سەرەکی » مانشێت » مام لە كوردستانی نوێ‌-دا

مام لە كوردستانی نوێ‌-دا

لەسەروبەندی بەرەو یادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال-دا، كوردستانی نوێ‌ هەر جارەو كتێبێك یان بڵاوكراوەیەك یان وتارێك دەخاتەڕوو كە لەسەر سەرۆك مام جەلال چاپ و بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش وەكو وەفایەكی بچووك بۆ رۆحی بەرزەفڕی سەرۆك مام جەلال و بە بڵاوکراوەکانی کوردستانی نوێ دەستپێدەکەین.

کتێبی (جلال طالباني، احداث و مواقف) کە لەسەر هەڤاڵ مام جەلال-ە، نووسینی سالار ئۆسی-یەو بە زمانی عەرەبی ساڵی 2008 چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
کتێبەکە لەشەش بەش پێکهاتووەو بەشەکانیش بریتین لە: بەشی یەکەم: تاڵەبانی ژیان و سیاسەت. بەشی دووەم: تاڵەبانی و شۆڕشی نوێ. بەشی سێیەم: تاڵەبانی و پەیوەندییە عەرەبییەکان. بەشی چوارەم: تاڵەبانی و وڵاتانی دراوسێی کوری عیراقی. بەشی پێنجەم: تاڵەبانی و دانووستان. بەشی شەشەم: تاڵەبانی و ئۆپۆزسیۆنی عیراقی.
لەپێشەکی کتێبەکەدا کە سالار ئۆسی خۆی نووسیوێتی هاتووە: ئەو شەش بەشەی لەم کتێبەدا بڵاوکراوەتەوە، شایانی لەسەروەستانی زیاترە لەچوارچێوەیەکی فراوان و گشتگیرتردا، هەتا هەر بەشێک و ببێتە کتێبێکی تایبەت بەخۆی، بەڵام لەبەر نەبوونی دەزگایەک بۆ چاپکردنی کتێبەکە، ئەم کارەم وەک کارێکی کەسیی کردوو بابەتەکانم لەچوارچێوەی کتێبێکدا بڵاوکردەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*