رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 14/7/2019 یاریی كۆتایی گراند سلامی كچانی ویمبڵدۆن كرا‌و له یارییه‌كه‌دا سیمۆنا هالیپی رۆمانی زۆر به‌ئاسانی و له ماوه‌ی كه‌متر له‌یه‌ك سه‌عاتدا به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ بەرامبەر (6-2)(6-2) له سیرینا ولیامزی ئه‌مریكی برده‌وه.
بردنه‌وه‌كه‌ی هالیپ زۆر ماراسۆنی بوو، له‌یارییه‌كی نابه‌رامبه‌ردا زۆر به‌خراپی پشتی سیرینای خاوه‌ن ناو‌و نابانگی له‌زه‌ویداو 6-2، 6-2 لێی برده‌وه.
هالیپ به‌مه‌ش ناوی چووه مێژووی ئه‌م یارییه‌وه به‌وه‌ی بوو به‌یه‌كه‌م كچی رۆمانی جامی گراند سلامی ویمبڵدۆن بباته‌وه و خۆیشی بۆ یه‌كه‌مین جاره ببێته خاوه‌نی جامی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه گرنگه‌و بوو به خاوه‌نی دووه‌م جامی گراند سلام پاش گراند سلامی رۆڵان گارۆسی 2018.
ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ی هالیپ نرخه‌كه‌ی جگه له جام و خه‌ڵاتی یه‌كه‌می، سهركهوتنیشێتی بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی جیهانی كه‌بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاو بكرێته‌وه، سیریناش له پله‌ی نۆیه‌مدا ده‌گیرسێته‌وه.
19 جار بینراوە