سەرەکی » مانشێت » شەنگال لە نێوان زامێکی بەردەوام و ئایندەیەکی نادیاردا

ساڵۆنی کوردستانی نوێ

شەنگال لە نێوان زامێکی بەردەوام و ئایندەیەکی نادیاردا

لەیادی ئێزیدییەکانداو لەبەردەوامی چالاکییەکانیدا ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕێکی بەناوی (شەنگال لەنێوان زامێکی بەردەوام و ئایندەیەکی نادیاردا) رێکخست.
سەعات 10.30ی سەرلەبەیانی دوێنێ 7/8/2018 ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕێکی بەناوی (شەنگال لەنێوان زامێکی بەردەوام و ئایندەیەکی نادیاردا) رێکخست بۆ (لەتیف نیروەیی) ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
لە کۆڕەکەدا لەتیف نیروەیی بەشێوەیەکی گشتی باسی ئەو نەهامەتییانەی کرد کە رووبەڕووی شەنگالییەکان بۆتەوە لەکاتێکدا کە عیراقێکی فرە نەتەوەو فیدراڵ و هێزە نێودەوڵەتییەکان بوونیان هەیە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو کارەساتەی بەسەر شەنگالدا هات برینەکەی قووڵترە لەو کارەساتانەی کە لەڕابردوودا بەسەریاندا هاتووە.
هەروەها لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆی زیاتر دەربارەی شەنگال و شەنگالییەکان کراو بابەتی کۆڕەکە دەوڵەمەندتر بوو.

لەژمارەکانی داهاتووداو لەدووتوێی ساڵۆنی کوردستانی نوێدا راپۆرتێک بڵاودەکرێتەوە.

 29 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*