سەرەکی » مانشێت » وەزیری پێشمەرگە: لێكگەیشتن و كۆدەنگی

وەزیری پێشمەرگە: لێكگەیشتن و كۆدەنگی

دوێنێ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، لەگەڵ جەنەڕاڵ گریگۆری كرۆیدەر بەرپرسی نووسینگەی هەماهەنگیی ئاسایشی ئەمریكی لەعیراق‌و ژمارەیەك لەڕاوێژكارانی ئۆفیسی هەماهەنگی ئەمریكا لەهەرێم، كۆبۆوە‌و گفتوگۆیانكرد لەبارەی ئاسایشی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم.
وەزیری پێشمەرگە، ستایشی هاوكاری‌و هەماهەنگی هێزەكانی ئەمریكاو راوێژكارانی سەربازی وڵاتەكەی كرد، كە بەردەوام بەشدارییان هەیە لەپرۆسەی رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەو چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگەدا. سەبارەت بەپرسی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغداش، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: لەدانوستان‌و دیالۆگی هاوبەش بەردەوامین‌و خوازیاری گەیشتنین بەڕێكەوتنی كۆتایی‌و چارەسەركردنی كێشەكان.

پێشوازی لە وەفدێكی مەكتەبی سیاسی پارتی
ئێوارەی رۆژی 23/9ش، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، پێشوازیكرد لە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی‌و مەحمود محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی‌و جەختیان لەجێبەجێكردنی ئەو پرسانە كردەوە كەبەرژەوەندیی گشتیی خەڵكی كوردستان دەپارێزێت.
لەدیدارەكەدا، وەزیری پێشمەرگە، رایگەیاند: دۆخی ئێستا، پێویستی بەلێكگەیشتن‌و كۆدەنگی هەمووان هەیە‌و بەیەكهەڵوێستی دەتوانین بەرەنگاری ئاڵنگارییە چاوەڕوانكراوەكان‌ ببینەوە.
لەكۆتایی دیدارەكەشدا، یەكڕیزیی‌و یەكوتاریی لایەنە سیاسییەكان بەپێویستزانراو هەردوولا جەختیانكردەوە لەسەرئەوەی سەقامگیریی سیاسی لەهەرێم لەبەرژەوەندیی هەموواندایە.
دیدار لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا
هەمان رۆژ، وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ وێل برینگ فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا لەعیراق‌و موقەدەم نێكۆلاس فەرماندەی هێزەكانیان لەهەرێم‌و راوێژكارانی هەماهەنگی ئەڵمانیا كۆبۆوەو تاوتوێی مانەوەی هێزەكانی ئەڵمانیایان لەعیراق‌و هەرێم، كرد.
وەزیری پێشمەرگە، ستایشی هەوڵ‌و هاوكارییەكانی هێزەكانی ئەڵمانیای كرد‌و وتیشی: چاوەڕێی بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانی ئەڵمانیاو راوێژكارانیان دەكەین، كە بەلای ئێمەوە جێی بایەخ‌و ستایشە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...