سەرەکی » راپۆرت » ئەوەی مافی پەنابەری نەیگرێتەوە، دەبێ ئەوروپا جێبهێڵێت

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا:

ئەوەی مافی پەنابەری نەیگرێتەوە، دەبێ ئەوروپا جێبهێڵێت

شیهاب عوسمان-ئەڵمانیا

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی DW، هۆرست زیهۆفەری وەزیری ناوخۆی فیدراڵی ئەڵمانیا رایگەیاند: چارەسەری ئەوروپی بۆ کێشەی ئەو کۆچەرانەی لەدەریاوە رزگار دەکرێن، پەیوەندی بەکاتەوە هەیە.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لەدیدارەکەدا باسی لەگرنگترین بیرۆکەو پێشنیارەکان کرد بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو کێشەیە، لەناویاندا پەلەکردن لەگەڕاندنەوەی کۆچەران بۆ وڵاتی خۆیان.
زیهۆفەر ئاشکرایکرد: کۆبوونەوەی وەزیرانی ناوخۆی یەکێتیی ئەوروپا لە هلسنکی پایتەختی فنلەندا سەبارەت بەدابەشکردنی ئەو کۆچەرانەی لەدەریادا رزگاردەکرێن، نەگەیشتنە هیچ رێکەوتنێک، لەگەڵ ئەوەشدا گەشبینە بەوەی لەچەند هەفتەی داهاتوودا دەگەنە چارەسەری تەواو.
لەوەڵامی پرسیارێکیشدا دەربارەی هەندێک لەوانەی لەدەریادا رزگار دەکرێن‌و شایستەی پێدانی مافی پەنابەری نین، کە ئایا هەر لە ئیتالیا دەمێننەوە یان دەهێندرێنە ئەڵمانیا؟ زیهۆفەر وتی: هەموومان لەسەر ئەوە کۆکین کە ئەو کەسانە بەزوویی بگەڕێنینەوە بۆ وڵاتی خۆیان‌و ئەو کەسانەی پێویستیان بەپارێزگاریکردن نییە، ناتوانن لەئەوروپادا بمێننەوە. وتیشی: رێکخراوە ناحکومییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش بەشێک لەبەرپرسیارێتی هەڵدەگرن، کاتێک بەناڕەوا پشتگیریی لە پرۆسەی کۆچەری نایاسایی دەکەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

له‌ شامه‌وه‌ بۆ ئیمــرالی… ئۆج ئالان

وه‌رگێرانی له‌ توركیه‌وه‌: شنۆ هیرانی ن: موراد یه‌تكین بەشی دووەم ...