سەرەکی » وەرزش » ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌

ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌

ناوبژیوانی یاریده‌ده‌ر له‌ یاری بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ ئۆڵۆمپیاكۆس كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا دروست ده‌كات و رۆژنامه‌كانیش گرنگی زۆریان به‌و كێشه‌یه‌ داوه‌.
دۆگلاس رۆس كه‌ یاریده‌ده‌ری ناوبژیوانه‌ له‌ یاریی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ئۆڵۆمپیاكۆس یه‌كێك بوو له‌ ناوبژیوانه‌كان ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیایه‌ له‌ پارتی پارێزگاران به‌هۆی كاری ناوبژیوانیشه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی لیژنه‌ی‌ دادپه‌روه‌ری په‌رله‌مانی جێهێشتووه‌.
به‌هۆی ئه‌م كاره‌شیه‌وه‌ به‌شێكی زۆر له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان داوایان كردووه‌ رۆس له‌ په‌رله‌مان دووربخرێته‌وه‌، چونكه‌ ناكرێت هه‌ركاتێك ئه‌و ناوبژیوانه‌ كاری ناوبژیوانی هه‌بێت كۆبوونه‌وه‌كان جێبهێڵێت.
له‌وه‌ڵامی ئه‌مه‌شدا تێریسا مه‌ی‌  سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌رگری له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ كرد و رایگه‌یاند خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی‌ متمانه‌یانن پێیه‌تی و چۆن وه‌كو په‌رله‌مانتار پاڵپشتی ده‌كه‌ن ئه‌واش له‌كاری ناوبژیوانی پاڵپشتی ده‌كه‌ن.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمۆن بایڵز ژماره‌ی میداله‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 25 میدال

سیمۆن بایڵزی كچه‌ وه‌رزشكاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ مێژوو له‌ ...