مافناس بارام ئیبراهیم
ئەم بابەتە توێژینەوەیەکی زانستی بارام ئیبراهیم-ە کە پێشکەش بە کۆلێژی یاسای زانکۆی جیهان کراوە، کوردستانی نوێ بە باشی زانی بە زنجیرە بڵاوی بکاتەوە.
بەشی دووەم
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڕاپرسی گشتی :
-1ڕاپرسی گشتی پرۆسه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه.
یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه به‌تایبه‌ت له‌بابه‌ته چاره‌نووسسازه‌كانی وه‌ك مافی چاره‌ی خۆنوووسین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ره‌تدا یه‌كێك له‌لایه‌نه‌كان ده‌یه‌وێت گۆرانكاری ڕووبدات له‌ڕه‌وشی فه‌رمانڕه‌وایی وڵات‌دا، له تێكرای بواره‌كاندا، وه‌یاخود لایه‌نێك ده‌یه‌وێت نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی وڵات جیاببێته‌وه وسه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستبهێنێت، لایه‌نی به‌رامبه‌ریش ده‌یه‌وێت باردۆخی فه‌رمانڕه‌وایی و نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی ولات وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه بمێنێته‌وه بۆیه له‌نێوان ئه‌و دوو ئاراستهپێچهوانهیهدا هیچ بۆشاییه‌ك نامێنێته‌وه بۆ دانوستاندن و ڕێككه‌وتن، به‌وپێیه‌ش كه كارتی ده‌نگدان له‌راپرسی گشتی دا دوو بژارده‌ی دژبه‌یه‌كن و، هیچ بژارده‌یه‌كی تر له‌به‌رده‌ستدانیه .
-2ڕاپرسی گشتی له هه‌موو پرۆسه سیاسیه‌كانی تر باڵاتره.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راپرسی گشتی ڕۆڵی سه‌رجه‌م پارت و رێكخراو و جوڵانه‌وه سیاسییه‌كان لاواز ده‌كات تاوه‌ك ئاستی په‌كخستن، به‌تایبه‌تی له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌دا گه‌ل خۆی له‌ئاستێكی باڵاتردا ده‌بینێته‌وه، به‌به‌راوورد به‌ململانێ سیاسی و رێكخراوه‌ییه‌كان، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته و ده‌بێت سه‌رجه‌م پارت و رێكخراوی سیاسی وفهرمانڕهواكان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌سته‌ڵاتی گه‌ل .
-3ڕاپرسی گشتی پرۆسه‌یه‌كی هه‌ستیاره.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ سۆزی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی و ئاینی وئایدۆلۆژیدا، وهكار له‌سه‌ر وروژاندنیان ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر دهنگدهرلهئاستی هۆشیاریی سیاسی و یاسایی به‌رزدا نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌سته‌مه بتوانێت بڕیاری دروست بدات» له‌و ڕاپرسیه‌دا به‌تایبه‌ت كاتێك گه‌ل ده‌كه‌وێته به‌ر ته‌وژمی وتار و په‌یامی پیاوانی ئاینی و كۆنه‌پارێزان.
4-ڕاپرسی گشتی سروشتی ناوبژیوانی هه‌یه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی وڕای جیاواز له‌نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵات یان له‌نێوان دهسهڵاتهجیاجیاكانی وڵات‌دا، وهنهگهشتن به‌هیچ جۆره رێكه‌وتنێك به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كانی ئه‌نجامێكی پابهندكاربێت، بۆهه‌ردوو لایه‌نه‌كه له‌بابه‌ته سیاسی و یاسییهكاندا.
ره‌گه‌زه‌كانی ڕاپرسی گشتی گه‌ل :
له‌پێناسه‌ی زاراوه‌یی ڕاپرسی گشتی گه‌ل ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه، كه ڕاپرسی گشتی گه‌ل له‌دوو ره‌گه‌زی بنه‌ڕه‌تی پێكدێت، كه بۆ گه‌یشتن به‌زانیاری له‌سه‌ر ناوه‌رۆكه‌كه‌ی پیویست به‌شیكردنه‌وه‌یه‌كی ورد ده‌بێت ئه‌وانیش بریتیین له :-
یه‌كه‌م: ڕاپرسی گشتی گه‌ل به‌ئامانجی خستنه‌ڕووی بابه‌تێكی گشتی بێت بۆ به‌رده‌ستی گه‌ل.
دووه‌م : بڕیاری گه‌ل به‌په‌سه‌ندكردنی یان ره‌تكردنه‌وه‌ی بابهتهگشتییهكه، كه خراوه‌ته به‌رده‌ستی.
بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو خاڵه بنه‌ره‌تییه له‌خاڵی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م : پێویسته ڕاپرسی گشتی گه‌ل به‌ئامانجی خستنه‌ڕووی بابه‌تێكی گشتی بێت بۆ به‌رده‌ستی گه‌ل.
بۆ وروژاندنی و تێگه‌یشتن له‌م ڕه‌گه‌زه بنه‌ره‌تییه؛ سه‌ره‌تا به‌پرسیارێك ده‌چینه نێو دووتۆی باسه‌كه‌وه، ئه‌ویش : كێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بابه‌تێك بخاته‌ڕوو بۆبهردهستی گه‌ل بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسی گشتی ؟ یان به‌واتایه‌كی دیكه، ئه‌و لایه‌نه كێیه، كه بڕیار ده‌دات به‌وه‌ی، كه ڕاپرسی گشتی پرۆسه‌یه‌كی پێویسته‌و ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت و په‌نای بۆ ببرێت؟..
له‌ڕاستی دا، بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت پشت ببه‌ستین به هه‌ڵویست و مافهبهرجهستهكراوهكانی نێودهستورهكان . هه‌روه‌ك روون و ئاشكرایه ده‌ستوره‌كان جیاوازی هه‌یه له‌نێوانیاندا له‌داننان به‌و مافه‌دا، له هه‌ندێك له دهستورهكاندا مافی خستنه‌ڕووی بابه‌تی ڕاپرسی دراوه به یه‌كێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی وڵات، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان یان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن وه‌یان ئه‌و مافهدراوه به هه‌ردوو ده‌سته‌ڵاته‌كه، وهلهههندێك لهدهستورهكانی تردا ئه‌م مافه دراوه‌ته‌وه به گه‌ل واته ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگ ده‌ده‌ن یان باشتر بلێین ده‌سه‌ڵاتی پێشنیازكردنی ڕاپرسی له‌سه‌ر بابه‌تیك و خستنه‌ڕووی بابه‌تی ڕاپرسی دراوه‌ته‌وه به گه‌ل، كه له‌م حاڵه‌ته‌دا واته ڕاپرسی ئه‌نجام ده‌درێت له‌سه‌ر پێشنیاری گه‌ل.
پێویسته به‌ووردی وبهنموونهوه باس له‌و لایه‌نانه بكه‌ین كه مافی دهستپیشخهریان هه‌یه بۆ ئه‌نجام دانی ڕاپرسی گشتی گه‌ل.كه‌ئه‌مانه‌ن:
-1ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان :
ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان مافی ده‌ستپێشخه‌ری هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسی گشتی له كاتی بوونی كێشه‌یه‌كی بنه‌ره‌تی به‌تایبه‌ت له‌كاتی بوونی داواكاری جیابوونهوهله ناوخۆی وڵات‌دا یان به گویره‌ی بوونی ململانێ له‌نێوان پێكهاته جیاجیاكاندا له ناوخۆی وڵات‌دا، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت له ده‌ستوردا بچه‌سپێت، به‌نموونه له ده‌ستوری كۆماری تونس له ساڵی 2014 به‌شی(50) دا هاتووه:(یمارس الشعب السلطه التشریعیه عبر ممثلیه نواب الشعب عن طریق الاستفتاء).
واته؛ گه‌ل پیاده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان ده‌كات به‌هۆی نوێنه‌ره‌كانیان كه له جێگای گه‌لن له‌ڕێگه‌ی ڕاپرسییه‌وه، له ده‌ستوری مه‌غریب له ساڵی 2011ز له‌به‌شی دووه‌مدا ئه‌و مافه‌ی داوه‌به ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسی بكه‌ن.(السیاده الامه تمارسها مباشره بالاستفتاو بصفه غیر مباشره بواسگه ممپلیها وبما ان الساده ترجع للشعب).
واته نه‌ته‌وه یان گه‌ل سه‌روه‌ری هه‌یه له پیاده‌كردنی راسته‌وخۆی ڕاپرسی به‌شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ به‌هۆی نوێنهركانیانهوه به‌واتای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سه‌روه‌ریه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گه‌ل.
له‌ده‌ستوری ئه‌سیوپیادا نموویه‌كی تره له ده‌ستوره‌كانی سه‌رده‌می ئێستا، كه مافی چاره‌ی خۆنووسینی تیادا جێگیركراوهله ماده‌ی (39/ رابعا/ ف.ب) (یجب علی الحكومة الاثیوبیه تقوم باجراء استفتاء من تأریخ صدرو فی المجلس التشریعی باجراء الاستفتاء الشعبی.
واته؛ پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت به‌واتای ده‌سه‌ڵاتی جیبه‌جێكردنی ئه‌سیوپیا هه‌ستێت به‌ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له‌به‌رواری ده‌رچوونی بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕاپرسی گشتی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه‌وه.
-2ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن:
له زۆربه‌ی دهستورهكاندا كه ڕاپرسی گشتی به‌هه‌ند وه‌رگیراوه، تێیدا مافی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسی گشتی داوه‌ته ده‌سته‌ڵاتی جیبه‌جێكردن كه سه‌رۆكی وڵات، ئه‌م ده‌سته‌ڵاته به‌رجه‌سته ده‌كات به‌نموونه كۆماری سوریا ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان له ڕاپرسی گشتی داوه به‌سه‌رۆكی كۆمار له بابهتهگرنگ و چاره‌نوسسازه‌كاندا له ده‌ستوری سوریا له ساڵی 1973ز، ئه‌م مافه بۆ سه‌رۆكی كۆمار وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن چه‌سپیوه .
هه‌روه‌ها جه‌زائیر له هه‌موو ئه‌وبابه‌تانه‌ی گرنگی نیشتمانیان هه‌یه ئه‌م مافه‌ی داوه به سه‌رۆكی وڵات له ده‌ستوری جه‌زائیر له ساڵی 1989ز ی هه‌مواركراودا ئه‌م مافه‌یان بۆسه‌رۆك وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی باڵای جێبه‌جیكردن چه‌سپاندووه، فه‌ره‌نسا ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ی داوه به سه‌رۆك كۆمار له ده‌ستوری كۆماری چواره‌مدا كه‌له‌ساڵی1946ز سه‌رۆك كۆمار مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م ده‌ستوره، كه دانراوه بیخاته به‌رده‌ستی گه‌ل بۆ ڕاپرسی له‌سه‌ركردن بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوره‌كه‌یان یان ره‌تكردنه‌وه‌ی.
له ده‌ستوری ساڵی 1958زی فه‌ره‌نسا رێگه‌دراوه به سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌رداوای حكومه‌ت یان پێشنیازی ههردووكۆمهڵهی نیشتمانی فه‌ره‌نسا كه پێشنیازی ڕاپرسی بكه‌ن بۆهه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌ك كه تێیدا ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان رێكبخرێت یان وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی بگرێته خۆی له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی، كه فه‌ره‌نسا ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له(أحكام)ه‌كان وبڕیاری یاسا ناوخۆییه‌كان ناكۆكن.
-3گه‌ل:
نوێنه‌رانی گه‌ل له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌موو تاكێكی گه‌ل مافی یاسایی به‌شداریكردنی هه‌یه له‌ڕاپرسیدا به‌ناوی گه‌له‌وه هه‌ربابه‌تێك كه به‌گرنگی بزانن ده‌توانن پێشنیازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپرسی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ندێك له ده‌ستوره‌كان دانیان به‌و مافه‌دا ناوه، كه نوێنه‌رانی گه‌ل له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مافی به‌شداریكردنیان هه‌یه له‌ڕاپرسی دا، له‌سه‌ر داوای گه‌ل هه‌ر بابه‌تێكی چاره‌نوسساز له‌ڕووی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه گرنگی هه‌بێت پێشنیاز بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپرسی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت و، له‌وبابه‌ته‌دا گه‌ل خۆی بڕیارده‌دات.
به‌نموونه له‌ده‌ستوری سویسرا، كه له‌یه‌كی كانونی دووه‌می ساڵی 1999 ز وه به‌ركاره، ئه‌و مافه‌ی داوه به(100000) سه‌د هه‌زار كه‌س، مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كاندا به گوێره‌ی ده‌ستوری وڵاتی سویسرای یه‌كگرتووه.
به گوێره‌ی ده‌قی ماده‌ی(138) له‌ده‌ستوری سویسرا ده‌ڵێت(یمكن لمائه ألف مواطن یتمتعون بحق التصویت إقتراح مراجعة الشامله للدستور الإتحادی وذلك خلال -18شهر- من تأریخ نشر مبادرتهم رسمیا) .
واته بۆ سه‌د هه‌زار هاوڵاتی سویسری هه‌یه كه مافی به‌شداریكردنیان هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كاندا . داوا بكه‌ن بۆ پێداچوونه‌وه‌ی گشتگیری ده‌ستوری سویسرادالهماوهی 18 مانگداله رۆژی بڵاوكرنه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی). به‌ڵام ناتوانرێت ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌وه‌رزی یاساداناندا ده‌رده‌چن ڕاپرسیان بۆ ئه‌نجام بدرێت له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌نگیان بۆ ده‌رچونی نه‌دابێت، وه‌ناتوانرێت ڕاپرسی ئه‌نجام بدرێت ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك، كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رچووبێت له ده‌نگدانی دووه‌مدا له‌لایه‌ن ههرئهنجوومهنێكهوه له‌و دوو ئه‌نجوومه‌نه. ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی نیشتمانی و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كان ده‌رچوبێت به‌ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئهونجوومهنهكهوه.
ده‌ستوری كوبا له ساڵی1940ز نوسراوه‌ته‌وه و ئه‌و مافه‌ی داوه به‌سه‌د هه‌زاركه‌س(100000)، كه خوێنده‌واریان هه‌بێت به‌واتای ئه‌وه‌ی بتوانن بخوێننه‌وه‌و بنوسن، داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور پێشنیاربكه‌ن، بیخه‌نه ڕاپرسی گشتییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل بڕیار له‌و بابه‌ته بدات، كه ئایا ده‌ستور هه‌موار بكه‌نه‌وه یان نا ؟..
له(10%) ی هاوڵاتیان ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ده‌توانن داوای هه‌مواری ده‌ستور بكه‌ن، به‌گوێره‌ی ده‌ستوری كۆبای ساڵی 1950ز.
ده‌توانین بڵێین ئه‌م ره‌گه‌زه زۆر نزیكه له بوونی كۆمه‌ڵێك مه‌رج له بابه‌تی ڕاپرسی دا، كه مه‌رجی ساده‌یی، روونی، نه‌بوونی هیچ جۆره ئاڵۆزییه‌ك.
ده‌ستوری سۆمالیش، كه له‌ساڵی 1960ز ده‌رچووه ئه‌و مافه‌ی داوه به(20000) بیست هه‌زار ده‌نگده‌ر .
ڕاپرسی گه‌ل ئه‌نجام ده‌درێت به ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێك له‌و سێ لایه‌نه‌ی كه باسكرا، دهستورهكانیش جیاوازییان هه‌یه له‌پێدانی مافی ده‌ستپێشخه‌ری به‌هه‌ر یه‌كێك له‌و سێ لایه‌نه، وه لێره‌وه ده‌توانین بڵێین قۆرخكردنی ئه‌و مافه بۆ یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زاڵ ببێت به‌سه‌ر دوولایه‌نه‌كه‌ی تردا.
به‌گوێره‌ی ئه‌م ره‌گه‌زه ده‌توانین تێبینی ئه‌وه بكه‌ین كه ڕاپرسی گه‌ل پێویسته گشتی بێت، هه‌روه‌ك بابه‌تی ڕاپرسی گه‌ل جۆراوجۆره‌و به‌سه‌ر هه‌موو پرۆژه‌یاسایه‌كدا جێبه‌جێ ده‌بێت جا یاسایه‌كی ئاسایی بێت یان یاسایه‌كی ده‌ستوری وه‌یان ههربابهتیكی سیاسی، ڕاپرسی یان بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌یاسایه‌ك كه ده‌كرێت هه‌مواری یاساكهبێت یان دانانی یاساكه وه‌یان ره‌تكردنه‌وه‌ی بێت و ده‌كرێت ده‌ستورێكی نوێ بێت وه‌یان هه‌مواری ده‌ستوره‌كه، ده‌كرێت بۆ بابه‌تێكی رامیاری بێت وه‌ك بڕیارێكی سیاسی یان پلانێكی دیاری كرا‌و یان رێكه‌وتن نامه‌یه‌كی سیاسی وه یاخود ده‌كرێت ڕاپرسی لهنێوگهلدا ئه‌نجام بدرێت بۆ په‌سه‌ندكردنی كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی بۆبوونی به‌سه‌رۆك وه یان په‌سه‌ندكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی كه سه‌رۆكه، هه‌روه‌ك وه‌سف ده‌كرێت ڕاپرسی ئه‌نجام بدرێت بۆ دیاركردنی مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌ل له‌لایه‌ن خودی گه‌ل خۆیه‌وه،كه له چوارچێوه‌ی سیاسی دا خۆی ده‌بینێته‌وه.
ده‌بینین كه بابه‌تێك په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ژیانی تاكه‌كانه‌وه پێویسته به‌شێویه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه پێشنیاری بۆبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته ڕاپرسی له‌لایه‌ن خودی گه‌ل خۆیه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ل خۆی به‌پرسیارێتی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌ر ره‌نگدانه‌وه و لێكه‌وته‌یه‌كی هه‌بێت بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌و كیشه و بابه‌تانه‌ی لهناوگهلهوه سه‌رهه‌ڵده‌دات و سه‌رچاوه ده‌گریت ده‌بێت گه‌ل چاره‌سه‌ری بكات.
سه‌باره‌ت به هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن ئه‌و بابه‌تانه پێشنیار ده‌كه‌ن بخرێته ڕاپرسییه‌وه كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه به‌تایبه‌تمه‌ندی كاره‌كانیانه‌وه له‌ڕووی جۆری ئه‌و بابه‌تانه‌وه، ئه‌م جۆره دابه‌شكاری له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندی هه‌رسێ لایه‌نه‌كه كه مافی ده‌ستپێشخه‌رییان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له‌ده‌ستوری وڵاتاندا نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه و تاراده‌یه‌كی زۆر جێگیركراو.
دووه‌م : بڕیاری گه‌ل به‌په‌سه‌ندكردنی یان ره‌تكردنه‌وه:
به‌وپێیه‌ی كه هه‌مووئه‌و داواكارییانه‌ی كه له گه‌ل ده‌كرێت بریتیی ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌و دوو وه‌ڵامه‌ی كه پێویسته گه‌ل یه‌كێكیان هه‌لبژێرێت یان په‌سه‌ندی بكات یان ره‌تی بكاته‌وه له زۆربه‌ی فۆرمی راپرسییه‌كاندا ده‌سته‌واژه‌ی (به‌ڵێ) یان(نه‌خێر) دیاری ده‌كریت وه یان هه‌ر جۆره ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تر.
ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشتی ئهوڕهوشه یان ئه‌و بابه‌ته كه سیسته‌می ڕاپرسی گه‌ل ده‌ستنیشانی ده‌كات، ته‌نانه‌ت به‌راده‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانیش دا كه نوێنه‌رانی گه‌ل ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك یان یاسایه‌كی ئاسایی ده‌ده‌ن ته‌نها به(به‌ڵێ) یان (نه‌خێر) ده‌نگ ده‌ده‌ن وهیچ رێگایه‌كی تر له‌به‌رده‌ستیاندا نیه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ده‌نگدان دروست نیه مه‌گه‌ر له‌و باره‌دا نه‌بێت كه دهنگدهرسڵی لێ بكاته‌وه یان خۆی له‌وه‌ڵامی پرسیار بپارێزێت، یان وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ش به‌ش بكات.
ده‌كرێت بڵێین ئه‌م ره‌گه‌زه له ڕاپرسی گه‌ل دا ده‌بێت چه‌ند مه‌رجێك هه‌بێت وه‌ك ساده‌ی، ڕوونی، نه‌بوونی هیچ جۆره گرێ و گۆڵێك، كه ئاڵۆزی له تێگه‌یشتن دروستبكات بۆ گه‌ل له بابه‌تی ڕاپرسیه‌كه بۆیه واپێناسهدهكرێت(ڕاپرسی گرنگترین ڕێگای به‌شداری كردنی گه‌له به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له فه‌رمان ره‌وای دا).
ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕێگاكانی تر نه‌توانن چاره‌سه‌ری بابه‌تیانه‌ی كێشه گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كان بكه‌ن له كاتێكدا كه په‌نایان بۆ ده‌به‌ن ئه‌وا ده‌توانێت بابهتهكان كه كێشه‌ی تێدایه له ڕێگای ڕاپرسی گه‌له‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی پرۆژه یاسا دوای ئاماده‌ی ڕاپرسی ده‌كرێت و له‌كاتی ناره‌زایی ده‌ربڕینی گه‌ل ئه‌و یاسایه‌ی كه گه‌ل ناره‌زایی له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه پێشنیار ده‌كرێت و ده‌خرێته ڕاپرسی گه‌له‌وه، ئه‌گه‌ر یاساكه ره‌تكرایه‌وه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی گه‌له‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه ئه‌و یاسایه بوونی نه‌بوبێت و له سیستمی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه یان دوورخستنه‌وه ده‌بێت بڕیاره‌كه به پێشكه‌شكردنی وازنامه بێت له لایه‌ن خودی به‌رپرسه‌كه خۆیه‌وه وازهێنانه‌كه‌ی بخرێته به‌ر ده‌ستی گه‌ل بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕاپرسیه‌كدا گه‌ل بڕیاره له‌په‌سه‌ندكردنی وازهێنانه‌كه‌ی بدات یاخود ره‌تی بكاته‌وه .
393 جار بینراوە