سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، هه‌ڵكه‌وت زه‌نگه‌نه‌ » بەرژەوەندیی خەڵك لە پێش هەموو بەرژەوەندییەكانەوەیە

یەكێتی تەئكید دەكاتەوە:

بەرژەوەندیی خەڵك لە پێش هەموو بەرژەوەندییەكانەوەیە

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكید دەكاتەوە «دانوستان و گفتوگۆ بە تاكە رێگەی چارەسەر دەزانێت». بۆ ئەم مەبەستەش پڕۆژەیەكی سیاسی بۆ دانوستان ئامادەیە. ئەمەش لەكاتێكدایە بڕیارە بەم نزیكانە خولێكی دیكەی گفتوگۆ و دانوستان لە ناوخۆی هەرێمی كوردستاندا دەستپێبكات.

پڕۆژەكەی یەكێتی
بەپێ زانیارییەكانی كوردستانی نوێ، بڕیارە بەم نزیكانە خولێكی دیكەی گفتوگۆ و دانوستان دەستپێبكاتەوە و وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لە چوارچێوەی بڕیار و راسپاردەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا بە پڕۆژەیەكی سیاسییەوە ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و دانوستان.
یەكێتی لە پڕۆژەكەیدا تەئكید لە چارەسەركردنی كێشەكان و یەكلاكردنەوەی پرسەكان وەك یەك پاكێج لە ئاستی هەرێمی كوردستان و بەغدا و ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و تەواوی ناوچە دابڕێنراوەكان دەكاتەوە. هاوكات جەخت لە چاكسازیی و باشكردنی بار و گوزەرانی خەڵك، شەراكەتی راستەقینە لە ئەرك و ماف و بڕیاردان و حوكمڕانیدا دەكاتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكانی كوردستانی نوێ، تائێستا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دانوستان و گفتوگۆكانی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، تەنها گفتوگۆی لەسەر ناوەڕۆكی رێكەوتنی سیاسی كردووە و بۆ ئەو مەبەستەش لە چەندین بڕگەی پڕۆژەكەیدا چارەسەركردنی كێشەكان و باشكردنی بار و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵك ئەولەویەتە، بۆیە تائێستا باسی لە پۆست و پلە و پایە نەكردووە. واتە لای یەكێتی ئەولەویەت خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكە، نەك پۆست و پلە و پایە. ئەمەش لە چەند رۆژی رابردوودا لە زاری وتەبێژی یەكێتییەوە بە روونی راگەیەنراوە «یەكێتی نە شەڕی پۆست‌ و پایە دەكات، نە تائێستا باس لە پۆست ‌و پایە كراوە، بەڵكو تائێستا باس لە رێكەوتنی سیاسییە».

یەكێتی جەخت لە پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكاندا دەكاتەوە
هەر بەپێی زانیارییەكان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكید لە ئاساییكردنەوەی دۆخی هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا دەكاتەوە. جەختیش لەسەر پەرەپێدان و پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكاندا دەكاتەوە.
لە كۆی ئەم پرس و باسوخواسانەدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەروەك لە زاری لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتییەوە رایگەیاندووە تەئكید لەوەش دەكاتەوە «بەرژەوەندیی خەڵك لە پێش هەموو بەرژەوەندییەكانەوەیە».

״تا یەكلاكردنەوەی رێكەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی، یەكێتی بەشداریی هیچ كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان ناكات״
پەیوەست بە دۆخی هەرێمی كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، بەپێی زانیارییەكانیش «تا یەكلاكردنەوەی رێكەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی، یەكێتی بەشداریی هیچ كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی كوردستان ناكات».
لەوبارەیەشەوە لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی بە PUKmedia ی راگەیاندووە «هەڵوێستی یەكێتی روونە و بەشداریكردنیشمان لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان پەیوەستە بە ئیمزاكردنی رێكەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی». دەشڵێت: تائێستا وادەی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دیارینەكراوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هیچ بیانوویەك نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە كەركوك

لە كۆبوونەوەی دوو رۆژی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، خوێندنەوەی دووەم ...