سەرەکی » ئابووری » هۆشداری دەدرێتە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكانپەڕە 3

هۆشداری دەدرێتە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان

پۆلیسی راپەڕین هۆشداریی دەداتە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكانی سنووری ئیدارەی راپەڕین و دەڵێت، بە هیچ شێوەیەك پاشماوەی كێڵگەكانیان لە شوێنە گەشتیارییەكان فڕێ نەدەن، بەپێچەوانەوە رێوشوێنی یاساییان لەدژ دەگیرێتەبەر.
لەراگەیەنراوێكدا كەكۆپییەكی دەست كوردستانی نوێ كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندووە، سەرجەم خاوەن كێڵگەكانی بەرهەمهێنەری پەلەوەر لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ئاگاداردەكەینەوە، بە هیچ شێوەیەك پاشماوەی كێڵگەكانیان لە شوێنە گەشتیارییەكان فڕێ نەدەن، بە پێچەوانەوە هەر خاوەن كێڵگەیەكی پەلەوەر پابەند نەبێت، رێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
ئەوەش خراوەتەروو، پێویستە لەپێناو پاراستنی ژینگە و شوێنە گەشتیارییەكان، هەموو لایەك پابەندی ئەم رێنماییە بن، چونكە فڕێدانی پاشماوەكان دەبنە هۆی دروستبوونی بۆنێكی ناخۆش و پیسبوونی شوێنە گەشتیارییەکان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە سلێمانی ئاماده‌كاریی بۆ رێگریكردن له‌ كاره‌ساتی سروشتی ده‌كرێت

یەکەی ئابووری له‌ شاری سلێمانی ئاماده‌كاری پێشوه‌خت بۆ رێگری كردن ...