سەرەکی » هەمەڕەنگ » شاخیان بۆ بڕییه‌وه‌

شاخیان بۆ بڕییه‌وه‌

سكای‌ نیوز

شیام لال یاداف ئه‌و جوتیاره‌ی‌ خه‌ڵكی‌ گوندی‌ راهلی‌ سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ مادیا برادیشی‌ هیندستانه‌‌و ته‌مه‌نی‌ 74 ساڵه‌، شاخێك له‌ ته‌پڵی‌ سه‌ری‌ رواوه‌‌و شاخه‌كه‌شی‌ به‌ راده‌یه‌ك درێژبوو، ناچار بوو په‌نا بباته‌ پزیشك تا به‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆی‌ ببڕنه‌وه‌.
شیام لال پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گرێیه‌ك له‌ ته‌پڵی‌ سه‌ریدا دروست بوو، به‌ڵام وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێی‌ گوێی‌ پێ نه‌داوه‌، به‌ تایبه‌ت كه‌ سه‌رتاشه‌كه‌ی‌ له‌ كاتی‌ سه‌رچاكردنیدا بۆی‌ داده‌پۆشی‌‌و دیار نه‌بوو، به‌ڵام به‌م دواییانه‌ شاخه‌كه‌ی‌ زۆر زیادی‌ كردو درێژییه‌كه‌ی‌ له‌ 10 سانتیمه‌تر تێپه‌ڕی‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ نه‌شته‌رگه‌ریی بۆیان بڕییه‌وه‌.
فیشال گاچبێ ئه‌و پزیشكه‌ی‌ شاخه‌كه‌ی‌ بڕییه‌وه‌ رایگه‌یاند، ئه‌م جۆره‌ شاخه‌ له‌ هه‌مان مادده‌ی‌ نینۆك‌و قژه‌ كه‌ پێی‌ ده‌وترێ كیراتین‌و به‌ ده‌گمه‌ن دروست ده‌بێت‌و هۆكاره‌كه‌یشی‌ تا ئێستا نه‌زانراوه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چالاکییەکەیان پێشکەش بە رۆژئاوا کرد

لەبەردەوامی چالاکییە هونەرییەکانیدا، سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 13/10/2019 بەشی ...