سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » کۆمارییەکانیش ئەنجومەنی پیران دەبەنەوە

ئەمریکا: دیموکراتەکان لە کۆنگرێسدا یەکەمن

کۆمارییەکانیش ئەنجومەنی پیران دەبەنەوە

رۆژی دووشەممە 10.11.2018 پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران کرا، لەو پرۆسەیەشدا بۆ یەکەمجار پاش 8 ساڵ دیموکراتەکانی دووبارە توانیان زۆرینەی کورسییەکانی کۆنگرێس بەرن و کۆمارییەکانیش زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پیرانیان برد. بۆیەکەمجاریشە دوو ژنی موسڵمان دەبنە ئەندامی کۆنگرێس، کۆشکی سپیش خۆشحاڵی خۆی بۆ دەرئەنجامەکان دەربڕی.

33 ملیۆن دەنگدەر
رۆژی دوو شەمممە زیاتر لە 33 ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی بەشداریان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران کرد. هەر هەمان رۆژیش دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان دەرکەوت. ئەوەی جێگەی سەرنجە، هەردوو دەزگا گرنگەکەش بەسەر هەردوو پارتەکە دابەشكرا.

دیموکراتەکان بوونە زۆرینە
بۆیەکەمجار لە پاش هەشت ساڵ لە زاڵبونی پارتی کۆمارییەکان بەسەر کۆنگرێسدا، دووبارە پارتی دیموکراتەکان توانی ببێتە بە زۆرینە و 207 کورسی بەرێت، لە بەرامبەردا کۆمارییەکان 191 کورسیان بەرکەوت.

کۆمارییەکان ئەنجومەنی پیرانیان برد
ئەوەی جیگەی سەرنج بوو، لەگەڵ ئەوەی کۆمارییەکان زۆرینەی کورسییەکانی کۆنگرێسیان لەدەستدا، بەڵام توانیان زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پیرانیان ببەنەوەو 51 کورسیان بەرکەوت، لەبەرامبەردا دیموکراتەکان 43 کورسیان بەرکەوت.

کۆمارییەکان زۆرینەی حاکمی ولایەتەکانیان بردەوە
لەلایەکی ترەوە کۆمارییەکان توانیان زۆرینەی پۆستی حاکمی ولایەتەکانی بەرنەوەو 25 حاکمی ولایەتەکان بردەوە، لە بەرامبەردا دیموکراتەکان تەنها 20 حاکمی ولایەتەکانیان برد. بۆیەکەمجاریش لەمێژووی ئەمریکادا حاکمی ولایەتێک هاورەگەزباز توانی هەڵبژاردنەکان بەرێتەوە، ئەویش حاکمی کۆڵۆرادۆیە.

پیاوێکی پیر پاش هەشتا ساڵ دەنگی دا
یەکێک لە چیرۆکە سەرنجڕاکێشانی تری ئەم هەڵبژاردنە ، پیاوێکی پیری تەمەن 80 ساڵە ، بۆیەکەمجار بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنەکان کرد و دەنگیشی دا بە پارتی کۆمارییەکان، بەڵام هەرپاش چەند سەعاتێک کۆچی دواییکرد.

دوو ژنی موسڵمان بوونە ئەندام کۆنگرێس
خاڵیکی تری سەرنج راکێشتر ئەوەبوو بۆ یەکەمجار لە مێژوودا دوو ژنی موسڵمان توانییان ببنە ئەندامی کۆنگرێس، ئەوانیش: ئیلهان عومەر کە پەنابەرێکی سۆمالییە، توانی کورسی ولایەتی مینیسوتا بەرێت، هەروەها رەشیدە تلیب کە لە دایک و باوکێکی فەلەستینی لەدایکبووە، کورسی ولایەتی میشیگنی بردەوە. هەردووکیشیان کاندیدی پارتی دیموکراتی ئەمریکا بوون.

کۆشکی سپی خۆشحاڵە
هەر لە پاش دەرکەوتنی دەرئەنجامە کۆتاییەکان، کۆشكی سپی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی. جێگەی ئاماژەیە ئەم هەڵبژاردنە وەکو هەڵسەنگاندنێکی ئەمریکییەکان وابوو، بۆ سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

 363 جار بینراوە