سەرەکی » وتار » ئاشتی‌ عه‌بدوڵڵا‌ » لە ٢٥ی نۆڤەمبەردا، نا بۆ وتارەکەت

وته‌ی‌ ژنۆرناڵ

لە ٢٥ی نۆڤەمبەردا، نا بۆ وتارەکەت

دوای ئەوەی گوێم لەوتارەکەی سەرۆکی حوکمەت بوو، لەیەکەم رۆژی هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان، بڕیارمدا بەشداری لەم ھەڵمەتە نەکەم و بڵێم (نا بۆ وتارەکەت) و جیاواز لەساڵانی رابردوو، کە وتاری شیکاریم ھەبوو و بەشداری چەندین بەرنامەی تیڤیەکانم دەکرد و لەچالاکییەکان ئامادەیم دەبوو، بەڵام ئەمساڵ بێ دەنگی ھەڵدەبژێرم و تەنھا دەڵێم(نا)، چونکە ئەوەی لەوتارەکەی بەڕێزیان ئەمڕۆ گوێم لێبوو گەیاندمیە ئەو بڕوایەی، کە ئەوان نابیستن بەوجۆرەی پێویستە، پێدەچێت ھۆکارەکەی بوونی خەلەلێک بێت لە گەیاندنی پەیامی ئێمەی ژناندا بەحکومەتەکەی، یان روونتر بڵێم تا ئێمەی ژنان لەدوای ئەم جۆرە خیتابانە چەپڵەیان بۆ لێ بدەین، ئەوانیش واقیع نابینن، ئێمە ھەفتەی ھەواڵی کوشتنی ژنێک دەبیستین، بەڵام تێناگەم ئەم ھەواڵە چۆن بەئێوە دەگات؟
ئەکرێت ئەوەش بڵێم رەنگە بەڕێزیان تا ئەم ساتە گوێگری پەیام و بۆچوونێکیتر نەبووبێت سەبارەت بە پرسی ژنان، تا ئێستا رووبەڕوو لەکۆڕو کۆنفرانسەکاندا پێی نەوترابێت (نا) ئێوە ھەڵەن ، ئێوە یاسای زۆر دەکەنە ماڵ بەسەرمانەوە و بەم پاساوە نالۆژیکیانەش جێ بەجێی ناکەن، بۆیە توندوتیژی بەو رێژە زۆرە بەردەوامە. ئێوە تەنھا بەڵێ دەبیستن و دەست خۆشیەکانی مێینەکانی سێبەرتان دەبیستن، بەڵام من دەمەوێت لێرەوە پێتان بڵێم (نا ) و ئەو خیتابەت خۆی لەخۆیدا ھۆکارێکە بۆ بەردەوامی توندوتیژی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

با چاوەڕێ بین!

دوای سوێند خواردنی پەرلەمانتاران لەیەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا قسە زۆر ...