سەرەکی » وتار » نه‌وزادى موهه‌ندیس‌ » گرنگی‌ و كاریگه‌ری‌ تیشكه‌كان له‌ بواره‌كانی‌..

گرنگی‌ و كاریگه‌ری‌ تیشكه‌كان له‌ بواره‌كانی‌..

گرنگی‌ و كاریگه‌ری‌ تیشكه‌كان له‌ بواره‌كانی‌ ژیانی‌ گشتی مرۆڤدا

به‌شی‌ سێیەم

•جۆره‌كانی‌ تیشك Types of Radiation
ئه‌م تیشكانه‌ش دابه‌شده‌بێت بۆ دوو جۆر كه‌ بریتین له‌ :
1.تیشكی‌ ئایۆنی‌ Ionizing Radiation
•تیشكی‌ ئه‌لفا α (Alpha Particles )
له‌ ناوكی‌ هیلیۆم ده‌چێت كه‌ بارگه‌یه‌كی‌ دوانه‌ی‌ موجه‌بی‌ هه‌یه‌ و پێكدێت له‌ دوو پڕۆتۆن و دوو نیۆترۆن كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سراون و وزه‌یه‌كی‌ هه‌یه‌ كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ 5 MeV و توانای‌ به‌ ئایۆنبونێكی‌ به‌رزیشی‌ هه‌یه‌ كه‌ گه‌ردێكی‌ تیشك دروسده‌كات و توانای‌ بڕینی‌ نزمیشی‌ هه‌یه‌.گه‌رده‌كانی‌ ئه‌لفا هه‌ڵده‌درێت له‌لایه‌ن هه‌موو ناوكه‌ هاوشێوه‌ گه‌وره‌كانی‌ وه‌كو یۆرانیۆم و سۆریۆم و ئاكتنیۆم و ڕادیۆم و به‌هۆی‌ بارگه‌ و بارسته‌ گه‌وره‌كه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت تیشكی‌ ئه‌لفا هه‌ڵبمژرێت به‌ئاسانی‌ له‌لایه‌ن توخمه‌كانه‌وه‌ كاتێك ئه‌و له‌هه‌وادا هاتوچۆ ده‌كات بۆ چه‌ند سانتیمه‌ترێك،هه‌روه‌ها ده‌توانرێت هه‌ڵبمژرێت له‌لایه‌ن كاغه‌زێكی‌ ئاساییه‌وه‌ یان چینی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پێستی‌ مرۆڤه‌وه‌ به‌نزیكه‌ی‌ 40 مایكرۆمیته‌ر به‌ نزیكه‌ی‌ قوڵی‌ چه‌ند خانه‌یه‌ك و به‌هۆی‌ كورتی‌ ماوه‌ی‌ هه‌ڵمژینه‌وه‌ كه‌ كارێكی‌ مه‌ترسیدار نیه‌ له‌سه‌ر ژیان ته‌نها له‌كاتێكدا نه‌بێت كه‌ هه‌زمبكرێت یان له‌ڕێگه‌ی‌ هه‌ناسه‌ هه‌ڵكێشانه‌وه‌ بچێته‌ ناو جه‌سته‌وه‌ ئه‌وا له‌وكاته‌دا زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت به‌هۆی‌ بارسته‌ گه‌وره‌كه‌یه‌وه‌ و هه‌ڵمژینه‌ به‌هێزه‌كه‌یه‌وه‌ چونكه‌ شێوه‌ی‌ به‌هێزترین تیشكدانه‌وه‌ی ئایۆنیه‌ وكاتێك به‌شێكی‌ گه‌وره‌ ده‌چێته‌ ناو جه‌سته‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ژه‌هراویبوونی‌ تیشكی‌ و زیان به‌ كرۆمۆسۆمه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌هێزتره‌ 100 جار له‌ جۆره‌كانی‌ تری‌ تیشكه‌كان.
•به‌كارهێنانه‌كانی‌ تیشكی‌ ئه‌لفا α:
1.هه‌موو دۆزه‌ره‌وه‌كانی‌ دوكه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی‌ تیشكی‌ ئه‌لفا به‌كارده‌هێنن وه‌ك ئه‌مریكیۆم-241 و تیشكی‌ ئه‌لفا هه‌وا ئایۆنی‌ ده‌كات له‌ كونێكی‌ بچوكه‌وه‌.
2.شیبونه‌وه‌ی‌ تیشكی‌ ئه‌لفا ڕه‌نگه‌ ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وزه‌ی‌ بێمه‌ترسی‌ له‌ موه‌لیده‌ هاوشێوه‌ گه‌رمیه‌ كاره‌باییه‌كانه‌وه‌ كه‌ به‌كاردێن له‌ ته‌نۆلكه‌كانی‌ بۆشاییدا و له‌ دروستكه‌ره‌كانی‌ لێدانی‌ دڵ (Heart Pacemakers) و به‌ئاسانی‌ ده‌پێچرێته‌وه‌ زیاتر له‌ شێوه‌كانی‌ تری‌ شیبونه‌وه‌ی‌ تیشكی‌.
3.دابڕه‌ ستاتیكیه‌كان بۆلۆنیۆم -210 به‌كاردێنن وه‌ك سه‌رچاوه‌ی‌ په‌خش بۆ تیشكی‌ ئه‌لفا بۆ ئایۆنكردنی‌ هه‌وا.
4.زانا توێژه‌ره‌وه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن سروشته‌ وێرانكه‌ره‌كه‌ی‌ ته‌نۆلكه‌كانی‌ ئه‌لفا به‌كاربێنن له‌ناو جه‌سته‌دا بۆ لێدانی‌ لوه‌كان به‌بڕێكی‌ كه‌م.
•تیشكی‌ بێتا β (Beta Particles) :
بریتیه‌ له‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كانی‌ تیشكی‌ ئایۆنی‌ و پێكدێت له‌ ئه‌لكترۆنه‌كان یان بۆزۆترۆنه‌كان كه‌ خێرایی و وزه‌یان به‌رزه‌،په‌خشده‌كرێت له‌لایه‌ن جۆره‌ دیاریكراوه‌كان له‌ ناوكی‌ هاوشێوه‌ی‌ پۆتاسیۆم-40 و به‌رهه‌مهێنانی‌ گه‌رده‌كانی‌ بێتادا و پێی‌ ده‌وترێت شیبونه‌وه‌ی‌ بێتا و دوو جۆریش له‌ تیشكی‌ بێتا هه‌ن: –β و +β كه‌ یه‌ك له‌دوا یه‌ك پۆزیترۆنه‌كان و ئه‌لكترۆنه‌كان دروست ده‌كه‌ن.

•هه‌ڵدانی‌ پۆزیترۆنی‌ β+ decay :
ناوكی‌ گه‌ردیله‌یی‌ ناجێگیره‌ له‌گه‌ڵ زیادبوونی‌ پڕۆتۆنه‌كاندا كه‌ له‌وانه‌یه‌ β+ decay تیایدا ڕووبدات و به‌هه‌مان شێوه‌ ناوده‌برێت به‌ شیبونه‌وه‌ی‌ بێتای‌ پێچه‌وانه‌یی‌،به‌شێوه‌یه‌ك پڕۆتۆن ده‌گۆڕێت بۆ نیۆترۆن و پۆزیترۆن و پۆزیترۆن و نیۆترۆن له‌یه‌كچووی‌ ئه‌لكترۆن.شیبونه‌وه‌ی‌ پێچه‌وانه‌یی‌ بێتا یه‌كێكه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ كرداری‌ تێكه‌ڵبوونی‌ ئه‌تۆمی‌ كه‌ وزه‌ به‌رهه‌مدێنێت له‌ناو خۆردا و توانای‌ بڕینی‌ مامناوه‌نجی‌ هه‌یه‌ هه‌روه‌ك گه‌رده‌كانی‌ بێتا كه‌ ده‌ستمان ده‌كه‌وێت له‌ هاوشێوه‌ی‌ جیاوازه‌وه‌ له‌ وزه‌كانیاندا ده‌گۆڕێن،زۆرینه‌ی‌ گه‌رده‌كانی‌ بێتا ده‌توانرێت چه‌ند ملیمه‌ترێك بوه‌ستێنرێت له‌ ئه‌له‌منیۆم كه‌ هه‌مان وزه‌ی‌ ئایۆنبوونی‌ هه‌یه‌ كه‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ تیشكی‌ گاما γ.
•هه‌ڵدانی‌ ئه‌لكترۆنی‌ Decay ˉβ :
ناوكی‌ گه‌ردیله‌یی‌ ناجێگیره‌ له‌گه‌ڵ زیادبوونی‌ پڕۆتۆنه‌كاندا و ده‌كرێت شیبونه‌وه‌ی‌ بێتای‌ تیادا ڕووبدات (βˉdecay) به‌شێوه‌یه‌ك نیۆترۆن ده‌گۆڕێت بۆ پڕۆتۆن و ئه‌لكترۆن و دژه‌ نیۆترۆن و ئه‌لكترۆنی‌ جۆری‌ (گه‌ردی‌ دژی‌ نیترینۆ) و ئه‌م كرداره‌ش ڕووده‌دات به‌هۆی‌ ڕاكێشانێكی‌ لاوازه‌وه‌.نیۆترۆن ده‌گۆڕێت بۆ پڕۆتۆن له‌ میانه‌ی‌ ده‌رچوونی‌ بۆزۆنˉ W و بۆزۆنی‌ ڕاستیش له‌دوایدا ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌لكترۆن و دژه‌ نیۆترینۆ،شیبونه‌وه‌ی‌ بێتا هه‌میشه‌ ڕووده‌دات له‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ په‌رشبوه‌ ئاسۆییه‌كان كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ نیۆترۆنه‌كان،نیۆترۆنه‌ ئازاده‌كان ئه‌وانیش شیده‌بنه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌و كرداره‌وه‌.
•به‌كارهێنانه‌كانی‌ تیشكی‌ بێتا β :
1.ده‌توانرێت گه‌رده‌كانی‌ بێتا به‌كاربهێنرێت له‌ بواری‌ ته‌ندروستیدا وه‌ك چاره‌سه‌ری‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ ئێسك و چاودا هه‌روه‌ها ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت وه‌ك توخمی‌ پاكژكه‌ره‌وه‌،سترۆنتیۆم-90 ئه‌و توخمه‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربڵاو به‌كارده‌هێنرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ ئه‌و گه‌ردانه‌.گه‌رده‌كانی‌ بێتا له‌بواری‌ پیشه‌سازیشدا به‌كارده‌هێنرێت بۆ كۆنتڕۆڵی‌ جۆری‌ له‌سه‌ر ئه‌ستوری‌ توخمه‌كان وه‌ك كاغه‌ز كه‌ ده‌رده‌چێت له‌ سیسته‌می‌ ڕۆڵه‌كان كه‌ ده‌توانرێت كۆنتڕۆڵی‌ ئه‌ستوریه‌كه‌یان بكرێت به‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ جوڵه‌ی‌ ڕۆڵه‌كان كه‌ به‌هۆی‌ به‌رنامه‌ی‌ كۆمپیوته‌ریه‌وه‌ كۆنتڕۆڵده‌كرێت.
2.شیبونه‌وه‌ی‌ بێتای‌ پێچه‌وانه‌یی‌ بۆ هاوشێوه‌ی‌ دواكه‌وته‌ی‌ تیشكی‌ (Radioactive Tracer Isotope) كه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ پڕۆتۆنه‌كانه‌ كه‌ به‌كاردێت له‌ ئامێری‌ Emission Tomography (PET scan) .
3.گه‌رده‌كانی‌ بێتا توانای‌ تێپه‌ڕبونیان هه‌یه‌ به‌ ناو توخمی‌ زیندوودا بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراو و ده‌توانین پێكهاته‌ی‌ گه‌رده‌كان بگۆڕین و له‌زۆرینه‌ی‌ كاته‌كاندا وه‌ك ئه‌و گۆڕینه‌ی‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌نجامی‌ مه‌ترسیدار تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی‌ كه‌ توشی‌ شێرپه‌نجه‌ و مردنیش ببیته‌وه‌،خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌رده‌ توشبوه‌ بریتی‌ بێت له‌ DNA ئه‌وا بازدانێك تیایدا ڕووده‌دات و خۆئه‌گه‌ر ئه‌و بازدانه‌ش له‌ خانه‌ سێكسیه‌كاندا بوو ئه‌وا ئه‌و بازدان و گۆڕانه‌ ده‌گوزارێته‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كانی‌ داهاتووش.
4.ئه‌و توخمانه‌ی‌ كه‌ به‌كاردێن له‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ تیشكی‌ بێتادا بریتین له‌ : برۆمیسیۆم 2,3 ساڵ و كربتۆن 9,4 ساڵ و سالیۆم 3,4 ساڵ و سترۆنتیۆم،یتیریۆم 20 ساڵ،ورسنیۆم 290 ڕۆژ.

*ئه‌ندازیاری‌ شاره‌زا

سه‌رچاوه‌ :
=======
•پێگه‌ جیاوازه‌كانی‌ ئه‌نته‌رنێت

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*