بریتاتنیا- وێنه‌ی نوێی لینین: له زانكۆری ئۆكسفۆرد له بریتانیا پیشانگایه‌كی تایبه‌ت به ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ده‌گمه‌نی ڤلادمێر لینین، پێشه‌وای شۆڕشی بۆلشه‌فی (1917) كرایه‌وه.
له‌و پیشانگایه‌دا كه به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و شۆڕشه‌دا كرابۆوه، چه‌ند وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی لینین نمایش كرابوون، له‌وانه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی لینین كه بۆ پاسپۆرتێكی ساخته به‌كاریهێناوه كه تێیدا قژێكی باره‌كه‌ی كردووه‌ته سه‌ری تاكو له‌لایه‌ن هێزه ئهمنییهكانهوهنهناسرێتهوه. هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی تریش كه تێیدا لینین پشیله‌یه‌كی كردووه‌ته باوه‌ش و ده‌ستگه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
