سەرەکی » هەمەڕەنگ » گیتارەکەی بۆب دیلۆن بە (400) هەزار دۆلار فرۆشرا

گیتارەکەی بۆب دیلۆن بە (400) هەزار دۆلار فرۆشرا

لەزیادکردنێکی ئاشکرادا گیتارێکی بۆب دیلۆن موزیسیان‌و گۆرانیبێژی جیهانیی بەبڕی 400000هەزار دۆلار فرۆشرا.
بۆب دیلۆن ئەم گیتارەی لەچەندین ئاهەنگ‌و کۆنسێرتی گۆرانی تایبەتدا بەکارهێناوە.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرانی ماڵی هێرتدج ئۆکشنز کە ئەم زیادکردنەی رێکخستووە رایگەیاندووە، لەکاتی بەڕێوەچوونی زیادکردنەکەدا کەسێک کە نەویوویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە بڕی 400000هەزار دۆلار گیتارەکەی کڕیوە.
هەروەها رایگەیاندووە کە گیتارەکە لەجۆری مارتن دی 28-ەو بۆب دیلۆن ساڵی 1971 لەئاهەنگێکدا کە پێناوی بەنگلادیس-دا سازکرابوو ئەم گیتارەی بەکارهێناوە، ئەمەجگەلەوەی کە دیلۆن لەچەندین ئاهەنگی گرنگی تری ئەو سەردەمانەدا ئەم گیتارەی بەکارهێناوە.

print

 5 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*