سەرەکی » زانست » كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر

كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر

نیاز ئه‌بوبه‌كر ساڵح

له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندندا له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن وزۆری‌ پرۆگرامه‌كان ,كه‌له‌خزمه‌تی‌ كۆمه‌ڵگه‌دان به‌ڵام جێگه‌ی‌ سه‌رنج و سه‌رسوڕمانه‌ هه‌ندێ له‌ڕیكلامی‌ بازرگانی‌ مه‌ترسی له‌ناخی‌ مناڵانو به‌ته‌مه‌نه‌كان دروست ده‌كه‌ن به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ هونه‌ری‌ ئه‌و وێنانه‌ی‌ كه‌ له‌ریكلامه‌كه‌داهاتووه‌ به‌نه‌خوازراوی‌ ده‌بینرێت له‌گه‌ڵ ده‌نگێكی‌ به‌رزو پڕقیژه‌وهاوار كه‌ترس لای‌ مناڵان دروست ده‌كات له‌ناخیانداده‌مێنێته‌وه‌ له‌كاتی خه‌وتندا كاردانه‌وه‌ له‌بیرۆكه‌و هه‌ستی‌ ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی‌ نادروست, ته‌نانه‌ت لای‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان وه‌ك خورپه‌یه‌ك یان ڕوودانی‌ كاره‌ساتێك كه‌پێشترخۆی‌ بۆئاماده‌نه‌كردووه‌ ڕووده‌دات, له‌گه‌ڵ پێشكوتنی‌ ماڵی‌ مۆدێرنو كه‌لوپه‌لی‌ نوێ وگه‌شته‌خه‌یاڵییه‌كان‌و كڕینی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون له‌توركیادا ,كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌ره‌و زیادبوون بردووه‌ به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ دارایی وسه‌ختی‌ ژیان له‌م ڕۆژه‌دا سه‌رنجی‌ بینه‌ر ڕاده‌كێشێ وده‌یوروژێنێ ئه‌ونرخه‌ خه‌یاڵییانه‌ی كه‌له‌خه‌رجكردندا ده‌كرێت سه‌رده‌مێكی‌ پێویسته‌ تاكوكاری‌ بۆبكه‌ین ,ئه‌و ئه‌فلام كارتۆنانه‌ی‌ له‌شاشه‌كانه‌وه‌ په‌خش ده‌كرێت پڕن له‌وشه‌ی‌ ناشرین‌و پڕ له‌توندوتیژی‌, له‌گه‌ڵ وێنه‌ی مه‌ترسیدارو گیانله‌به‌ری زه‌به‌لاح  كه‌دنیای‌ مناڵ پڕه‌له‌جوانی‌ بێگه‌ردی‌ خه‌یاڵی‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌ ,جاران ئه‌فلام كارتۆنه‌كان قاره‌مانه‌كانی كه‌سایه‌تی‌ باوكودایك بوو,تاكو ڕێنمای‌ و ئامۆژگاری مناڵانی‌ ده‌كرد په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ پڕله‌خۆشه‌ویستی‌ و ڕێزگرتن له‌به‌رامبه‌رو باوه‌ڕ به‌خۆبوونی‌ پێوه‌ ده‌بینرا به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ ئێستادا ته‌نها توندوتیژی‌ ‌وقسه‌ی‌ نه‌شیاو ڕووداوی مه‌ترسیدار ده‌خه‌نه‌ ڕوو كه‌مناڵ به‌لاسایكردنه‌وه‌ی‌ شته‌سه‌رنجڕاكێشه‌كانی‌ ده‌وروبه‌رییه‌وه‌ خه‌ریك ده‌كات . ئێمه‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان واڕاهاتووه‌ مناڵه‌كانمان له‌مناڵییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دایكوباوكیدا له‌ناوماڵدا سه‌یری‌ ته‌له‌فیزیۆن بكات مناڵی كورد به‌پێی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی‌ وافێرنه‌كراوه‌ ته‌نهاسه‌یری‌ بابه‌تێك بكا له‌ته‌مه‌نی‌ خۆیدابێت .یان له‌به‌رخراپی باری‌ ئابوری‌ خێزانه‌كان نه‌توانن ژووری‌ مناڵه‌كانیان جیابێت, جارێ تر سه‌رنجی‌ هه‌واڵه‌كان بده‌ین وێنه‌ی‌ مه‌ترسیدار لای‌ بینه‌ر دروست ده‌كات كه‌ پڕ له‌ شه‌ڕه‌نگێزی‌ ڕاسته‌ بارودۆخی سیاسی جیهان به‌گشتی‌ خوێناوییه‌ به‌ڵام ده‌بێت له‌ڕووی‌ ده‌روونی‌ ڕه‌چاوبكرێت ,دیسان باسێكی‌ تر له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كان بابه‌تی‌ ته‌ندروستی خۆشبه‌ختانه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت به‌ڵام له‌هه‌مان كاتداڕیكلامی‌ بازرگانی‌ بۆ هه‌مان خواردن ده‌كرێت كه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك خواردنه‌وه‌ی‌ گازی‌ ,برنجی‌ دروستكراو,ئه‌ندۆمی‌ ,جگه‌ره‌ ,خواردنی‌ شیرینی‌ به‌ هه‌مووجۆره‌كانییه‌وه‌… هتد.هه‌ندێ ڕیكلام ئه‌وه‌نده‌ دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌ مافی بازرگانی پێوه‌ نامێنێت به‌ڵكو وه‌ك بێزاركه‌رێك دێته‌به‌رچاوی‌ بینه‌ر,واتا هه‌مان كه‌ناڵ زۆربه‌جوانی و تێروپڕی‌ باس له‌ ته‌ندروستی‌ ده‌كات كه‌ بابه‌تی‌ كێش دابه‌زاندن لای هه‌ندێ بینه‌ری‌ ڕۆشنبیر بابه‌تێكی‌ گرنگه‌ له‌ڕاستیشدا هه‌رگرنگه‌ ,له‌هه‌مان كه‌ناڵ ڕیكلامی‌ بازرگانی‌ بۆ چه‌ندخواردنێك ده‌كرێت كه‌ كێش زیادده‌كات و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤده‌گه‌یه‌نێت پێویسته‌ هونه‌ری‌ بانگه‌شێكردن بۆ كاری‌ بازرگانی‌ ڕچاوی‌ لایه‌نی ده‌روونی وته‌ندروستی‌ بكریت جونكه‌ ته‌ندروستی‌ ده‌روونی‌ وجه‌سته‌ی له‌ پێش هه‌مووكارێكه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵگه‌بكات و زیاتره‌ له‌ وه‌ی‌ كه‌ گیرفانی‌ بازرگانه‌كان پڕتر بكات له‌ پاره‌ چونگه‌ مرۆڤ ده‌توانێت پاره‌ دروست بكات.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...