له‌كاتی توێژینه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵی ئۆقیانووسه‌كان له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕوباره سههۆڵینهكاندا، توێژه‌ره‌وه‌كان له ژێر ڕوباری (باین ئایلاند)ی ئه‌نتاركتیكا دا سه‌رچاوه‌یه‌كی چالاكیی گه‌رمیی گڕكانیان دۆزییه‌وه.
تیمه توێژه‌ره‌وه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه ده‌بێته هه‌لێك بۆ توێژینه‌وه لهتوانهوهی سه‌هۆڵه‌كان، به‌ڵام هێشتا گۆرانكاریی كه‌شوهه‌وا هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵی ناوچه به‌سته‌ڵه‌كه‌كان.
له ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوودا تاشه سه‌هۆڵیك له دوورگه‌ی (باین ئایلاند)ی سه‌هۆڵین جیابووه‌وه كه چوار هێنده‌ی ناوچه‌ی (مانهانتن)ی ئه‌مریكا ده‌بوو، هه‌ر له‌و شوێنه‌شدا توێژه‌ره‌وه‌كان ئه‌و سه‌رچاوه‌ی گه‌رمییه‌یان دۆزیووه‌ته‌وه.
(كارن هایوود) پڕۆفیسۆر و زانای ئۆقیانووسه‌كان له زانكۆی ( ئیست ئنجلیا) له به‌ریتانیا و ئه‌ندامی تیمه توێژه‌ره‌وه‌كه وتی» دۆزینه‌وه‌ی گڕكان له ژێر چینی سه‌هۆڵینی جه‌مسه‌ری باشور‌و مانای بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه گه‌رمییه بۆ توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و سه‌هۆڵانه ئاسان به‌ره‌و ده‌ریا و ڕوباره‌كان بڕۆن و بتوێنه‌وه».
هه‌ر له‌كاتی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و گازانه‌ی لهئاوهكهوه كۆكرانه‌وه، ئه‌و تیمه جۆره مادده‌یه‌كی كیمیاییان دۆزیییه‌وه كه چالاكیی زیاتر ده‌داته گڕكانه‌كان.
پڕۆفیسۆر (برایس لوز) له‌كۆلێژ خوێندنی باڵای زانسته‌كانی ئۆقیانووس له‌زانكۆی ڕۆد ئایلاند له‌مباره‌یه‌وه وتی» ئێمه بۆ گڕكان نه‌ده‌گه‌ڕاین، ئه‌و گازانهمان به‌كار ده‌هێنا بۆ چاودێریی و به دواداچوونی كاریگه‌رییه‌كانی تر، كاتێك چڕیی زۆری (هیلیۆم- 3)مان دی كه هاوشێوه‌یه‌كی ناتیشكدهری هیلیۆمه، وامان ده‌زانی كۆمه‌ڵێك زانیاریی خراپ یان مه‌ترسیدارمان له‌به‌ر ده‌سته».
ئه‌و ده‌ره‌نجامه نوێیانه پشت ده‌به‌ستن به‌و توێژینه‌وانه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌زانایانی به‌ریتانیا له‌كاتی گه‌شتێكی دۆزینهوهكارییدا ئه‌نجامیاندا كه بۆ ئه‌نتاركتیكا كردبوویان، به جۆرێك ئه‌و زانایانه له‌سه‌ر پشتی ئامێری لاده‌ری سه‌هۆڵ كه به (James Clark Ross) به‌ناوبانگه له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌و ساڵه‌وه تا مانگی مارت كه هاوینی ئه‌نتاركتیكا بوو خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌كانیان بوون.
ئه‌و توێژه‌ره‌وانه ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه چینی سه‌هۆڵین له به‌شی خۆرئاوای ئه‌نتاركتیكا ده‌كه‌وێته سه‌ر لوتكه‌ی سیستمی درزی گڕكانی گه‌وره، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بووه بۆ چالاكیی به‌رده تواوه‌كانی ئێستا، دوا چالاكیی له‌و جۆره به‌ر له 2200 ساڵ پێش ئێستا بووه.
زاناكان له‌و بڕوایه‌دان كه سیستمی درزی گڕكانیی وا ده‌كات قورس بێت پێوانه‌ی هه‌ڵپژانی گه‌رما بكرێت بۆ پلێته سه‌هۆڵه‌كانی جه‌مسه‌ری باشوری خۆرئاوا.
سه‌ره‌ڕای دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی گه‌رمیی گڕكانیی له ژێر خێراترین ڕوباری سه‌هۆڵینی تواوه له‌جه‌مسه‌ری باشوردا، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه گڕكانه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی دورگه‌ی (باین ئایلاند) چڕی و قه‌باره‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه ، له بری ئه‌وه ، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ بوونی گڕكانه‌كان وه‌ك فاكته‌رێكی نوێ كه ده‌بێت له‌كاتی چاودێریكردنی سه‌قامگیریی چینه سه‌هۆڵینه‌كان دا ڕه‌چاو بكرێت.
دیسانه‌وه پڕۆفیسۆر (برایس لوز) له كۆلێژ خوێندنی باڵای زانسته‌كانی ئۆقیانووس له زانكۆی ڕۆد ئایلاند وتی» وه‌ك سه‌رنج ده‌ده‌ین گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا ده‌بێته هۆی توانه‌وه‌ی سههۆلهكان، ئه‌م سه‌رچاوه گه‌رمییه‌ی كه تازه دۆزیومانه‌ته‌وه تا ئێستا كاریگه‌رییه‌كی ده‌ستنیشان نه‌كراوی هه‌یه، چونكه نازانین چۆن له ژێر ڕووپۆشه سههۆڵینهكهدا دابه‌ش ده‌بێت».
ئه‌و پڕۆفیسۆره وتیشی» توێژینه‌وه‌كانی دیكه ده‌ریخستووه كه توانه‌وه به هۆكاری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له قه‌باره و كێشی ڕوباره سه‌هۆڵینه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش په‌ستان له‌سه‌ر كرۆك كه‌م ده‌كاته‌وه، ڕێگه ده‌دات گه‌رمییه‌كی زیاتر له سه‌رچاوه گڕكانییه‌كان دزه بكه‌ن و له دواجاریشدا ئۆقیانووسهكه گه‌رم بێت، هه‌روه‌ها پێشبینی كردنی تێكڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ڕووی ده‌ریا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیی ده‌بێت بۆ زانست به دڕێژایی (100) ساڵی داهاتوو»
سه‌رچاوه: نۆڤۆستی
222 جار بینراوە