سەرەکی » مانشێت » ״یەكێتی خەمخۆری راستەقینەی چارەسەری دۆخی كەركوكە״

مەكتەبی سیاسی دۆخی كەركوك و ناوچەكەی تاوتوێكرد

״یەكێتی خەمخۆری راستەقینەی چارەسەری دۆخی كەركوكە״

دوێنێ بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی كۆبۆوە و پرسە گرنگەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە و دۆخی كەركوكی تاوتوێكرد.
لەبارەی كۆبوونەوەكەوە، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەكە بە PUKmedia ی راگەیاند: كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی پێشهات و رووداوە ناوخۆیی و ناوچەییەكانە، بەتایبەت پرسی پێكهێنانی حكومەت و هەڵوێستی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی پرسی كەركوك، لەكاتێكدا كە هەڕەشە و مەترسی و فیتنە لەسەر شارەكە چڕدەكرێتەوە، بۆیە یەكێتی وەك هێزێكی بەرپرسیار و خاوەن سەنگی شارەكە، خەمخۆری راستەقینەی چارەسەرە كە لە بەرژەوەندیی گشتی و كەركوكییەكاندا بێت بەتایبەتی. وتیشی: یەكێتی هەڵوێستی روونە لەبارەی یەكبڕیاری لەسەر پرسی پێكهێنانی حكومەت و بەشداریی یەكێتی بەپێی رێكەوتن و پاكێجەكانی هەرێم و كەركوك و بەغدا لەگەڵ پارتی.
بابەتێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پرسە ناوخۆییەكانی حزب و كاری رێكخراوەیی.

״لەم قۆناغەی ئێستادا یەكێتی لە هەموو كات زیاتر یەكدەست‌ و باشتر یەكهەڵوێستە״
لەلایەكی دیكەوە، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكەیەكی ئاڕاستەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و تێیدا هاتووە «سوپاسی بروسكەی پیرۆزبایی ‌و پەیامە دۆستانەكەتان دەكەین، بەبۆنەی یادی 44 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە». لە بەشێكی دیكەی بروسكەكەدا هاتووە «لەم قۆناغەی ئێستادا یەكێتی لە هەموو كات زیاتر یەكدەست‌ و باشتر یەكهەڵوێستە بۆ چارەسەری كێشەی رەوای گەلەكەمان ‌و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی لە عیراق و هەرێمی كوردستان ‌و خزمەتكردنی زیاتر بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەنگاوەكانی پێكهێنانی ״كابینەی نوێ״ دەستیپێكرد

هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و دوێنێ ...