ئا: سدیق كشاوه‌رز
ناوی فیلم: رایه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی( The Social Network)
ده‌رهێنه‌ر: ده‌یڤید فینچێر David Fincher
ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی بردوویه‌تی:
1-باشترین مۆسیقای ئۆسكاری 2010
2-باشترین فیلمنامه‌ی به‌راودی
3- باشترین ئێدیتۆری
ئێمه له گونده‌كان ده‌ژیاین و دواتر شاره‌كانمان بۆ شوێنی ژیان هه‌ڵبژارد، به‌ڵام ئێستا له ئه‌نته‌رنێت ده‌ژین. ئه‌مه وته‌ی ده‌رهێنه‌ری فیلمی رایه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یس بووك)ه. رایه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی فیس بووك به پێی ئاماره‌كان له رۆژدا 150 میلیۆن كه‌س سه‌ردانی ده‌كات و زیاتر له یه‌ك میلیار كه‌س به گشتی سه‌ردانی ئه‌م په‌یجه ده‌كه‌ن، دوای گوگوول دووهه‌مین ماڵپه‌ڕه كه سه‌ردانی ده‌كه‌ن. كه وایه سه‌یر نییه فیلمێك ده‌رباره‌ی ئه‌م رایه‌ڵه سه‌یره كۆمه‌ڵایه‌تییه دروست بكرێت.
فه‌یس بووك رۆژی 4 ی فێبریواری 2004 درووست بوو و یه‌كێكه له‌و رایه‌ڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه سایبێرانهكهی كه له‌و رێگاوه ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌ندامن له‌و په‌یجه‌دا، وێنه، فیلم، نووسراوه یان په‌یام بگۆڕدرێته‌وه. هه‌ر چیرۆكێكی مۆدێڕنی ئه‌مڕۆیی له چیرۆكێكی كۆنی رابردووه‌وه ئیلهامی وه‌رگرتووه. شوناسی هه‌رده‌م له گۆڕانی ئه‌مریكاییه‌كان بووه به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یڤید فینجێر به رایه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بڕواته ناو په‌یجی ئه‌ندامانی فهیسبووكهوهو به پێی وته‌ی زۆربه‌ی ره‌خنه‌گره‌كان، یه‌كێكه له باشترین فیلمه‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م! فیلمێكی سه‌رنج راكێش كه زۆر له‌وه سه‌رنجڕاكێشتره كه بكرێت چاوه‌ڕوان بكرێت. نهێنییه‌كانی شاراوه له فیلمه‌كه‌دا به ته‌واوی چییه‌تی فیلمه‌كه ده‌خاته روو و ژیانی كه‌سێك به وێنا ده‌كێشێت كه له رێگای یاساییه‌وه له ساڵێكدا 25 میلیارد دۆلار به ده‌ست بهێنێت و ژیانی من و ئێمه و ئه‌وانیتر بگۆڕێت. فیلمی رایه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌روه‌ها به وێناكێشانی پێوندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه مرۆڤ ده‌یدات بۆ گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن.
به‌شی دره‌وشاوه‌ی فیلمه‌كه به ته‌واوی هۆكاره‌كانی دوودڵی‌و خواستی سه‌ركه‌وتن له مارك زۆكێربێرگ به وێنا ده‌كێشێ. زۆكێربێرگ ههولڕدهدات به‌و دیدارانه‌ی له گه‌ڵ ئێلیكا( به ده‌ورگێڕانی رۆنی مارا كه پێشتر له فیلمی كچێك به تاتۆی ئه‌ژدیهاوه به‌شداری كردبوو)، ئێلیكا بۆلای خۆی رابكێشێت. له‌و دیدارانه‌دا مارك به‌ڵێنی ئه‌وه به ئێلیكا ده‌دات لێهاتوویهكهی له به‌رنامه‌نووسی كۆمپیۆتێری سه‌ره‌نجام یارمه‌تی ده‌دات به‌وه‌ی بڕواته بینای كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵكه‌وتووانه‌ی كۆمه‌ڵگای هارواردهوه. به‌ڵام ئێلیكا به نائۆمێدییهوه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه « تۆ به درێژایی ته‌مه‌نت هه‌موو ده‌م لات وابووكچهكان له به‌ر ئه‌وه‌ی كسێكی دایم سه‌رت له ناو كتێبدایه خۆشیان ناوێی، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه…!» مارك دوای بیستنی ئه‌م رسته‌یه تێده‌فكرێت.
ئێلیكا به جێی دێڵیت و مارك له ته‌نهاییدا ده‌كه‌وێته بیركردنه‌وه‌وه، له گه‌ڵ كه‌س و ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ نزیكترین هاوڕێكانیشی قسه ناكات. مارك ده‌ست ده‌كات به خواردنه‌وه‌ی ئهلكحوول و هه‌وڵ ده‌دات ئێلیكا له بیر بكات. دواتر بیر له فه‌یسبووك ده‌كاته‌وه. به هه‌ڵه‌دا نه‌چن! ئه‌مه هه‌مان ئه‌و فه‌یسبووكه نییه كه ئه‌مڕۆكه ده‌یناسین، به‌ڵكوو ته‌نها خه‌ونێكی ساده‌ی ئه‌نته‌رنێتییه، ئایدیایه‌كی گه‌وجانه كه ته‌نها زاناكان و هاكره به‌تواناكان ده‌توانن بڕۆنه ناو ماڵپه‌ڕی هارواردهوه. مارك دوای هاك كردنی ماڵپه‌ڕه‌كه، وێنه‌ی هه‌موو ئه‌و كچانه‌ی له ماڵپه‌ڕی زانكۆكهدایه داونلۆد ده‌كات و راپرسی ده‌كات له ناو خوێندكاره‌كاندا به‌وه‌ی كامیان جوانتر و سه‌رنجڕاكێشترن؟ له به‌ر ئه‌م كاره كۆمپیۆترهكانی زانكۆی هاروارد تووشی ڤایرۆس ده‌بن و كێشه‌یان بۆ پێش دێت. مارك له به‌ر ئه‌م كاره ته‌مبێ ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌رنجی ئاوڵدوانهكانی زانكۆی هاروارد (تیلۆر و كامێرۆن) بۆ لای خۆی راده‌كێشێ. مارك به یارمه‌تی ئه‌م ئاوڵدانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی زانكۆی هاروارد هه‌وڵده‌دات به‌وه‌ی په‌ره به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی بدات و شوێنێك له ئه‌نته‌رنێت درووست بكات به‌وه‌ی خوێندكارانی هاروارد بتوانن یه‌كتر ببینن، پیرۆزبایی بڵێن به یه‌كتر. ریزی نمره‌كانی یه‌كتر ببینن له‌وێ. ئه‌وان به یارمه‌تی هاكه‌ری ئانارشیست به ناو «ئیدوارد ساورین» ده‌ست ده‌خه‌نه ناوده‌ستی یه‌كتر به‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێك درووست بكه‌ن كه ئه‌مڕۆكه به فه‌یسبووك ده‌یناسین. ده‌رهێنه‌ری ده‌یڤید فینچێر به پێی پره‌نسیپ و گرێدراوێتی هه‌موو به‌شه‌كانی فیلمه‌كه‌یه. پشت به‌ستن به ستایلی وێنه‌هه‌ڵگرتنی كۆن له لایه‌كه‌وه‌و كه‌ڵك وه‌رگرتن له جۆرێك مۆنتێری سه‌رنجڕاكێش، به‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م فیلمه‌كه به خێرایی بڕواته پێشت و ئه‌و ئاهه‌نگه ئارامه‌ی نه‌هێڵیت له خاڵه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی فیلمی رایه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه. ستایلی وێنه‌هه‌ڵگرتنی ئارام و له‌سه‌رخۆی «جێف كرۆن ڤێست» وێنه‌هه‌ڵگری فیلمی رایه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوسه‌نگی هه‌یه له گه‌ڵ كه‌سایه‌تی ئارام و بێده‌نگی مارك. ئه‌م فیلمه كۆمه‌ڵێك پرسیاری بنه‌ڕه‌تی ده‌رباره‌ی ته‌نیایی مرۆڤه‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یكه‌م دێنێته گۆڕ.
سه‌رچاوه: ئاسۆی رۆژهه‌ڵات
77 جار بینراوە