سەرەکی » زانست » سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا

سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا

توێژینەوەیەكی ئەمریكی دەریخستووە دەستهەڵگرتن لە كاركردن لە كاتی ژەمەكان و وەرگرتنی پشوویەكی كورت، جگە لەوەی ژەمەكە بە چێژتر دەكات، یارمەتیدەریشە بۆ زیادبوونی توانای چارەسەركردنی گرفتەكان و دۆزینەوەی چارەسەری كێشەكان.
كیمبەرلی ئیسلباخ پڕۆفیسۆر لە زانكۆی كالیفۆرنیای ئەمریكی دەڵێت، وەرگرتنی پشوویەكی كورت لە كارە مێشك ماندووكەرەكان یارمەتی باشتركردنی بیركردنەوە دەدات و دەبێتە هۆی ئاسانكردنی چارەسەری گرفتەكان و بیرۆكەی داهێنانە زیاد دەكات.
دەشڵێت، زۆرترینی ئەوانەی كە پلانی داهێنەرانەیان هەیە ئەوانەن كە بۆ ماوەی 52 خولەكی بەردەوام كار دەكەن و بۆ ماوەی 17 خولەك پشوو دەدەن. چونكە توانای بیركردنەوە و وردبوونەوەیان لە كارەكان زیاتر دەبێت.
پڕۆفیسۆرەكە دەڵێت، جگە لە كاتی نانخواردن، جۆری خۆراكیش یارمەتیدەرە بۆ داهێنان لە كاردا، خواردنی هەریەكە لە میوە، سەوزە، پڕۆتین و ریشاڵەكان بە رێژەی جیاواز و كەمتركردنەوەی چەوری لە خۆراكی رۆژانە، توانای بەرهەمهێنان زیاتر دەكات.
بە گوێرەی راپۆرتێكی ئەمریكی كەمتر لە 20%ی ئەمریكییەكان لە كاتی نانخواردن لە مێزەكانیان لەسەر كار دوور دەكەونەوە و نزیكەی 40%ی ئەوان لەسەر مێزی كاركردنیان ژەمەكانیان دەخۆن.

 503 جار بینراوە