سەرەکی » وەرزش » ستیرلینگ بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ كرده‌وه‌

ستیرلینگ بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ كرده‌وه‌

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بۆندی ره‌حیم ستیرلینگی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی‌ بۆ 3 وه‌رزی تر نوێ كردۆته‌وه‌و به‌پێی بۆنده‌ نوێیه‌كه‌ش ئه‌و یاریزانه‌ تا 2023 له‌ ریزی یانه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م یاریزانه‌ كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ كۆی 14 یاری 7 گۆڵی كردوه‌، له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو ده‌نگۆی زۆر له‌سه‌ر رۆیشتنی هه‌بوو به‌تایبه‌تی كه‌ زۆرێك له‌ یانه‌ گه‌وره‌كان گرنگیان پێده‌دا، به‌ڵام دواجار بڕیاری مانه‌وه‌ی‌ دا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی به‌ریتانیاش نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆندی ستیرلینگ دوای گفتوگۆیه‌كی درێژخایه‌ن هات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی و دواجاریش مان سیتی رازی بوو مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی‌ بۆ بكات به‌ 300 هه‌زار پاوه‌ند كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زۆرترین مووچه‌كانی یانه‌كه‌.
ئه‌و یاریزانه‌ 23 ساڵه‌ش رایگه‌یاند مان سیتی باشترین شوێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام بێت له‌ گه‌شه‌كردن به‌تایبه‌تی كه‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی پیپ گواردیۆلا راهێنان ده‌كات و له‌ چه‌ندین شوێن یاری پێكردوه‌.
ستیرلینگ وتی: من دڵخۆشم به‌ نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌م، له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش گه‌شه‌م كردوه‌، له‌یه‌كه‌م ساته‌وه‌ زانیم بڕیارێكی گونجاوم داوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیم به‌ مان سیتیه‌وه‌ كرد، سوپاسی یانه‌كه‌ ده‌كه‌م.

 10 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*