(5)
شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌وێته 75 كم باشوری خۆرهه‌ڵاتی ووڵاتی سلێمانییه‌وه. له‌نێوانی هێڵی پان 35 بۆ 36 پله باكور و هێڵی درێژی 46 پله ڕۆژهه‌ڵاتدایه. 726 مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی 1599 كیلۆمه‌تر دوجایهو 141 گوند‌و هه‌رسێ ناحیه‌ی خۆرماڵ (46) گوند و ناحیه‌ی بیاره (28) گوند‌و ناحیه‌ی سیروان (67) گوند له سنوری جوگرافیای ئه‌م شاره‌ی كوردستاندایه، له‌ساڵی 1889 كراوه به‌قه‌زاو ئه‌و كاتانه ناحیه‌ی (پێنجوێن)و ناحیه‌ی (وارماوا)سهربهههڵهبجهبوون. به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌كان، سنوری قه‌ڵه‌مڕه‌وی حوكمداری ئاشورییهكانو میدی (ماده‌كان)و ههخامهنشیو پێشدادیو ساسانییه‌كان له‌قۆناغه‌كانی پێش زایندا، ده‌سه‌ڵاتیان له‌م ولاته‌دا به‌رجه‌سته بووه‌و حوكمیان تێدا كردووه‌و له‌ساڵی (21)ی كۆچی به‌رامبه‌ر ساڵی 643ی زاینی سوپای ئیسلام ئه‌م ناوچانه‌ی داگیركردووه‌و هه‌رچی شارستانییه‌تی پێش زاینی له‌ناو بردووه. به‌پێی سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵی 1650 به‌دواوه به‌گه‌كانی (شیوه‌كه‌ڵ) كۆژیان بۆ بناری باڵامبۆو شنروێ كردووه. «حه‌مه چاوه‌ش» ناوێك لهشیوهكهڵیهكان له‌گه‌ڵ سێ كوڕی (پیرۆت) و (سڵه‌مان) و (ئه‌وڵا) هاتونه‌ته‌سه‌ر كانی نهواڵهو ئاوه‌دانیان كردۆته‌وه‌و ههتابوون به سێزده ماڵ به‌وان ده‌وترێت بنه‌ماڵه‌ی (سیانزه ماڵ)، دواتر ڕۆژ له‌دوای ڕۆژو ساڵ له‌دوای ساڵ ئاوه‌دان بووه‌ته‌وه‌و سه‌دان خێزانی (كوردی جوو) هاتونه‌ته هه‌ڵه‌بجه‌و ئێڵی به‌ناوبانگی «جاف» داڵده‌ی داون. یه‌كه‌م خوێندنگا له‌ساڵی 1925 دروست كراوه‌و له‌ساڵی 1929 نه‌خۆشخانه‌ی تێدا كراوه‌ته‌وه‌و له‌ساڵی 1940 كاره‌بای بۆ دانراوه له13/3/2014 به‌فه‌رمانی حكومه‌تی كوردستان له‌قه‌زاوه كراوه به به‌پارێزگاو یه‌كه‌م پارێزگار به‌پێی مه‌رسومی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نوسه‌رو سیاسهتمهدارو تێكۆشه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌یی مامۆستا (ئازاد تۆفبق) به‌ڕه‌سمی كراوه به پارێزگاری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شیرین. ناحیه‌ی سیروان: ده‌كه‌وێته 8 كم باكوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و (1700 پێ) له‌ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه. دوو گوند بووه (كێله سپی) كه ڕیش سپی تیره‌ی نه‌ورۆڵی (مام ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن) ئاوه‌دانی كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئاوایی (جان جان) كه (حه‌مه‌ومینی حامی) له‌تیره‌ی (عه‌مه‌ڵه)یی جاف ئاوه‌دانی كردۆته‌وه‌و له‌ساڵی 1957 بو به ناحیه‌و به‌ناوی ڕوباری سیروانه‌وه كرا‌و بوو به ناحیه‌ی (سیروان). له‌ساڵی 1963 شاره‌وانی (پۆلێنی چوار)ی تێدا كراوه‌ته‌وه به‌واژووی (مه‌حمود شیت خه‌تاب) وه‌زیری ئه‌وكاتی شاره‌وانییه‌كانی عیراق. له6/3/1988 ده‌وڵه‌تی فاشیستی به‌عس له‌ته‌ك هه‌ڵه‌بجه بۆمبارانی كیمیایی ناوچه‌كه‌ی كرد‌و به‌سه‌دان گوندنشین شه‌هید بوون. له 6/ 8/ 1986 به‌هۆی تۆپبارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له‌شه‌ڕی گه‌وره‌ی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق _ ئیران بۆردومانی خوێندنگای سیروانی كرد كه ئه‌وكات خه‌ڵكی په‌نای بۆ ئه‌م خوێندنگه‌یه بردبوو به‌ڵام مخابن 200 كه‌س شه‌هید بوو‌و 150 كه‌سیش بریندار بوون. له13/ 5/ 1987یشدا به‌هۆی ڕاپه‌ڕینی دلێرانه‌ی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی ناحیه‌ی سیروان دژ به دام و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی به‌عسی عێراقی 20 هاوڵاتی شه‌هیدو بریندار كران‌و ژماره‌یه‌ك گه‌نجیش ده‌ستگیركران. ئهودهمانه ئۆردوگایه‌كی زۆره ملێی حكومه‌تی به‌عس له‌ناحیه‌كه دروست كرابوو ، ده‌یان گوندنشینی ناوچه‌كانی نهورۆڵیو شاره‌زووری تێدا به‌ندكرابوو. ئه‌م ناحیه‌یه 67 گوند لهسنورهكهیدایه یه‌كێك له‌گونده‌كانی ئه‌م ناحیه‌یه ئاوایی (گونده)یه له‌ناوچه‌ی نه‌ورۆڵی .. نه‌ورۆڵی: یه‌كێكه له‌تیره به‌ناوبانگه‌كانی هۆزی گه‌وره‌ی (جاف) شوێنی سه‌ره‌كیان لهپایگانو نهورۆڵو بهورۆسی بانه‌وه‌ڕێ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه لهنهورۆڵی پارچه‌كه له‌بناری چیای باڵامبۆیه (14) گونده‌و لهنهورۆڵی ده‌شت كه له‌ده‌شتی شاره‌زووره (22) گونده. لالۆ كامیل ڕه‌شید مه‌جید یه‌كێك له‌ڕیش سپی یه‌كانی نه‌ورۆڵی ، سه‌باره‌ت به‌م تیره‌یه كه تیره‌یه‌كی هۆزی جافن بهگوندستانی گوت: یه‌كێك له‌ڕیش چهرمییهكانی نه‌ورۆڵی ناوی (حه‌مه مل مویین) ده‌بێت له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1800 به‌هۆی كاره‌ساتی سروشتییه‌وه كه ئه‌و ساڵه به‌ساڵی (به‌فره سوره) به‌ناوبانگ بووه، له(نهورۆڵ)و (به‌ورۆڵ)ی لای (بانه‌وه‌ڕێ) له‌ته‌ك (7 حه‌وت) كوڕیداو ئێڵهی ڕزگاریان دهبێتو ئه‌و ده‌مانه سنوری ده‌ستكرد له‌نێوان پارچه‌كانی كوردستاندا نه‌بووه، دێنه ئاوایی (كه‌وته) له‌بناری باڵامبۆ، توركه داگیركه‌ره‌كانی عوسمانلی ئهودهمانه دوو مه‌خفه‌ری ژاندرمهیان له(ئهرهبسوار)و (مه‌ركه‌ز) ده‌بێ، ئه‌م ناوچه‌یه‌ش سێ ڕێگای زۆر گرنگی بازرگانی به‌سه‌ره‌وه ده‌بێت (ملهدارێ بۆ شه‌مێران)و (زاوهبهره بۆ تاوه‌گۆزی) و (ده‌ربه‌ند زه‌نگی) ، ڕێ ی كاروان سه‌را بووگه بۆ به‌غداو ئیران، تورك باجی سه‌نده‌وه، بۆیه شه‌ڕێكی گه‌وره له‌نێوان تیره‌ی (نه‌ورۆڵی)و توركه داگیركه‌ره‌كان سهرههڵدهداتو هه‌ردوو مه‌خفه‌ری عوسمانلی ده‌كه‌وێته‌ده‌ست شۆڕش گێڕهكانو ناوچه‌كه‌یان له‌تورك پاك كردۆسۆ. لاله حه‌مه‌ی مل مویین (7) كوڕی بووگه، كوڕێكی ناوی (باڵا) بوه‌و چۆته ئاوایی (هانه‌ژاڵه)، (خواكهرهمی) كوڕی كه (3) كوڕی بوه ئه‌م زاته (وه‌یس كه‌ره‌م، وه‌یسی ، حه‌مه) سێ گوندیان ئاوه‌دان كردۆته‌وه، خهسرهوو باوه‌یس دوو كوڕی لاله حه‌مه‌ن ئه‌وانیش دوو گوندی دیكه‌یان ئاوه‌دان كردۆته‌وه، یه‌ك كوڕی چۆته وڵاتی عهرهبسانو له(تكریت) گیرساوه‌ته‌وه ، ئێستا بنهووهچهی ماون.
جوگرافیای نه‌ورۆڵی:
پیر محه‌مه‌و یه‌كێكه لهگهڕهكه دێرینه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه ، له‌وێوه ڕێگایه‌ك به‌ره‌و باشوری خۆرهه‌ڵات ده‌چێت ، یه‌كه‌م گوندی ناوچه‌ی نه‌ورۆڵی پارچه (پریسی سه‌روو)ه، بهرزایییهك وه‌ك ده‌ربه‌ندێك به‌ڕووی ناوچه‌كه‌دا كراوه‌یه پێ ی ده‌ڵێن (مله‌ی مزیار) له‌نێوانی به‌رزاییه‌كانی (كانی حه‌مل)و (ئاڵه‌مات)دایه.ئه‌وجا شاخی باڵامبۆو شاخی نهوهرو چه‌می سماقانو شاخی زهواڵیو سروشتێكی جوان‌و دڵگیر چاوه‌كانت مه‌ست ده‌كات، بهیاسینی شارهزام وت كه خه‌ڵكی نهورۆڵییهو هاوگه‌شتم بوو، گوتم كامه گوندی (گونده)یه؟ ئه‌ویش ئاماژه‌ی بهباخاتو نیشتمانێكی ناوازه كرد‌و گوتی ئه‌وه‌تا …
ئاوایی گونده _ بناری كلكه‌ی پیرغهوی باڵامبۆ:
یاسین عه‌لی مسته‌فا سوڵی ، سه‌رو ڕیشی سپی سپی وه‌كو به‌فر له‌شه‌سته‌كانی ته‌مه‌نیدا بوو ، به‌ڵام به‌گوڕو مێرخاس ، سه‌باره‌ت به‌گونده گوتی : پێنج گۆڕستانی لێیه (گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌دی سه‌رو)و (شێخ ئه‌حمه‌دی خوارو) دوو گۆڕستانی موسڵماناننو سێ ی دیكه (گۆڕستانی سه‌ركه‌ل)و (پشتی دێ)و (ناووێ) ئی سه‌رده‌می یۆنانییه‌كانن، له‌ساڵی 331 پێش زایین كه ئه‌سكه‌نده‌ری ماكدۆنی گه‌وره وڵاتی (بابل)ی داگیركرد، سوپاكه‌ی هه‌ڵكشا به‌ره‌و باكوری (میزۆپۆتامیا)، یه‌كێك له‌فه‌رمانده گه‌وره‌كانی ناوی (گونا) بوه هاتووه‌ته هه‌ڵه‌بجه‌و دواتر بۆ ئه‌م ناوچه‌یه، سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدا كردوه‌ته‌وه له‌سه‌ربازی «هێلینی»، هێلینی تێكه‌ڵه‌یه‌ك بووه لهقهومهكانی ئه‌و ده‌مانه، شارستانییه‌تێك دروست بوو ناوی هێلینی بوو، ئه‌م سه‌ركرده‌یه به‌هۆی جوانی چیا‌و ئاوێژگهیی و سهوزاییو دارستانی زۆر بڕیاری دا شارێك دروست بكات ناوی نا شاری «گونا» ئێمه ئێسته پێی ده‌ڵێین «گونه_ یان گونده». گه‌وره‌ترین شار بووه، گردی «لاقڵا _ لاكڵاكس»ی تورهكه ڕێژی له‌ناوه‌ندی شاره‌كه دروست كردووه، بۆ نیگابانیو پاراستنی شاره‌كه، ده‌یان پاشماوه‌یان لێ به‌جێ ماوه، سه‌دان كوپه‌ی پڕ لهئیسكو پروسك دۆزراوه‌ته‌وه.
وڵاتی كانی‌و كارێز:
لالۆ ساڵح حه‌مه‌ومین ئه‌وڕه‌حمان سه‌باره‌ت بهئاوێژگهیی ئاوایی یه‌كه‌ی گوتی: چه‌می ئاشانو كانی چنارو كانی گوێزانو كانی بانه سیری و كانی دێ پیرۆز‌و فه‌ره‌جی ئهولقایرو كارێزی ئه‌وڕه‌حیم به‌سێ بیر هه‌ڵكه‌ندراوه، كارێزی ئه‌حمه‌د به‌گی سۆسه‌ن به‌چوار بیر هه‌ڵكه‌ندراوه، ئه‌مانه سه‌رچاوه‌ی ئاوی ئاوایی یه‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئهوچهمانه هه‌شت ئاش گه‌ڕاوه، یه‌كه‌م ئاش ئاشی ڕه‌سوڵی بووه، ئه‌م پیاوه به‌ر له200 ساڵ لههۆرێنو شێخانی ناحیه‌ی مه‌یانی خانه‌قینه‌وه هاتووه.
مام حه‌مه تایه‌ر ئه‌و ڕه‌حیم ئه‌وڕه‌حمان وه‌یسی یه‌كێكه له‌پیاو ماقوڵانی ئاوایی ئه‌و ووتی: سه‌ی نه‌سروڵا ئه‌و ده‌مانه هاتووه ته‌ریقه‌تی قادری بڵاوكردۆته‌وه پاشی ئه‌م عاریفه ، كوڕه‌كه‌ی (سه‌ی ئه‌وڕه‌حمان) جێ نشینی بوگه، دواتر (سه‌ی ئه‌وڕه‌حیم)ی كوڕه‌زای ناسراوه به(سه‌ی ئه‌وڕه‌حیمی هانه‌سوره)، (هانه) هه‌ورامییه‌و واته ((كانی) حه‌زره‌تی سه‌ی ئه‌وڕه‌حیمی تاوه‌گۆزی ناسراو به «مه‌وله‌وی» لێره لای (مه‌لا ئیسا) خوێندویه‌تی له‌گه‌ڵ (ڕێجال غه‌یب) ئه‌م زاته (ئه‌حمه‌د پریسی)یه، ئێستا پێنج به‌ره‌باب له‌م ئاوایی یه ده‌ژین (شێخان)و (به‌ره‌ی ڕه‌سوڵی)و (به‌ره‌ی وه‌یسی)و (به‌ره‌ی حه‌مه‌ی خواكه‌ره‌م)و (به‌ره‌ی وه‌یسی كه‌ره‌م). له‌ساڵی 1978 به‌بیانوی پشتێنه‌ی ئه‌منی، به‌عسی فاشیست ڕایگواستین 13 ساڵ له‌م وه‌ته‌نه دورخراینهوه.
دێ ڕه‌عنا:
له‌ناوچه‌ی تاوهگۆزیو خێڵی قوایی (خانای قوبادی) به‌ژنی جوامێر ده‌وترێت (دێ) لێره كانیاوێكیش هه‌یه به‌ناوی (دێ پیرۆز)ه‌وه‌یه، ئه‌مما «دێ ڕه‌عنا» مه‌گه‌ر هه‌ر له‌زاری (دیده عالیه حه‌مه‌ومین ئه‌وڕه‌حیم)ه‌وه شانازی پێوه بكرێ، ئه‌م دیده عالیه گوتی: ژنێكی بهئاوهزوو بلیمه‌ت بوو ڕه‌نجده‌رو زه‌حمه‌ت كێش، قهورهكهی پڕ بێت له‌نور له‌لایه‌ك مامانی بۆ ژنانی ئاوایی‌و گوندی سه‌راوو چروسانهو نه‌وه‌ر كردووه، مامانێكی به سه‌لیقه‌و بێ زیان، له‌لایه‌كی دی له گوڵهباخو گوڵیلكی كێویله «گوڵاو»ی دروست ده‌كرد، بۆن خۆش وه‌ك بۆنی كهزیو سه‌رپۆشه سپی یه‌كه‌ی ئه‌وجا (ته‌بیب)ی گوند بوو ، داوو ده‌رمانی كوردهواری دروست ده‌كرد له‌گژو گیای شاخی نوهرو شاخی باڵانبۆو نه‌یجه ناوێ‌و شاخی كوڕیهو چه‌می سماقانو وارگهوڵێو پشت قه‌ڵا. برام به‌تۆ بێژێ له‌و كهژانهوه ،گیای ده‌ناسی ده‌یهێنا، بریندار، ماران گه‌ز، دوومهڵدار، كۆكهڕهشهو ناوك گرتنه‌وه‌و سك یهشهو هه‌مووی خاس ده‌كرده‌وه، (دێ ڕه‌عنا) خاوه‌نی زۆرێك پوره‌ی هه‌نگ بوو ساڵانه دوو ته‌نه‌كه هه‌نگوینی پاڵفته‌ی ده‌نارده لای شێخ له‌كه‌ركوك، ده‌یاندایه نه‌خۆشان به‌خۆڕایی، پێشت بێژم مردگ شۆڕش بوو، هه‌زار ڕه‌حمه‌ت لهقهورهكهی.
گه‌ڕانه‌وه:
بۆنی مه‌ره‌زه‌ی چه‌می بهنهسیرو باخه‌كانی (چه‌می ئاشان)و (باخهسوتهك)و كانی كلورو كانی گوێزان، باڵنده‌كانی مه‌ست كردووه، پاشماوه‌ی بهرداشو (ههڵچه) له‌په‌نا دیواره قوڕینهكانا دانیشتوون، مێژوو هه‌ڵیان بگریت، سارهمانی مێگه‌ل ببینه، هه‌ر به‌رخه‌و دایكی خۆی ده‌ناسێته‌وه‌و ده‌ی مژێ، دهستو پلی ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوی كهنیشكهكان ببینن گه‌ڵای توتن شكانه‌وه، سه‌فته ده‌كرێت. هۆڕو چیغو لبادو به‌ڕه‌ی ده‌ستی ژنانی ئاوایی، لهتهنكییهوه شی بوونه‌ته‌وه‌و په‌نجه‌كانیشی له‌گه‌ڵدا هه‌ڵوه‌ریون، گالیسكه‌ی پڕ له(كا) ببینن، شه‌نی چوار سێلك پرچی داده‌هێنا، كانیاوهكهی (دێ پیرۆز)یش لاواز لاواز به‌باوه‌شی وردیله شه‌پۆله‌وه له‌سه‌ر كوزه‌ڵه ده‌نوسن ژیان ناوه‌ستێ، كار‌و فرمان به‌رده‌وامه‌و ئاسایشی خۆراك بۆ ووڵاتی كوردهواری ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، باڵامبۆش ده‌ستی له‌سنگی ههورهكانهو قۆپچه‌ی كراسه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه تاكو په‌ڵه له‌سه‌ر زه‌وی كورد بنوسێ… ده‌ینوسێ ها…
192 جار بینراوە