سەرەکی » وەرزش » بارتسۆز زمارزلیك پاڵه‌وانێتی جیهانی سپیدوه‌ی برده‌وه‌

بارتسۆز زمارزلیك پاڵه‌وانێتی جیهانی سپیدوه‌ی برده‌وه‌

بارتسۆز زمارزلیكی پۆڵه‌ندی نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانی پێشبڕكێی ماتۆڕسواری جۆری سپید وه‌ی به‌ده‌ستهێنا ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌نێو خاكی خۆی نازناوه‌كه‌ی‌ یه‌كلایی كرده‌وه‌.
قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی سپید وه‌ی كه‌ ماتۆڕوسواری سه‌ر خۆڵه‌ له‌ شاری تۆرونی پۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ قۆناغی پێش كۆتایی زمارزلیك توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و خۆی بگه‌یه‌نێته‌ قۆناغی كۆتایی كه‌ 4 ماتۆڕسواری ركابه‌ری ده‌كه‌ن.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش زمارزلیك توانی پێشه‌نگی پاڵه‌وانێتی جیهان یه‌كلایی بكاته‌وه‌ كه‌ پێویستی به‌ به‌ده‌ستهێنان پله‌ی یه‌كه‌م تا چواره‌م بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ نازناوه‌كه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌.
له‌ قۆناغی كۆتاییشدا لیۆن مادسینی دانیماركی توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و زمارزلیكیش توانی له‌پله‌ی چواره‌م كۆتایی به‌ پێشبڕكێكه‌ بهێنێت به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ پله‌ی یه‌كه‌می جیهان مسۆگه‌ر بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمۆن بایڵز ژماره‌ی میداله‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 25 میدال

سیمۆن بایڵزی كچه‌ وه‌رزشكاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ مێژوو له‌ ...