سەرەکی » زانست » شه‌وی ئه‌ستێره‌كانی ڤان كوخ…پەڕە 17

شه‌وی ئه‌ستێره‌كانی ڤان كوخ…

ئه‌مریكا، شه‌وی ئه‌ستێره‌كانی ڤان كوخ ده‌بێته‌ راستیی

له‌ویلایه‌تی ڤیرجینیا هه‌ورێكی هاوشێوه‌ی هه‌وره‌كانی ناو شاكارێكی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری جیهانیی ڤان كوخ ده‌ركه‌وت.
خانمێكی دانیشتووی ویلایه‌تی ڤیرجینیا وێنه‌ی ئه‌و هه‌وره‌ سه‌یر و نامۆیانه‌ی گرت كه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا له‌ به‌سه‌ر چیای (smith) بینیویه‌تی .
ئه‌و خانمه‌ ناوی (ئیمی هانته‌ر)ه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌وره‌كان زۆر دیمه‌نێكی سه‌یریان هه‌بوو و له‌و هه‌ورانه‌ ده‌چوون كه‌ له‌ تابلۆی (شه‌وی ئه‌ستێره‌كان)ی شێوه‌كاری جیهانیی ڤان كوخدا هه‌یه‌.
جگه‌ له‌و خانمه‌ زۆر كه‌سی تریش ئه‌و هه‌ورانه‌یان بینیوه‌ كه‌ ناوه‌ زانستییه‌كه‌ی شه‌پۆلی (كیلڤن – هیلمهۆلتز) ه‌ و هه‌میشه‌ له‌و ڕۆژانه‌دا دروست ده‌بن كه‌ بایه‌كی وه‌رزیی دیاریی كراو هه‌یه‌‌و دیمه‌نیان له‌ شه‌پۆلی ئاو ده‌چێت له‌ ئاسماندا.
ئه‌م دیارده‌یه‌ش كه‌ زۆر ناوازه‌ و ده‌گمه‌نه‌، كاتێك ڕووده‌دات كه‌ دوو چینی جیاوازی هه‌وا له‌ناو زه‌پۆشدا به‌ خێرایی جیاواز ده‌جووڵێن، واته‌ چینی به‌رزی هه‌وا به‌ خێراییه‌كی زۆرتر له‌چینی نزمی هه‌وا ده‌جووڵێت و ئه‌و شێوانه‌ی لێ دروست ده‌بێت.
ئه‌و شه‌پۆلانه‌ش به‌ ناوی هه‌ردوو پسپۆڕی چاودێركه‌ری كه‌شوهه‌وا ( لۆرد كیلڤن و هێرمان فۆن هیلمهلۆلتز)ه‌وه‌ ناونراون، چونكه‌ ئه‌وان توانیویانه‌ له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له‌ ڕێگه‌ی خویندنه‌وه‌یه‌كی فیزیاییه‌وه‌ ئه‌و هۆكاره‌ شاردراوانه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی ئه‌و جۆره‌ هه‌ورانه‌.
ده‌ركه‌وتنی شه‌پۆله‌كانی ( كیلڤن – هیلمهۆلتز) واته‌ نه‌بوونی سه‌قامگیریی له‌ به‌رگه‌هه‌وادا و ئه‌مه‌ش زۆر جار ده‌بێته‌ هۆی پشێویی له‌ كاتی گه‌شتی فرۆكه‌كاندا.

سه‌رچاوه‌: العلوم والتكنولوجیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...