سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » ئه‌زموونی‌ خانمه‌ رۆژنامه‌نووسێك

ئه‌زموونی‌ خانمه‌ رۆژنامه‌نووسێك

ئا: ژنۆرناڵ
شەهێن حەمە نووری‌ سه‌ره‌تای ئه‌زمونی كاركردنی‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی ٢٠٠٠ له‌سه‌نته‌ری راگه‌یاندن و روناكبیری ژنان – رۆژنامه‌ی ریوان به‌وپێیه‌ی رۆژنامه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ژنان بابه‌ته‌كانیشی‌ چاوپێكه‌وتن و ستۆری هه‌ر له‌سه‌ر ژنان بوو، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌یه‌كی سه‌نته‌ری راگه‌یاندن و روناكبیری ژنانی‌ پێشكه‌ش كردوه‌و بۆ ماوه‌یه‌كیش ئاماده‌ی‌ كردوه‌ له‌رادیۆی ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم . دواتریش له‌رۆژنامه‌ی راسان كه‌ رۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ژنان بوو ده‌سته‌ی نوسه‌ران بووه‌ و درێژه‌ی‌ به‌كاری رۆژنامه‌وانیدا جارجاریش له‌ رۆژنامه‌كانی تردا بابه‌تی‌ له‌سه‌ر ژنان بڵاو ده‌كرده‌وه‌ . له‌كۆتایی سالی ٢٠٠٦ ه‌وه‌ تائێستا په‌یامنێری به‌شی كوردی رادیۆی (ئێس بی ئێس SBS ی ئوستورالی)یه‌ ئه‌م رادیۆیه‌ فره‌ كه‌ڵچه‌ره‌ وتایبه‌ته‌ به‌ حكومه‌تی ئوستورالی و هه‌ر له‌و ولاته‌ به‌ ٦٨ زمان به‌رنامه‌كانی په‌خش ده‌كات. شایی‌ هه‌فتانه‌ له‌ سلێمانی ه‌وه‌ راپۆرتیان بۆ ئاماده‌ ده‌كات له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان
له‌ئه‌زموونی‌ كاری‌ رۆژنامه‌نووسی‌ خۆیه‌وه‌ شەهێن ده‌ڵێت:
– زۆر به‌داخه‌وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی پێشكه‌وتنی زانست له‌بواری ئه‌نته‌رنێت دا و قه‌یرانی دارایی رۆژنامه‌ی تایبه‌ت به‌ ژنان زۆر كه‌مه‌ یان به‌ په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن یان هه‌ندێك سایت و ئه‌و رۆژنامانه‌ نه‌بێت كه‌ چه‌ن لاپه‌ره‌یه‌كیان ته‌رخان كردووه‌ بۆ ژنان . من له‌بیرمه‌ رۆژنامه‌ی رێوان له‌ساڵه‌كانی ٢٠٠٠ كاندا بابه‌تی هه‌ستیاری تایبه‌ت به‌ ژنانی ده‌وروژان كه‌ له‌بازاردا له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا رۆژنامه‌كه‌ نه‌ده‌ما نووسه‌ری بابه‌ته‌كانیشی زۆربه‌ی ژنان بون. ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ كه‌هه‌ر رۆژنامه‌ سیاسیه‌كان نین كه‌ده‌توانن رۆڵ و كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ له‌روی سیاسی و هه‌روه‌ها له‌رویی ئابورییه‌وه‌ فرۆشیان زۆر بێت ، به‌ڵكو رۆژنامه‌كانی تایبه‌ت به‌ژنانیش ده‌توانن رۆڵی خۆیان بگێرن و كاریگه‌ریان ئه‌گه‌ر له‌رۆژنامه‌ سیاسیه‌كان زیاتر نه‌بێت ئه‌وا كه‌متر نیه‌ . هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێین له‌دوای راپه‌رینی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ئه‌وه‌ ژنه‌ رۆژنامه‌نوسه‌كان بون به‌ ئیراده‌ی خۆیان و ئه‌و بودجه‌ كه‌مه‌ی كه‌له‌به‌رده‌ستادا بوو به‌ نووسین و كۆكردنه‌وه‌ی داتاو چاوپێكه‌وتنه‌وه‌ توانیان كێشه‌كانی ژنان بخه‌نه‌ سه‌ر روپه‌ڕی رۆژنامه‌كان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ سه‌ر تێگه‌شتن و تێروانینی خه‌ڵك بۆ كێشه‌كان هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگا به‌رپرسه‌كانه‌وه‌ هه‌وڵی بۆ بدرێت بۆ چاره‌سه‌ركردن. ده‌بێت له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌ كاری له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ نموونه‌ ئه‌و سایتانه‌ی كه‌ تایبه‌تن به‌ژنان پێویسته‌ هه‌وڵ‌ بده‌ن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌ كاریگه‌ری و خوێنه‌ری زۆر بێت به‌جۆرێك پێشبركێ بكه‌ن وه‌ك سایته‌ سیاسیه‌كانی تری هه‌رێم له‌ سایتی ئه‌لێكسا كه‌ریزبه‌ندی سایته‌كانی جیهانه‌ له‌رووی ته‌ماشاكردنه‌وه‌.

 158 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*