سەرەکی » مانشێت » زامنكردنی ئاشتی ‌و سەقامگیریی لە ناوچەكەدا

سەرۆك كۆمار:

زامنكردنی ئاشتی ‌و سەقامگیریی لە ناوچەكەدا

لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لەنیویۆرك، سەرۆك كۆماری عیراق ژمارەیەك دیدارو كۆبوونەوەی ئەنجامداو تەئكیدی لەسەر كۆتاییهێنان بەكێشەكان كردەوە.
كۆبوونەوەی

سەرۆك كۆمارو سەرۆكی ئێران
لەكۆبوونەوەیەكدا، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار‌و حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران، تاوتوێی پێشهاتەكانی ناوچەكەو جیهان‌و پرسە هاوبەشەكان‌و چۆنێتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان، كرد.
لەكۆبوونەوەكەدا، سەرۆك بەرهەم ساڵح، جەختی لەگرنگیی هەماهانگی وڵاتانی ناوچەكە كردەوە بۆ رێگرتن لەتێكچوونی سەقامگیریی ناوچەكەو پێویستیی كاركردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی‌و تیرۆر. تەئكیدیشی لەسەر پێویستیی پەنابردنەبەر دیالۆگی سیاسی كردەوە بۆ لێكگەیشتن لەپێناوی زامنكردنی ئاشتی‌و سەقامگیریی لەناوچەكەو رێزگرتن لەمافی گەلان‌و دابینكردنی ئاسایش‌و خۆشگوزەرانی بۆیان.

دیداری سەرۆك كۆمار لەگەڵسەرۆك كۆماری توركیا
لەمیانی كۆبوونەوەیەكیشدا لەنێوان د.بەرهەم ساڵح‌و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا سەبارەت بەپرسە هاوبەشەكان‌و دواپێشهات‌و گۆڕانكارییە سیاسی‌و ئابوورییەكانی ناوچەكەو جیهان، هاوكات جەختیش لەپێویستیی هێوركردنەوەی دۆخەكە كرایەوە لەڕێگای گفتوگۆو دیالۆگ بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان‌و چۆنێتی بەرەوپێشبردنی ئاسۆی هاریكاری لەبوارە جیاجیاكاندا كرد، بەتایبەت لەبوارەكانی ئاوو بازرگانیدا، بەجۆرێك كە خزمەت بەبەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات بكات.

كۆبوونەوەی سەرۆك كۆمار‌و ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان
هەر لەپەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، سەرۆك بەرهەم ساڵح، چاوی بە ئەنتۆنیۆ گۆتێرس ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، كەوت‌و لەدیدارێكدا جەخت لەسەر گرنگیی رۆڵی نەتەوەیەكگرتووەكان كرایەوە لەعیراقدا، هاوكات هەوڵەكانی رێكخراوەكەی لەپشتیوانیی پرۆسەی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی، بەرزنرخاند.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پێشهاتەكانی ناوچەكەو جیهان‌و جەنگی دژ بەتیرۆرو پرۆگرامی پەرەپێدانی مرۆیی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراقدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*