سەرەکی » زانست » ناسا:ئاستی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌…

ناسا:ئاستی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌…

ناسا: ئاستی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ به‌رگه‌ هه‌وای زه‌ویدا به‌رزبووه‌ته‌وه‌

ئاژانسی ناسای ئه‌مریكیی ئاشكرایكرد، ئاستی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ به‌رگه‌ هه‌وای زه‌ویدا له‌ مانگی ئابدا سێ پله‌ به‌رزتربووه‌ به‌ به‌راورد به‌ هه‌مان مانگ له‌ ساڵی 2018دا.
ئاژانسی ناسا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ جریوه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی نه‌یتوانیوه‌ هیچ بكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ده‌ردانی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن به‌ره‌و به‌رگه‌ هه‌واو كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رمای گۆی زه‌وی.
ناسا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ تێكڕای دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویدا نزیكه‌ی (412)گه‌ردیله‌یه‌ له‌ ملیۆنێكدا، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سێ گه‌ردیله‌ به‌رزتره‌ له‌ چاو ساڵی 2018دا.
له‌لای خۆیه‌وه‌ ( ئه‌لیكسی كۆكۆرین)ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شوهه‌وا و وزه‌ له‌ڕوسیا كه‌ سه‌ر به‌ (سندوقی نێوده‌وڵه‌تی ژیانی كێوی)یه‌ كه‌ به‌ (WWF)ناسراوه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ئاشكرایكردووه‌، چڕبوونه‌وه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویدا پله‌ پله‌ زیاد ده‌كات، ئه‌ڵبه‌ته‌ له‌ هاویندا كه‌م ده‌بێته‌وه‌ له‌ زستاندا داده‌به‌زێت».ئه‌و ده‌ڵێت» ئه‌و پێدراوانه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه‌ ده‌ریده‌خات كه‌شوهه‌وای ئۆقیانوس و سیستمی ژینگه‌یی ته‌نها (50%)ی ده‌ردانی گاز لاده‌به‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ هه‌وادا به‌ هه‌ڵواسراوی ده‌مێنێته‌وه‌».
كۆكۆرین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، گۆرانكاریی له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا كه‌ خاڵی بێت له‌كاربۆن پێویستی به‌وه‌یه‌ بازرگانان و كۆمپانیا گه‌وره‌كان پلانی ماوه‌ درێژیی بۆ دابنێن و ئه‌وه‌شی ده‌یزانین ئه‌وه‌یه‌ پرۆژه‌ سه‌وزه‌كان پێویستیان به‌ 25 بۆ 30 ساڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانیان ده‌ركه‌وێت»
ئه‌و پسپۆڕه‌ وتی « ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه‌ وڵاته‌ گه‌شه‌نده‌كان كه‌ له‌ قۆناغی گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازیدان هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ زیادبوونی ده‌ردانی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن».
پسپۆڕانی ژینگه‌ییش له‌و بڕوایه‌دان كه‌ وڵاتانی گه‌وره‌ی پیشه‌سازیش تائێستا هه‌نگاوی جدییان نه‌ناوه‌ بۆ كه‌كردنه‌وه‌ی ده‌ردانی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی قه‌تیسبونی گه‌رمای گۆی زه‌وی كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای جیهانه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕویته‌رز

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...