لەدوای واژووكردنی رێككەوتنی نێوان یەكێتیو پارتی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی لەلێدوانێكدا، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای خواست هەمووان هەوڵبدەین خزمەتی خەڵك بكەینو گوزەرانیان باش بكەین، ئەمەش دەقی لێدوانەكەیەتی:
پیرۆزبایی لەخەڵكی كوردستان بەگشتیو ئەندامانی یەكێتیو پارتی بەتایبەتی دەكەم، دەبێ لە هەموو خەڵك زیاتر دڵسۆز بن بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ئەو رێككەوتننامەیە لەنێوان یەكێتیو پارتی واژووكرا، كە دوو حزبی سەرەكین لەكوردستانو كەسیان ناتوانێ بەبێ ئەوی تر هەندێ شتی سیاسی بكا.
هیوادارم هەموومان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵ بدەین خزمەتی خەڵك بكەینو گوزەرانی خەڵك باش بكەینو داهاتو مووچەی خەڵك بدەین، خەونو ئاواتی ئێمە ئەوەبوو لەپێناو خوێنی شەهیدەكانمانو ئەو قوربانیانەی داومانە لەپێناو كوردستان، ئەو هەموو خەڵكەی بوونە قوربانی بۆ ئەو ئامانجە، دەبێ بە هەموومان بیپارێزین.
131 جار بینراوە