سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و راپۆرت » دیموکراتەکانیش دەڵێن ترەمپ خەڵکی ئەمریکای بە بارمتە گرتووە

کێشەی داخستنی دامودەزگا حکومییەکانی ئەمریکا بەردەوامە

دیموکراتەکانیش دەڵێن ترەمپ خەڵکی ئەمریکای بە بارمتە گرتووە

لە درێژەی کێشەی داخستنی دامودەزگا حکومییەکان و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و کۆنگرێسدا کە زۆرینەی دیموکراتەکان بەسەریدا زاڵن، ترەمپ لەسەر داواکاری خۆی سوورەو دیموکراتەکانیش ترەمپ بەوە تاونبار دەکەن، کە گەلی ئەمریکای وەکو بارمتەر گرتووە. ئەمەش وایکردووە کە ماوەی 23 رۆژە ، 25% دامودەزگا حکومییەکان دابخرێن. ترەمپیش هەڕەشەی بەکارهێنانی باری نائاسایی دەکات، هیچ ئاسۆیەکیش دیارنییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

ترەمپ داوای نزیکەی شەش ملیار دۆلار دەکات
هەفتەی پێشوو لە وتەیەکی تەلەڤزیۆنیدا لە کۆشكی سپییەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، لەسەر داوای خۆی سوور بوو بۆ دروستکردنی دیواری نێوان مەکسیک و ئەمریکا کە بڕی 5.7 ملیار دۆلاری تێدەچێت. ترەمپ رایگەیاند: ئێمە لەسەر سنووری ئەمریکا و مەکسیک، رووبەروی کێشەیەکی گەورەی مرۆیی و ئەمنیی بەردەوام دەبینەوە. وتیشی: لە رێگەی کۆچی نا شەرعیی و هێنانی شـمەکی قاچاخەوە، زەرەر بە ملیۆنەها ئەمریکا دەگەیەنرێت. راشیگەیاند: ئێمە رووبەروی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی دەبینەوە، چونکە رۆژانە کارمەندانی گومرگ و پاسەوانانی سەرسنوور ، رووبەروی کێشەی کۆچی نا یاسایی دەبنەوە.

داواکاری ئاڕاستەی دیموکراتەکان کرد
لە درێژەی وتەکەیدا دۆناڵد ترەمپ داوای لە پارتی دیموکراتی ئەمریکا کرد، پێویستە ئەوان رازی بن لەسەر خەرجکردنی تێچوونی دیواری سەر سنووری مەکسیک و ئەمریکا. وتیشی: ئەم پرۆژەیە هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ چارەنووسی وڵاتەکەمان.

ترەمپ هەڕەشە دەکات
لە لایەکی ترەوە بەشێک لە میدیکانی ئەمریکا باسیان لەوەکرد، پێدەچێت گەر کێشەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، دۆناڵد ترەمپ هانا بۆ یاسای باری نا ئاسایی « طوارێ» بەرێت بۆئەوەی خەرجی تێچوونی دیوارەکە بەسەر کۆنگرێسدا بسەپێنێت.
23 رۆژە دامودەزگا حکومییەکان داخراون
جێگەی ئاماژەیە بەشێکی دەزگا حکومییەکان کە دەگاتە 25% ی دەزگاکانی دەوڵەت، لە کار خراون. کۆی گشتی کارمەندانی ئەم دەزگایانەش دەگاتە 800 هەزار کەس، کە لە 23 مانگی پێشووەوە، مووچەی مانگانەیان وەرنەگرتووە.

ترەمپ خەڵكی ئەمریکای بە بارمتە گرتووە
هەر لە پاش وتەکەی دۆناڵد ترەمپەوە، نانسی بیلوس سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا کە یەکێکیشە لە سەرانی پارتی دیموکراتی ئەمریکا، بە میدیاکانی راگەیاند: سەرۆک ترەمپ خەڵکی ئەمریکا وەکو بارمتە گرتووە، چونکە ئەو لەسەر داواکەی خۆی سوورە، بەمێشوەیەش بەشێکی دامودەزگا حکومییەکان داخراون، کە ئەمەش زەرەر بە گەلی ئەمریکا دەگەیەنێت.

لە مێژوودا شتی وانەبووە
جێگەی ئاماژەیە ئەمە یەکەمینجارە لە مێژووی ئەمریکادا، کاتێکی زۆر دامودەزگا حکومییەکان دابخرێن، ساڵی 1996 لە سەردەمی سەرۆک بیل کلینتۆندا نزیکەی 21 رۆژ دامودەزگا حکومییەکان داخران، بەڵام هیچ کاتێک هێندەی پێ نەچووەو هیچ ئاسۆییەکیش دیار نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، چونکە هەردوولایەنەکە لەسەر بۆچوونی خۆیان سورن و سازش بۆ یەکتری ناکەن، میدیاکانیش پێشبینی ئەوە دەکەن، کە دواجار ترەمپ هەڕەشەکەی خۆی جێبەجێبکات و باری نائاسایی بەکاربهێنێت بۆ سەپاندنی پرۆژەی دروستکردنی دیوارەکەی.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

print

 99 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*