سەرەکی » هەمەڕەنگ » یارمه‌تی پۆلیس ده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ ته‌رمی خاوه‌نه‌كه‌ی‌

یارمه‌تی پۆلیس ده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ ته‌رمی خاوه‌نه‌كه‌ی‌

پۆلیسی ناوچه‌ی‌ پێرسی ئه‌مریكا ئاشكرایان كرد، ته‌رمی پیاوێكی 65 ساله‌یان به‌هۆی‌ سه‌گه‌كه‌یه‌وه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌.
روونیشیان كرده‌وه‌ دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌دیار نه‌مانی ئه‌و كه‌سه‌ له‌رێگه‌ی‌ خێزانه‌كه‌یه‌وه‌، هێزه‌كانی پۆلیس له‌دارستانێكی چڕی ناوچه‌كه‌ گه‌ڕان و پشكنیان ده‌ستپێكردووه‌و دوای ئه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێلی كه‌سه‌ ونبووه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌، ئینجا به‌هۆی‌ وه‌ڕینی و ده‌نگی ئه‌و سه‌گه‌ی‌ له‌گه‌ل كه‌سه‌ ونبووه‌كه‌ بووه‌، توانیویانه‌ ته‌رمی خاوه‌نه‌كه‌ی‌ بدۆزنه‌وه‌.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، كاتێك گه‌یشتوونه‌ته‌ سه‌ر ته‌رمه‌كه‌، سه‌گه‌كه‌ له‌ته‌نیشتیه‌وه‌ بووه‌و ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌، پیاوه‌كه‌ له‌به‌رزاییه‌وه‌كه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

زنجیرە درامای (دوا كاژێر) بەرهەم دەهێنرێت

لەماوەی داهاتوودا، زنجیرە درامایەكی كوردیی بەناوی ”دوا كاژێر” بەرهەمدەهێنرێت. ئەم ...