وته‌ی‌ ژنۆرناڵ

گفتوگۆیەک

لەگەڵ ھاوڕێیەک باسی مەبدەئ و ھەندێ بابەتیترمان ئەکرد، ھاوڕێکەم وتی: لەئێستادا شتێک نەماوە بەناوی مەبدەئ .
ئەم وەڵامە قورس بوو لام ، وتم پێم وایە ناکرێت بەو جۆرە گشتگیری بکەیت و ھێشتا خەڵکی راستگۆ زۆرەو دەیەوێت ئەو بەھایانە بپارێزێت.
وتی: واقیعی ئەمڕۆ بەڵگەی دروستی قسەکەمە، مەبدەئ پەیوەستە بەکۆمەڵێ مەصالیحەوە، بێگومان ئەمە دوولایەنە (دوو کەس، دوو لایەن ، کەس ولایەنێک )بەرژەوەندیەک لەنێوانیانە و ناویان ناوە مەبدەئ ، لەکوێدا ئەم بەرژەوەندیە نەما کۆتایی بەمەفھومی مەبدەئیش دێت!
وتم : ئەتوانین بەجۆرێکیتر دایرێژینەوە، پێم وایە ئینسان لەخودی مەبادیئەکانیش گەورەترە، داھێنەری مەبادیئەکانە و لەکوێدا زانی مەبدەئ رێز لە ئینسانی بوونی ناگرێت و ئەو مەبدەئەی باوەڕی پێبووە ناتوانێت خزمەتی ئینسانیەتی پێبکات واردە خۆی رێز بۆ ئینسانی بوونی و ئینسانیەتیش دانێ، ئەکرێت بەجۆرێکیتر و لە زمن و مکانێکیتردا مەبدەئ فۆرمەلە بکاتەوە

print

 29 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*