سەرەکی » مانشێت » مام لە كوردستانی نوێ‌-دا

مام لە كوردستانی نوێ‌-دا

لەسەروبەندی بەرەو یادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال-دا، كوردستانی نوێ‌ هەر جارەو كتێبێك یان بڵاوكراوەیەك یان وتارێك دەخاتە ڕوو كە لەسەر سەرۆك مام جەلال چاپ و بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش وەكو وەفایەكی بچووك بۆ رۆحی بەرزەفڕی سەرۆك مام جەلال و بە بڵاوکراوەکانی کوردستانی نوێ دەسیپێدەکەین.

كتێبی (سەروەری یۆبیلی زیوین و ئەرکەکانی داهاتوو) یەکێکە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای ناوەندی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. ئەم کتێبە دەقی وتاری هەڤاڵ مام جەلال-ە لەئاهەنگی یۆبیلی زیوینی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە رۆژی 1/6/2000 لەهۆڵی شەهید شیهاب لەقەڵاچوالان خوێندرایەوە.
لەپێشەکی ئەم کتێبەدا هاتووە: ئەم وتارە نەتەنها وتارێکی بۆنەئامێزی پێویست بوو بۆ یادەوەرییەکی وا مەزن و گەورە لەمێژووی بزووتنەوەی کوردایەتیدا، بەڵکو ئاوڕدانەوەیەکی وردو سەرنجدانێکی بابەتیانە بوو لەدیرۆکی دامەزراندنی گەورەترین و پڕ دەستکەوترین رێکخراوی کوردستانی لەسەدەی بیستەم و سەرەتای سەدەی بیست و یەکدا. لەوێدا مام جەلال سەرەتاکانی دامەزراندن و جۆشدانی خەبات و رێڕەوی پەرەسەندنی جوڵانەوەی رزگاری و دیموکراتی خەڵکی کوردستانی گێڕایەوەو لەڕێی هەڵچوون و داچوون و ئینجا سەرکەوتنی تێکۆشانی یەکێتییەکەمانەوە، هەڵسەنگاندنێکی گشتی دەربارەی کوردایەتی لەچارەکە سەدەی رابردوو، پێشکەشکرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*