژه‌ی (Shell Ocean Discovery Xprize)ه ، به‌ڕێوه‌به‌رانی پرۆژه‌كه داوایان له كه‌سانی جیاواز كردووه له جیهاندا بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانیان یه‌ك بخه‌ن بۆ دروستكردنی نه‌خشه‌یه‌كی زۆر ڕونی بنكی ئۆقیانووسه‌كان، به‌ڵام ئایا دۆزرهوهكان له جاران باشتر كاری دۆزینهوهكاریی له ده‌ریا و ئۆقیانوسه‌كاندا ده‌كه‌نه پێشه‌نگی كاره‌كانیان؟ ئه‌وه وه‌ك به‌شه زۆره نه‌زانراوه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی هێشتا نادیاره.
سه‌رچاوه : سایتی (النقطة)
120 جار بینراوە