ماسیمیلیانۆ ئه‌لیگری راهێنه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆس خه‌ڵاتی كورسی ئاڵتونی تایبه‌ت به باشترین راهێنه‌ری ئیتاڵیا برده‌وه كه ساڵانه له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیاوه دیاری ده‌كرێت.
خه‌ڵاتی پانچینا دی ئۆرۆ ساڵانه له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیاوه ده‌درێت به باشترین راهێنه‌ری ئیتاڵی له خول و پاڵه‌وانێتیه‌كاندا و ئه‌مساڵیش هه‌ریه‌ك له ئه‌لیگری و ماوریسیۆ ساری و سیمۆنی ئینزاگی پاڵێوراوبوون بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ببه‌نه‌وه.
براوه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌م ساڵیش ئه‌لیگری بوو كه وه‌رزی رابردوو سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی ناوخۆی ئیتاڵیای بۆ یانه‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه‌و سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ش یانه‌كه‌ی به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتووه.
دوای بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ش ئه‌لیگری وتی: سوپاسی هه‌مووان ده‌كه‌م، به‌ڵام پێش هه‌موو شتێك سوپاسی یانه‌كه‌م و یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م، چونكه یاریزانه‌كان ده‌چنه نێو یاریگاو یاری ده‌به‌نه‌وه.
وتیشی: زۆر دڵخۆشم كه ئه‌م خه‌ڵاته ده‌به‌مه‌وه، من به‌جۆش و گه‌شبینم و هۆكاری بردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ن كارم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، زۆر به‌خته‌وه‌رم كه له‌گه‌ڵیان كارده‌كه‌م.
32 جار بینراوە