سەرەکی » هەواڵ » توركیا؛ دەستگیركردنی 100 كۆچەری نایاسایی

توركیا؛ دەستگیركردنی 100 كۆچەری نایاسایی

هێزە ئەمنییەكانی توركیا دەستگیركردنی زیاتر لە 100 كۆچەری نایاساییان راگەیاند، كە ژمارەیەكیان عیراقین.
بەپێی میدیاكانی ناوخۆی توركیا: هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە، هەڵمەتێكی فراوانیان لە چەند ناوچەیەكی نزیك شاری ئەدەنە لە باشووری توركیا ئەنجامداوەو بەهۆیەوە زیاتر لە 100 كۆچەری نایاسایی دەستگیركراون.
ئاماژەیان بەوەشداوە: دەستگیركراوەكان هەڵگری رەگەزنامەی عیراقی‌و ئێرانی‌و پاكستانی‌و ئەفغانین‌و هەموو دەستگیركراوەكان رادەستی فەرمانگەی كۆچ لە شاری ئەدەنە كراون. باسی ئەوەش دەکەن کە پێشتریش هەڵمەتی لەو جۆرە لە شارەكانی تری توركیا ئەنجامدراوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ...