سەرەکی » وەرزش » چامپیۆنس لیگ

چامپیۆنس لیگ

سبه‌ی سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ی ئاینده‌ چامپیۆنس لیگی یانه‌كانی ئه‌وروپا پێده‌نێته‌ قۆناغێكی نوێ و هه‌ستیاره‌وه‌ و یارییه‌كانی قۆناغی چوار یانه‌و چوارگۆشه‌ی زێڕین ده‌ستپێده‌كه‌ن.
تۆتنهام×ئه‌یاكس
دیاره‌ یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ چوار یاریی ده‌بن، دوانی چوون و دوانی گه‌ڕانه‌وه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌و دووسبه‌ی چوار شه‌ممه‌ هه‌ردوو یاریی چوون ده‌كرێن، رۆژانی 7 و 8/5/2019 –ه‌ش هه‌ردوو یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كرێن.
یه‌كه‌م یاریی سبه‌ی سێشه‌ممه‌ تۆتنهام و ئه‌یاكس ده‌یكه‌ن، ئه‌یاكس به‌ موفاجه‌ئه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنس لیگ داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی توانیویه‌تی له‌سه‌ر حسابی دوو یانه‌ی زه‌به‌لاحی وه‌ك ریاڵ مه‌درید و یۆڤانتۆس له‌ قۆناغی 16 یانه‌ و 8 یانه‌وه‌ بگاته‌ ئه‌م قۆناغه‌، به‌تایبه‌تیش توانیویه‌تی له‌یاریگای ئه‌و دوو یانه‌یه‌دا شكست به‌هه‌ردووكیان بهێنێت و له‌سانتیاگۆ بیرنابیۆ 4-1 له‌ ریاڵ و له‌یاریگای ئه‌لیانزیش 2-1 له‌یۆڤانتۆسی برده‌وه‌.
ئه‌م تیپه‌ به‌ تێكشكێنه‌ری یانه‌ زه‌به‌لاحه‌كان ناو ده‌برێت، پرسیاره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئایا له‌م قۆناغه‌شدا ده‌توانێت تۆتنهامیش بكاته‌ ده‌ره‌وه‌ و درێژه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنه‌ بێ وێنه‌كانی بدات، دیاره‌ یه‌كه‌م یاریی نێوانیان سه‌بی سێشه‌ممه‌ له‌یاریگای وایت هارلین له‌له‌نده‌ن ده‌بێت و هه‌فته‌ی ئاینده‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌هۆڵه‌ندا ده‌كه‌ن.
بارسا× لیڤه‌رپوڵ
ئه‌م یارییه‌یان دووسه‌بی چوار شه‌ممه‌ له‌ یاریگای كامپ نو ده‌كرێت، یارییه‌كه‌ به‌یاریی كۆتایی پێشوه‌خت ناو ده‌برێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو تیپ له‌ تیپه‌ به‌هێزه‌كانی ئێستای ئه‌وروپان، هه‌ردووكیان ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیان بۆ یاریی كۆتایی وه‌كو یه‌كه‌، ره‌نگه‌ ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش به‌ رووداوه‌ ووردو هه‌له‌ زۆر ده‌گمه‌نه‌كان یه‌كلایی ببێته‌وه‌.
ئه‌گه‌ر بێت و بارسا له‌م یارییه‌دا بردنه‌وه‌یه‌كی باش به‌ جیاوازی دوو گۆڵ یان زیاتر یه‌كلایی نه‌كاته‌وه‌، ئه‌وا ئه‌ركی سه‌رشانی له‌ ئه‌نفیڵد ئاسان نابێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ر دۆڕانێك یان یه‌كسانبوونیشیان به‌ یه‌ك گۆڵ یان زیاتر، ئه‌وا هه‌لی سه‌ركه‌وتنی لیڤه‌ر زیاتر ده‌بێت، چونكه‌ یاریی كردن له‌ ئه‌نفیڵد به‌و جۆره‌ ئه‌نجامانه‌وه‌ بۆ نموونه‌ دۆڕانی بارسا یان یه‌كسانبوون1-1یان 2-2 زۆر ئه‌سته‌مه‌ تۆڵه‌ له‌لیڤه‌ر بكرێته‌وه‌.

 45 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*