سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئه‌حلام هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

ئه‌حلام هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

ئیلاف

ئه‌حلام ئه‌لشامسی‌ كچه‌ گۆرانیبێژی‌ ئیماراتی‌ به‌ زمانی‌ هه‌ڕه‌شه‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دایه‌وه‌ كه‌ له‌ كۆمێنتدا بۆ وێنه‌كانی‌ نووسیویانه‌ فۆتۆشۆپی‌ به‌كارهێناوه‌ بۆ جوانكردنی‌ خۆی‌، ئه‌حلام جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌موچاوی‌ خۆی‌ جوانه‌‌و پێویستی‌ به‌ جوانكاریی‌و ده‌سكاریی نییه‌.
ئه‌حلام دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك كه‌س له‌ كۆمێنتدا بۆیان نووسیبوو فۆتۆشۆپه‌، ڤیدیۆیه‌كی‌ بڵاو كرده‌وه‌‌و تیایدا وه‌سفی‌ خۆی‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێ: كێشی‌ خۆی‌ زۆر دابه‌زاندووه‌‌و ئێستا له‌ش‌ولارێكی‌ رێك‌و جوانی‌ هه‌یه‌‌و ده‌موچاویشی‌ خۆی‌ هه‌ر جوانه‌ نه‌ پێویستی‌ به‌ رووناكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ فۆتۆشۆپ‌و نه‌ پێویستی‌ به‌ جوانكاری‌ هه‌یه‌.
هه‌ر له‌ ڤیدیۆكه‌دا ئه‌حلام په‌نجه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌وانه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێی‌ ده‌ڵێن فۆتۆشۆپی‌ به‌كارهێناوه‌‌و پێیان ده‌ڵێ: من خۆم جوانم بڵێن ماشه‌ڵڵا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چالاکییەکەیان پێشکەش بە رۆژئاوا کرد

لەبەردەوامی چالاکییە هونەرییەکانیدا، سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 13/10/2019 بەشی ...