سەرەکی » کەلتوور » هەولێر، دیوانە شیعری (زمانی باڵندەم دەزانی) بڵاوكرایەوە

هەولێر، دیوانە شیعری (زمانی باڵندەم دەزانی) بڵاوكرایەوە

لەڕۆژانی رابردوودا لەبنكەی سەنتەری ئاڵا بۆ كاری رۆشنبیری لەهەولێر، كۆڕێكی شیعر خوێندنەوە بۆ خاتوو (كەژاڵ ئەحمەد) بەڕێوەچوو.
لەکۆڕەکەدا کەژاڵ ئەحمەد چەند پارچە شیعرێكی دیوانە نۆیكەی بەناوی (زمانی باڵندەم دەزانی) خوێندەوە. هەر لەم کۆڕەدا هەردوو میوزیسیان (رێباز وشیارو زەكریا موحسین) بەپێشکەشکردنی چەند پارچە میوزیکێک جوانییان بەخشییە کۆڕەکە.
لەكۆتاییدا كەژاڵ ئەحمەدی شاعیر دیوانە شیعری (زمانی باڵندەم دەزانی) کە نوێترین بەرهەمێتی بەخشییە ئامادەبووانی کۆڕەکە.

سەباح شوكر

print

 23 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*