سەرەکی » وەرزش » فابریگاس ترسی خۆی ئاشكرا كرد

فابریگاس ترسی خۆی ئاشكرا كرد

سیسك فابریگاسی یاریزانی یانه‌ی‌ چیڵسی رایگه‌یاند له‌ ریزی یانه‌كه‌ی‌ زۆر دڵخۆشه‌و په‌شیمان نییه‌ له‌وه‌ی‌ ریزی یانه‌ی‌ بارسێلۆنای جێهێشتووه‌.
فابریگاس وتی: دڵخۆشیم له‌ چێڵسی دۆزیه‌وه‌، خێزانه‌كه‌م له‌سه‌ر ژیانی له‌نده‌ن راهاتون و له‌و شاره‌ دڵخۆشن، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هانده‌رانی یانه‌كه‌ خۆشیان ده‌وێن، بۆیه‌ من لێره‌ دڵخۆشم، به‌ڵام بیری خێزانه‌كه‌م و هاوڕێكانم ده‌كه‌م له‌ بارسێلۆنا.
سه‌ره‌ڕای دڵخۆشیه‌كه‌شی له‌ له‌نده‌ن فابریگاس ئه‌وه‌ی‌ نه‌شارده‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ له‌ داهاتوو بگه‌رێته‌وه‌ بۆ بارسێلۆنا ئه‌مه‌ش له‌به‌ر منداڵه‌كانی و له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت ببێت به‌ یاریزانێكی باش ئه‌وا ده‌بێت په‌یوه‌ندی به‌ لاماسیاه‌وه‌ بكات، ئه‌و ئه‌كادیمیایه‌ باشترین شوێنی جیهانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی كه‌سایه‌تی و وه‌رزشیه‌وه‌ پێ بگات.
فابریگاس باسی له‌ ترسی وازهێنان كرد و وتی: له‌و ساته‌ ده‌ترسم كه‌ بڕیاری وازهێنان ده‌ده‌م، هێشتا هه‌ست ده‌كه‌م له‌ دۆخێكی باشدام، له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌رونیه‌وه‌ زۆر باشم، به‌ڵام نایشارمه‌وه‌ ساتی وازهێنان ناخۆشترین و دڵته‌نگتین ساتی ژیانم ده‌بێت.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمۆن بایڵز ژماره‌ی میداله‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 25 میدال

سیمۆن بایڵزی كچه‌ وه‌رزشكاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ مێژوو له‌ ...