سەرەکی » وتار » نەجۆ .. شەهیدی کوردستانی گەورە

نەجۆ .. شەهیدی کوردستانی گەورە

ساڵح بێچار

ئەگەر لە مێژووی نیو سەدەی ڕابردوودا، بڕوانیتە هەر بوارێکی ئەدەب و هونەر و سیاسەت و فەرهەنگی کوردی، هەندێک ناو و کەسێتی هەن، هێندە گەورە و دەگمەنن کە ئەستەمە جارێکی دیکە دوبارە ببنەوە، هەڵبەت شەهید نەجمەدین بیوک کایا، یاخود (شەهید نەجۆ) ش کە لە نێو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستادا بە (سەلاح) ناسرا بوو، یەکێکە لەو ناوانە.
نەجۆ، وەک لاوێکی چەپی شۆڕشگێڕی کورد، لە سەرەتای ساڵانی هـەفتای سەدەی ڕابردوودا، هەر لە قۆناغی خوێندنی زانکۆدا، لە ئەستەنبول ئاشنای سیاسەت دەبێت و بەهۆی کاری ڕێکخراوەیەوە، دەچێتە بواری خەباتی نەتەوەیی و چینایەتییەوە، هەر زووش بەهۆی ئەو خەباتەوە دەکەوێتە ژێر چاودێری و فشاری حکومەتەوە و دواجار دەستبەرداری خوێندنەکەی دەبێت و دەچێتە دەرەوەی وڵات و لە سوید نیشتەجێ دەبێت. پاشان بەهۆی لێبووردنی گشتییەوە دەگەڕێتەوە تورکیا.
هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی (ی.ن.ک) و دروستبوونەوەی دەستە سەرەتاییەکانی هێزی پێشمەرگەدا، نەجۆ لە ناوچەی سێ سنووردا، وێڕای ڕێبەریکردنی پێشمەرگە و هاوکاریی لۆجستیکی و گەیاندنی چەک و چۆڵێکی زۆر بە شۆڕشی نوێ، دەگاتە سەرکردایەتی شۆڕش و وەک کوردێکی ڕاستەقینەی دڵسۆز، لەوێ دەستدەکات بە خەباتی سیاسی و چەکداری. هەر وەک مامۆستا عەبدولڕەحمانی زەبیحی دەڵێت:»کورد بکەوێتە هەر پارچەیەکی کوردستانەوە، پێویستە خزمەتی ئەو پارچەیە بکات.»
یەکێک لە گرنگترین کارە دیارەکانی (نەجۆ) لەو قۆناغەدا گرتنی دەیان وێنەی ڕەنگاوڕەنگی دەگمەن و دانسقەی زۆرینەی ئەندامانی ئەو دەمی سەرکردایەتی شۆڕشە لە کۆتایی ١٩٧٨ تا هاوینی ١٩٧٩، بە خودی مام جەلال و کاک نەوشیروانیشەوە، لە خڕی ناوزەنگ و تووژەڵە، کە لە ئێستادا ئەو وێنانە -کە بەشێکیان لەم پاشکۆیەدا بڵاوبوونەتەوە- بوونەتە سەرچاوەیەکی گرنگی ئەرشیڤی شۆڕشی نوێی گەلی کوردستان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عوسمان عوزێری

خەلیل عەبدوڵڵا شاعیر‌و نوسەرێكی دیاری كوردستانە‌و لەرێی بەرهەمە ئەدەبییەكانییەوە خزمەتێكی ...