سەرەکی » وەرزش » ماسته‌رز و گراندسلامه‌كان نیوه‌ی رێگایان بڕیوه‌

ماسته‌رز و گراندسلامه‌كان نیوه‌ی رێگایان بڕیوه‌

گراند سلامه‌كان

یەکەم گراند سلام
‌ له‌نێوان رۆژانی 14 تا 27/1/2019 سه‌رجه‌م یارییه‌كانی كوڕان و كچانی ئوستورالیای كراوه‌ (ملبۆرن) کە یەکەم گراند سلام بوو کران، ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی كۆتایی كوڕان و كچانی ئه‌م گراند سلامەش‌ به‌مشێوه‌یه‌ بوون:

كوڕان
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 27/1/2019 نۆڤاك دیۆكڤیچ و رافایێل نادال یاریی كۆتاییانكردو دیۆكڤیچ 3-0 (6-3) (6-2) (6-3) یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌ جامی یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتیی گراند سلامی ئه‌مساڵی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌رز كرده‌وه‌.

كچان
رۆژی پێشتر شه‌ممه‌ 26/1/2019 یاریی كۆتایی كچانیش كرا، لەم یارییەشدا ناۆمی ئۆساکا 2-1 (7-6) (5-7)(6-4) له‌ پیترا كفیتۆڤا یبرده‌وه‌و ئه‌میش بووبه‌یه‌كه‌م كچه‌ یاریزان بتوانێت یه‌كه‌م و گرنگترین جامه‌كانی ئه‌مساڵی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ به‌رز بكاته‌وه‌.

دووه‌م گراند سلام
*26/5/2019 گراند سلامی رۆڵاند گارۆس له‌پاریس ده‌ستیپێكرد و ده‌بێت دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 16/6/2019 كۆتاییهاتبێت.
له‌ كوڕاندا ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی پێش كۆتایی به‌مشێوه‌یه‌ بوون:
*رافائیل نادال×رۆجییه‌ فێدره‌ر (3-0)، دیۆكۆڤیچ×دۆمنیك تیم (2-3).
به‌م ئه‌نجامانە‌ش نادال و دیۆكۆڤیچ بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وتن و ده‌بێت دوێنێ یەکشه‌ممه‌ یاریی كۆتایی كرابێت.
له‌ كچانیشدا ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی پێشكۆتایی به‌مشێوه‌یه‌ بوون:
*ئاشلی پارتی-ئوستورالیا×ئاماندا ئانیسیمۆڤا-ئه‌مریكا(2-1).
*ماركیتا ڤۆندرۆسۆڤا-چیك×جۆهانا كۆنتا-بریتانیا (2-0).
شەوی شەممەی رابردووش یاریی کۆتایی کراو ئاسلی پارتی 2-0 لەماركیتا ڤۆندرۆسۆڤای بردەوەو بوو بە پاڵەوانی دووەم گراند سلام.

دوو گراند سلامه‌كه‌ی تر
*1/7 تا 21/7/2019 گراند سلامی ویمبڵدۆن (له‌نده‌ن).
*26/8 تا 8/9/2019 گراند سلامی یو ئێس ئۆپن (نیو یۆرك).
شایانی باسه‌ هه‌ر چوار گراند سلامه‌كان بۆ كوڕان و كچانه‌.
ماسته‌رزه‌كان
دیاره‌ وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه‌ باسكرا ماسته‌رزه‌كانیش بریتین له‌ نۆ ماسته‌رز، هه‌ر ماسته‌رزه‌ له‌ وڵاتێك ده‌كرێت، وه‌ك چۆن گراند سلامه‌كان زۆرترین خاڵ به‌ براوه‌ی نازناوی پاڵه‌وان ده‌دات كه‌ 2000 خاڵه‌، ماسته‌رزه‌كانیش دووه‌م به‌رزترین خاڵ به‌ بره‌اوه‌ی جام و خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ده‌دات كه‌ 1000 خاڵه‌، ماسته‌رزه‌كانی ئه‌مساڵیش له‌مانگی مارتی رابردووه‌وه‌ ده‌ستیانپێكردووه‌و تائێستا ئه‌م ماسته‌رزانه‌ كراون:

ئیندیاناوێڵز-پاریباس ئۆپن(1)
*كوڕان17/3/2019 (دۆمنیك تیم 2 × 1 رۆجیه‌ فیدره‌ر).
*كچان 16/3/2019 (ئه‌ندریسكۆ 2× 1 كیربیر ).
میامی ئۆپن (2)
*كوڕان31/3/2019 (فیدره‌ر 2 × 0 ئیسنه‌ر).
*كچان 30/3/2019 (ئا. پارتی 2× 1 بلیسكۆڤا ).
مۆنتیكارلۆ (3)
*كوڕان21/4/2019 (فۆنتینی 2 × 0 لاكۆڤیچ).

مه‌درید ئۆپن (4)
*كوڕان12/5/2019 (دیكۆڤیچ 2 × 0 تیسیتیباس).
*كچان 11/5/2019 (كیكی بیرتینس 2× 0 هالیپ ).
رۆما ئۆپن (5)
*كوڕان 19/5/2019 (نادال 2× 1 دیۆكۆڤیچ).
*كچان 18/5/2019 (كارۆلینا بلیسكۆڤا-چیك 2× 0 جۆهانا كۆنتا-بریتانیا).
ئه‌وانه‌ی ماون بكرێن
* 5/8/2019 تا 11/8/2019 ماسته‌رزی رۆجه‌رز كاپ (مۆنتریال – كه‌نه‌دا) – تەنیا بۆ كوڕان شه‌شه‌م ماسته‌رزه‌.
* 11/8/2019 تا 18/8/2019 سینسیناتی ئه‌مریكا (كوڕان و كچان) حه‌وته‌م ماسته‌رزه‌.
* 6/10/2019 تا 13/10/2019 هه‌شته‌م ماسته‌رز له‌ شه‌نگهای-چین ته‌نیا كوڕانه‌.
* 28/10/2019 تا 3/11/2019 دوا ماسته‌رزه‌ بكرێت كه‌ ماسته‌رزی رۆلێكس پاریس ده‌بێت و ته‌نیا بۆ كوڕانه‌.

 66 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*