سەرەکی » وەرزش » وه‌رزشكارێكی سوری له‌ ماوه‌ی‌ 30 رۆژدا 30 ماراسۆن راده‌كات

وه‌رزشكارێكی سوری له‌ ماوه‌ی‌ 30 رۆژدا 30 ماراسۆن راده‌كات

ماراسۆن به‌ یه‌كێك له‌ قورسترین پێشبڕكیكانی راكردن داده‌نرێت له‌ جیهاندا ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ به‌شداربووان ده‌بێت 42 كیلۆمه‌تر و 195 مه‌تر رابكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بگه‌ن به‌ هێڵی كۆتایی، به‌ڵام وه‌رزشكارێكی سووری بریاری داوه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 30 رۆژ هه‌موو رۆژێك ئه‌و ماوه‌یه‌ رابكات.
فه‌واز غالی وه‌رزشكارێكی سووری ته‌مه‌ن 37 ساڵه‌ كه‌ له‌ شاری لیڤه‌رپوڵ ده‌ژی و بڕیاری داوه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری خێرخوازی له‌ماوه‌ی‌ 30 رۆژ 30 ماراسۆن رابكات.
ئه‌و وه‌رزشكاره‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ باوكی توشی نه‌خۆشی زهایمه‌ر ده‌بێت بڕیار ده‌دات ركابه‌ریه‌كی قورس بۆخۆی دابنێت كه‌ راكردنه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 1266 كیلۆمه‌تر له‌ ماوه‌ی‌ مانگێكدا كه‌ ده‌كاته‌ 42 كیلۆمه‌تر و 195 مه‌تر له‌ رۆژێكدا كه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ ماوه‌ی ماراسۆنه‌.
ئامانجی سه‌ره‌كی فه‌واز له‌و كاره‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 3 هه‌زار پاوه‌نده‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و نه‌خۆشیه‌ كه‌ له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كان گرنگی ئه‌وتۆی پێنادرێت.
فه‌واز ساڵی 2006 چووه‌ته‌ به‌ریتانیا و سه‌ره‌تا بڕوانامه‌ی‌ ماجستێری به‌ده‌ستهێناوه‌و دواتر دكتۆرا، دوای ئه‌وه‌ی‌ خوێندنه‌كه‌ی‌ كۆتایی پێهێناوه‌ له‌ بواری كۆمپیوته‌ر به‌هۆی دۆخی سوریا نه‌یتوانیوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی‌.
ئه‌وه‌ی‌ زیاتر ئازاری داوه‌ باوكیه‌تی كه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ بمرێت به‌هۆی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر نه‌یناسیوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ بڕیاری داوه‌ ئه‌و كاره‌ بكات تا پاره‌ كۆبكاته‌وه‌ تا له‌ رێگه‌یه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بكرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*