سەرەکی » وەرزش » ئیریك ڤێرن بووه‌ یه‌كه‌م شۆفێر ئه‌م وه‌رزه‌ 2 قۆناغی فۆرمۆلا ئی بباته‌وه‌

ئیریك ڤێرن بووه‌ یه‌كه‌م شۆفێر ئه‌م وه‌رزه‌ 2 قۆناغی فۆرمۆلا ئی بباته‌وه‌

ئیریك ڤێرن بووه‌ یه‌كه‌م شۆفێر له‌م وه‌رزه‌ی پێشبڕكێكانی فۆرمۆلا ئی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی 2 سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و به‌هۆیه‌وه‌ چووه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌.
له‌ پاڵه‌وانێتی ئه‌مساڵی فۆرمۆلا ئی روداوێكی ناوازه‌ روویدا كه‌ له‌ 8 قۆناغی یه‌كه‌دا 8 شۆفێری جیاوازبوونه‌ پاڵه‌وان، به‌ڵام له‌ قۆناغی مۆناكۆ ڤێرن كۆتایی به‌مه‌ هێناو دووه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد.
ڤێرن له‌ پاڵاوتن پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنابوو به‌مه‌ش له‌ پێشبڕكێی كۆتایش له‌ پێشه‌نگی ده‌ستی پێكردو تا كۆتاییش توانی پارێزگاری له‌ پێگه‌كه‌ی‌ بكات و به‌جیاوازی له‌هه‌زارا 201ی سانیه‌یه‌ك پێش ئۆلیڤه‌ر رۆلاندی شۆفێری تیپی نیسان كه‌وت.
فیلیپی ماسای شۆفێری پێشووی فۆرمۆلا وه‌نیش توانی دوای ركابه‌ریه‌كی به‌هێز پله‌ی سێیه‌م بگرێت و بۆ یه‌كه‌م جار له‌وه‌ته‌ی‌ بووه‌ته‌ شۆفێری فۆرمۆلا ئی بچێته‌ سه‌ر سته‌یجی خه‌ڵات.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ڤێرن به‌ 87 خاڵ چووه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی و به‌جیاوازی 5 خاڵ له‌ پێش ئه‌ندریه‌ لۆتره‌ری هاوڕێی دێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ریكۆردێكی ناوازه‌ بۆ گاری هه‌نت

گاری هه‌نتی به‌ریتانی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهانی خۆهه‌ڵدانه‌ ناو ...