سەرەکی » هەواڵ » كۆسرەت رەسوڵ: لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ پرسەكان

كۆسرەت رەسوڵ: لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ پرسەكان

دوێنێ لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لە مەهدی شوشتەری كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەسلێمانی.
لەدیدارەكەدا، جێگری سكرتێری گشتی، پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە ئاغای شوشتەری كردو هیوای خواست رۆڵی ئەرێنی هەبێ لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولادا.
‎پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا، دۆخی كوردستان‌و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان، تەوەری تری دیدارەكە بوون‌و بەوردی گفتوگۆی لەبارەوە كراو هەردوولا هاوڕابوون كە لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ پرسەكان هەبێت.

print

 29 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*