سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » مێرکل هەمیشە پـێشەنگەپەڕە 2

مێرکل هەمیشە پـێشەنگە

لەو سەردەمەدا ژنان لەسەرتاسەری دونیا لەکایە‌ی سیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتی و هەموو کایەکانی تری ژیانی کۆمەڵگاکان پێکەو دیارو بەرچاویان هەیەو ژمارەیەکی زۆریان بونەتە پێشەنگ و تا دێتیش ڕەواج وپێشڕەویان زیاتر دەبێت،ڕۆژنامەی فرانکفۆرتە ئەلگێماینە زانیتۆنگی ئەڵمانی ئاماژە بە گۆڤاری فۆربیسی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا ئەو لیستەی خستۆتەڕوو، تێیدا ئه‌نجیلا مێرکلی راوێژکاری ئه‌ڵمانیا، پێشه‌نگی ژنانی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه‌.
ژنە لایەقەکان
گۆڤاری فۆربیس ساڵانە لیستێک دورست دەکات بۆ بەهێزترین ژنانی جیهان و لە هەموو بوارەکاندا، لەڕیزبەندیان دادەنێت کە لیژنەی پسپۆڕو شارەزا لەو دەزگایە کاری تێدا دەکەن و بڕیارەکە دەدەن، چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش ئەو گۆڤارە لیستی ١٠٠ ژنی بەهێزی بڵاوکردەوە کەلەسەر ئاستی هەموو دونیا ناوبانگیان هەیەو لەبوارێکدا خزمەت بەمرۆڤایەتی دەکەن.
مێرکل لە پێشی پێشەوەیە
«ئەنجێلا میرکل»ی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆجاری حەوتەم ناوی لە ڕیزبەندی یەکەمدا هاتوە ئەوە بۆ ١٢ ەمین ساڵیشە لەسەریەک، ناوی لەناو لیستی ژنە بەهێزەکانی جیهاندا هەیە.
خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی کردووه‌
 ڕۆژنامەی ئاوگسبۆرە ئەلگێماینەی ئەڵمانی نوسیوتی: لەپای خزمەتی زۆری بە کۆمەڵگەی ئەڵمانی و سیاسەت وڕەفتاری سیاسی ومیانرەوانەی لەگەڵ دونیای دەرەوەو دەستباری بۆ چارەسەرکردنی کێشە جیهانیەکان وەک ژنێکی لایەق وبەهێز نمایشکراوەو مێرکل شایانی ئەوەیە.
خزمه‌تی ئه‌ڵمانیای کردووه‌
پێگەی شپیگل ئۆنلاینەش دەڵێت: ململانێی ئەو ژنە لەگەڵ لایەنە توندڕەوو راستڕەوەکانی ئەوروپا لەسەر کێشەی کۆچ ونیوەندگیری لەزۆر قەیرانی ئەوروپی و جیهانی وئابووری ئەڵمانیا، وەک چوارەمین وڵاتی بەهێز لەسەرئاستی جیهان بەشێکی زۆری بۆ بایەخدانی میرکل دەگەڕێتەوە،هەروەها نزمی ئاستی بێکاری لەڕیزی هاوڵاتیانی ئەڵمانیا کە لەساڵی ١٩٩٠ ولەدوای یەکگرتنەوەی هەردوو بەرەکەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، ئەمانە هەمویان بونە پاکێجێکی پتەو بەدەستی مێرکلەوەو وایانکردووە دیسان بەخت یاوەری بێتەوەو ببێتە کەسایەتی بەهێزو یەکەمی جیهانی.
تیریزا مای
دوای ئەویش «تیریزا مای» سەرەک وەزیرانی بەریتانیایە کە لەناو پارتەکەو وڵاتەکەیدا ناوبانگی زۆری هەیەو بۆتە کەسایەتیەکی جیهانی بەتایبەتیش لەدوای ئەوەی بەپشتیوانی زۆرینەی خەڵکی بەریتانیا، داکۆکی لە چونە دەرەوەی وڵاتەکەی کرد لەناو ئەوروپاو هەوڵی هێشتنەوەی ولاتەکەی دەدات وەک ناوەندێکی پتەوو دیار لەناو کۆمەڵگەی نێوودەوڵەتیدا.
فەیسبووکیش هاتە ناو لیستەکە
هەروەها لە ڕیزبەندی سێیەم ناوی « میلیندا گیتس»  ژنی « بیل گیتس»ی ملیاردێری ئەمریکی وسەرۆکی دەزگای خێرخوازی جیهانی «بێل ئاند ملیدا گێتس»و کە لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت داهێنانی گەورەی هەیەو خاوەنی ئۆفێسی تایبەتە کەلە زۆربە ڕۆژنامە جیهانیەکانەوە بەکاردێ، چوارەمیش خاتو «شیریل ساندبێرگ» بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گەورەکۆمپانیای جیهانی «فەیسبوک»ە کە هەمیشە داکۆکیکاری باش بەڕێوەچونی کارەکانی فه‌یسبوک وبڵاوکردنەوەی بووە لەهەموو جیهان.
کچەکەی تره‌مپ
بۆیەکەمین جاریشە «ئیفانکا ترامپ» کچی دۆناڵد تره‌مپی سەرۆکی ئەمریکا ناوی کەوتۆتە ریزبەندی نۆیەم و «هیلاری کلینتۆن» ژنی بێل کلنتۆن و کاندیدی دۆڕاوی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردوی ئەمریکا ناوی لە ڕیزبەندی ٦٥ دا هاتوە، کەیەکەمین ژنە ئەمریکیە نازناوی سیناتۆری پێبەخشرێ و بەژنێکی ووریاو زیرەوک بەتوانا لەقەڵەمدراوە.
نیوەیان ئەمریکین
لەناو لیستەکەی فۆربیسدا نیوەی ئەو ژنانە ئەمریکین و باقی تر هەشتیان لە بەریتانیاو ١٢ یان ئەوروپی وئەوانی دیش لە وڵاتە جۆراوجۆرەکانی جیهانن،ئەو لیستە پشت دەبەستێت بە ناوبانگی وتواناو دەسەڵاتی ژنان لە کایەجۆراجۆرەکانی وەک سیاسەت، تەکنەلۆژیا، ئابوری، زانستی،میدیا، دەزگا خێرخوازیەکان وئەوانەی داهێنانێک دەبەخشنە مرۆڤایەتی یان شتێکی جیا لەوانی دی نیشان دەدەن کە وەک داهێنان یان ئەفراندنی ژیان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت،یاخود لەبوارێکدا ناوبانگیان پەیداکردووە.

 388 جار بینراوە