سەرەکی » کەلتوور » ئارامترین پەناگای رۆح

ئارامترین پەناگای رۆح

لەڕۆژانی رابردووداو لەوەرزێكی نوێی چالاكییەكانیدا، بەشی كتێبخانە گشتییەكانی كۆیە لەهۆڵی دڵدار، كۆڕێكی بۆ خوێندنەوەو ناساندن و دابەشكردنی دیوانە شیعری (ئارامترین پەناگای رۆح)ی شاعیرو پێشمەرگەی دێرین د. عەبدولواحید ئیدریس رێكخست.
لەسەرەتای کۆڕەکەدا کە بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لەخوێنەران و نووسەران و شاعیرانی شاری كۆیە بەڕێوەچوو، د. هاوژین سڵێوە خوێندنەویەكی شێوە ناساندن و بەراوردی بۆ دیوانە شیعرییەكە كردو دواتریش شاعیر باسێكی كورتی لەبارەی ناوەخنی كتێبەكە پێشكەشكردو ئەوەی خستەڕوو كە شیعرەكانی لەكات و شوێنی جیاو بۆنەی جۆربەجۆردا نووسیوون بەشی زۆریشی بۆ پێشمەرگەو شەهیدو مەینەتییەکانی كورد نووسراون.

دێدەوانی یەعقوب

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سینەماچی؟!

هاوار مستەفا خان بەشی یانزەیەم لەژێر ناوی» سینەما..چی؟!» کە لەبنەڕەتدا ...